لە ڕۆژانی ٢٠ و ٢١ی  ٢٠٢٥/٩  مەڵبەندی سۆران بە ئامادەبوونی جێگری سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کودستان،  زنجیرەیەک کۆبوونەوەی بۆ  بنچینییەکانی کۆمیتەی سۆران و ڕواندز ئەنجامدا 

لە میانی کۆبوونەوەکاندا هاوڕێ "هیوا عومەر" جێگری سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزب، چەند پرسێکی  پەیوەست بە ژیانی ناوخۆیی حزب و ڕەوشی سیاسی و کۆمەڵایەتی و گۆرانکارییەکانی کۆنگرەی هەشتەمی حزب شرۆڤەکرد. 

هەر لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانیدا،جێگری سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی، میکانزمی نوێ و شێوازی خەباتی جەماوەری حزبی شیوعی  لە دوای کۆنگرەی هەشت بۆچۆنیەتی  داکۆکیکردن لەماف و  داخوازییەکانی هەژاران و زەحمەتکێشان و بەتایبەت مافی زەوتکراوی مووچەخۆران بۆ هاوڕێیان  ڕوونکردەوە.

هاوڕێ هیوا عومەر بەڕوونی باسی لە هەوڵەکانی سەرکردایەتی حزب کرد لە دوای کۆنگرەی هەشت بۆ  دروستکردنی هەڵوێستی هاوبەش و کۆدەنگیی لایەنەکانی دەرەوەی دەستەڵات بۆ فشار خستنەسەر حکومەت بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، لەم بارەیەوە ڕایگەیاند" حزبی شیوعی کوردستان لە کۆنگرەی هەشتەمدا میکانزمەکانی تێکۆشانی خۆی بۆ بەدیهێنانی یەکسانی و دادپەروەی کۆمەڵایەتی و ماف و ئازادییەکان فراوانترو بەهێزترکردووە، بۆ ئەم هەنگاوەش سەرکردایەتی و ڕێکخراوەکانی حزب لە چوارچێوەی سیاسەت و هێڵەگشتییەکانیدا لە هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ بەشێک لە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن و 

ڕیکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و چەپەکاندا بەردەوامە.

 هەروەها  ڕاشیگەیاند" حزبی شیوعی خاوەن پڕۆژەی

 سیاسی و ئابووری و کۆمەلایەتییە، لە ڕوانگەی ئێمەوە ئەم ڕەوشە ئاڵۆزە، کە وێرای زیادبوونی بێکاری و هەژاری و داڕمانی کەرتە خزمەتگوزارییە گشتیەکان ، لەلایەکی تر تەنگەژەی گەورەی  ژینگە و تەندروستی دروستکردووە،  سەرجەمی ئەم ئاریشانە بوونەتە فاکتەری سەرهەڵدانی گرفتی گەورە لەسەر دەروون و کەسیەتی تاک و خێزانی کورد، لەلایەکی تر پرسی پاشەکشەی ماف و ئازادی سیاسی و میدیایی لە هەرێمی کوردستان، بەلای حزبمان پرسێکی جدییە، ناکرێ دەسەڵات لە ژێر هیچ پاساوێکدا ئەم سنورانە بەڕووی ئازادیخوازان بەرتەسک بکاتەوە، چونکە ئەم پێشیلکاریانە کاریگەری نەرێنی بۆسەپ  هەرێمی کوردستان هەیە.

هاوکات جێگری سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد" وەک حزبی شیوعی  لە بارەی قەیرانی ئابوری و پاشەکشەی  خزمەتگوزاری و بە تایبەتیکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، بە ڕاشکاوی ڕەخنەمان ئاراستەی دەسەڵات کردووە، ئێمە وەک حزبی شیوعی پێشتر هۆشداریماندا کە ئەم جۆرە لە تۆخکردنەوەی حکومڕانی دووزۆنی و قۆغکردنی سامانی گشتی و  سیاسەتی ئابووری پشت بەستوو بە نیولیبڕالیزم لیکەوتە و ڕەنگدانەوەی نەرێنی دەبێت و سەرئەنجام ئەوەی زەرەرمەندە لەم ئارستەیەی حکومڕانی پارتی و یەکێتی،  خەڵکی کوردستان و قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستانە.

هاوڕێ هیوا لە بەردەوامی کۆبوونەوەکانیدا لە سۆران، باسی لە گرنگی ئامادەیی و بوونی هێزی مرۆیی هاوڕێیان و ئەندامانی حزب کرد، بەتایبەت لاوان و ئافرەتان پاڵپشت بە ئەزموونی هاوڕێیانی تێکۆشەری دێرین، بۆ بەهێزکردنی کەناڵەکانی تێکۆشانی جەماوەری و ڕێکخراوەیی. لەم بارەیەوە ڕۆڵی هاوڕێیانی بەرزنرخاند کە لە خەباتی شەقامدا ئامادەیی بەرچاویان هەبووە لە پێناو بەرگریکردن لە مافەکانی خەڵکدا. بۆ ئەم مەبەستەش داوای لە بنچینەکانی حزب کرد بۆ داهاتوو باشتر و بەهێزتر لە مەیدانی تێکۆشاندا ئامادەییان هەبێت. 

لە لایەکی تر جێگری سکرتێری حزب لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ کادیران و تێکۆشەرە دێرینەکان، ستایشی ڕۆڵی پێشمەرگە دێرینەکان و زیندانیانی سیاسی و  تێکۆشەرەکانی کرد کە ئەوان لە ڕۆژگارەسەختەکاندا لە پێناو ئامانجە باڵاکاندا خەباتیان کردووە و  ئێستاش بە هەمان ڕوانگەی شۆڕشگێڕی لە ڕیزەکانی حزب شان بەشانی گەنجان بەردەوامن لە تێکۆشان  بۆ دەستەبەرکردنی خۆشگوزەرانی و یەکسانی و ئازادی کاری سیاسی و میدیایی.  هەروک بانگەوازی بۆ هاوڕێیان کرد ئەوانەی بە هەر هۆکار و باروڕۆخێک لە حزب دابڕوان بگەڕێنەوە ڕیزەکانی حزب. گوتی " یەکێک لە ئەرکەکانی مەڵبەندەکان و ڕیکخراواکانی حزب کارکردنە بۆ زەمینەسازی بەمەبەستی سود وەرگرتن لە توانای ئەو هاوڕێ و تێکۆشەرانە کە ساڵانێکە لێمان دوورن، سەرکردایەتی بەپەرۆشە بۆ پەیوەندی کردنەوەی ئەو هاوڕێیانە بەحزب،کە ئەمەش بڕیاری کۆنگرەیە و دەبێت هەموومان لەم بارەیەوە هاوکاربین. 

هەر لە چواچێوەی کۆبوونەوەکانیدا  جێگری سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان باسی لە گرنگی  هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێڕاق کرد و ئاماژەی بەوەدا بۆ حزبی شیوعی کوردستان، پەرلەمان یەکێکە لە کەناڵەکانی تێکۆشانمان، ئێمە وەک شیوعییەکان دەبێت لە گشت کەناڵەکانی تریش لە تێکۆشان بۆ قازانج و بەرژەوەندی گشتی لە خەباتی بەردەوام.

May be an image of ‎9 people, people studying and ‎text that says '‎ح 2025/9/20 /20 16:14 2025/‎'‎‎

May be an image of 3 people and people studying

May be an image of 5 people

May be an image of 10 people, dais and text

May be an image of 4 people and text that says '人'

May be an image of 6 people and beard

May be an image of 8 people


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا