ڕۆژی یەکشەممە ٦-٧-٢٠٢٥ شاندێکی سەر بە مەڵبەندی قەرەچووغی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی هەڤاڵ فوئاد جەمیل، سەردانی کۆمیتەی ڕێکخستنی مەخمووری حزبی شیوعی کوردستانی کرد.
شاندی میوان لەلایەن هاوڕێ یەحیا سەعدی ئەندامی مەڵبەندی هەولێر و بەرپرسی کۆمیتە و ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتە پێشوازی گەرمیان لێکرا.
شاندی میوان پیرۆزباییان لە سی و دووەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی حزب و سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی هەشتەمی حزب کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ حشک خواست.
هاوڕێیان سوپاسی سەرۆک و ئەندامانی شاندی میوانییان کرد و پاشان باس لە ڕەوشی عێراق و هەرێم و بار و گوزەرانی خەڵک بە گشتی و فەرمانبەران بە تایبەتی کرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی دەبێت هەرێم و بەغدا پابەندی بنەما دەستوورییەکان بن و ژیانی خەڵک نەکرێتە قوربانی ململانێی نا تەندروستی سیاسی، هەروەها جەختیان لەسەر پەیوەندی دۆستانەی نێوان هێزە سیاسییەکانی کوردستان و هەردوو حزب بە تایبەتی کردەوە.