ئێوارەی ئەمڕۆ، لەناو جەرگەی شاری سلێمانی، دەستڕێژی گوللە لە ڕۆژنامەنووس هێمن مامەند كرا و برینداركرا.
برینداركردنی ئەو رۆژنامەوانە سەركۆنەدەكەین لە میانەی زنجیرەیەك هێرشی دیكەن لە چوارچێوەی هەڵكشانی پێشێڵكارییەكانی دژ بە ماف و ئازادییەكان .
هیوای زووچاكبوونەوە و سەلامەتی بۆ رۆژنامەنووس هێمن مامەند دەخوازین، ئەركی سەرشانی دەزگا دادوەری و ئەمنییەكانە بەزووترین كات تاوانباران ڕووبەڕووی یاسابكەنەوە، زیادبوونی ئەم جۆرە ڕووداوانە ئاماژەی ترسناكن لەسەر پاشەكشەی زیاتر بە ماف و ئازادییەكان.
مەكتەبی ڕاگەیاندنی ناوەندی
حزبی شیوعی كوردستان
2ی 9ی 2025