رێگای كوردستان

بەبۆنەی ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی حزبی شیوعیی كوردستان، كۆمیتەی ڕێكخستنی شاری سلێمانی خولێكی یەك ڕۆژەی بەناونیشانی (پەروەردە، پێشكەوتنمانە)، بۆ ژمارەیەك لە كادرانی ڕێكخست.

سەرەتای خولەكە بە چەند ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدانی حزب و كوردستان دەستیپێكرد و دواتر مامۆستا بێستون كەمال بەرپرسی لیژنەی ڕۆشنبیری مەڵبەندی سلێمانیی حزبی شیوعیی كوردستان وتەیەكی پێشكەشكرد و باسی گرنگی خولی ڕۆشنبیری بۆ كادران ڕوونكردەوە.

پاشان هاوڕێ حەسەن مەحمود بەرپرسی ڕێكخستنی شاری سلێمانی بابەتێكی لەسەر یادی ڕاگەیاندنی حزبی شیوعیی كورستان و  گرنگیی بەرزكردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری كادران پێشكەشكرد.

دواتر بەشێوەی وانە و بەناونیشانی جیاواز، سێ بابەت پێشكەشكران.

بابەتە پێشكەشكراوەكان بریتیبوون لە (چۆنیەتی نووسینی كۆنووس و ڕاپۆرت) لەلایەن كارمەند بەكر، (كۆبوونەوە چییە؟) لەلایەن پۆڵا ئەحمەد و (دیسپلین چییە؟) لەلایەن لوقمان عەلی، پێشكەشكران.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا