
داوای دەستبەجێی وەستاندنی شەڕ دەکەین
لە نیوەشەوی ٢١ لەسەر٢٢ی ئابدا، دانیشتوانی شاری سلێمانی ،بە دەنگی تەقەی چەکە جۆراوجۆرەکان بە خەبەر هاتن، بەهۆی پەلاماری هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بۆ سەر لالەزار کە ماڵ و بارەگای سەرەکی بەرەی گەل کە لاهور شێخ جەنگی سەرۆکایەتی دەکات.
حزبی شیوعی کوردستان، داوادەكات دەستبەجێ شەڕبوەستێت و ململانێی سیاسی و یاسایی دووربێت لە توندوتیژی و پەنابردنە بەر هێز. ئەم بارودۆخە سەرکۆنە دەکەین، و بە پێچەوانەی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێم و عێراقی دەزانین و داواکارین بەهەموو شێوەیەک کۆتاییان پێ بهێنرێت.
داوا لە هەموو هێزە سیاسیەکان دەکەین کە کاری پێکەوەیی و هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ ڕاگرتنی شەڕو توندوتیژی، چونکە دەرئەنجامەکان لە بەرژەوەندی گەلەکەمان کۆتایی نایەت،وئەگەری نائارامی زیاتر لێدەکەوێتەوە ،لەگەڵ هیوای ئارامی و سەلامەتی بۆ دانیشتوانی شاری سلێمانی و هەموو کوردستان.
حزبی شیوعی کوردستان
۲۲ ئاب ۲۰۲٥