​بەبۆنەی ١٤ی شوبات، ڕۆژی شەهیدی شیوعی، ساڵیادی لەسێدارەدانی دامەزرێنەر و سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزب (هاوڕێ فەهد) و هاوڕێکانی و ڕۆژی هەموو شەهیدانی حزب و گەل، ئەمڕۆ شەممە ٧-٢-٢٠٢٦ مەکتەبی هزری و ڕۆشنبیریی مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان کۆڕێکی فراوانی بۆ هاوڕێ مەغدید حاجی ڕێکخست.
​لە سەرەتای کۆڕەکەدا، ئامادەبووان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی حزب و گەل، خولەکێک بە بێدەنگی وەستان. پاشان تیشک خرایە سەر گرنگی ئەم یادە لە مێژووی سیاسی عێراق و کوردستاندا.
​هاوڕێ مەغدید حاجی بە وردی باسی لە مێژووی تێکۆشانی حزبی شیوعی و قوربانییەکانی کرد لە ساڵی ١٩٤٩ کە هاوڕێیان فەهد و حازم و سارم لەلایەن ڕژێمی پاشایەتی لە سێدارەدران، بەڵام سێدارە و زیندان نەبوونە کۆسپ لەبەردەم تێکۆشانی شیوعییەکان بڵاوبوونەوەی فیکری مارکسی و پێشکەوتنخوازی.
لە کۆڕەکەدا جەخت کرایەوە کە یادی شەهیدانی حزب و گەل دەبێت ببێتە هەوێنێک بۆ یەکڕیزی و داکۆکیکردن لە مافە بنەڕەتییەکانی هاووڵاتیان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هەمووان.
هاوڕێی کۆرگێڕ ئاماژەی بەوەد ئێمە لە کاتێکدا یادی ئەم ڕۆژە دەکەینەوە، تەنها بۆ گێڕانەوەی مێژوو نییە، بەڵکو بۆ دووپاتکردنەوەی ئەو ڕاستییەیە کە حزبی شیوعی هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی داکۆکیکردن بووە لە پێناوی نیشتمانێکی ئازاد و گەلێکی بەختیار.
May be an image of one or more people
May be an image of one or more people
May be an image of one or more people and text
May be an image of one or more people


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا