رێگای كوردستان
بەبۆنەی رۆژی 1ی حوزەیران، ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە، رێكخراوە جەماوەرییەكانی حزبی شیوعی كوردستان لە چەندین شار و شارۆچكەی هەرێمی كوردستان، چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدات.
سەرەتا لە دەربەندیخان و لە گوندی بانی خێڵان، ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی كۆمیتەی دەربەندیخان چەند چالاكیەكی جۆراوجۆرمان پێشكەش كرد و تیایدا چەندین دیاری بەخشرا بەمنداڵە چاوگەشەكان.
هاوكات كۆمیتەی ڕێكخستنی سۆرانی حزبی شیوعی كوردستان لە سۆران ئاهەنگێكی بۆمنداڵانی خانەوادەی كرێكاران و كەمدەرامەتان ئەنجامدا. چاڵاكیەكە پێكهاتبوو لەكردنەوەی پیشانگایەكی هونەری منداڵان لەلایەن قوتابی بەهرەمەند (نیڤاهەژارابراهیم تەمەن 7ساڵ) ودابەشكردنی نوقڵ وشیرینی وخەڵاتی تایبەت بەم بۆنە.هاوكات وەپێشكەشكردنی چەند ڕێنمایی وئامۆژگاری پەروەردەیی بەئامادەبووان. لەكۆتایش (هاوڕێ هەژار) بەناوی كۆمیتەی سۆرانەوە، سوپاسی ئەو كەسایەتیە بەڕێزانەیكرد كەهاوكاری ماددیان بۆئەنجامدانی چاڵاكیەكە لەئەستۆگرتبوو.
لە شەقڵاوە لیژنەی کاری جەماوەری کۆمیتەی ڕێکخستنی شەقڵاوە ئاهەنگێکی خنجیلانەی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان سازکرد.
هاوكات لە هەولێر کاری جەماوەریی مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان، بە بەشداریی دەیان منداڵی ژیکەڵە و ئازیز، لە باخچەی کۆمیتەی ناوەندی حزب، ئاهەنگێکی جوانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵان سازکرد. سەرەتا لە وتارێکی کورت و داڕێژراو بەو شێوازەی منداڵان لێی تێبگەن کە لەلایەن هاوڕێ فاتیح مستەفا لێپرسراوی کاری جەماوەریی مەڵبەند خوێنرایەوە، پیرۆزبایی ئەم ڕۆژەی لە منداڵان کرد و باسی لە مافەکانی منداڵان کرد و هیوای دواڕۆژێکی ڕووناکی بۆ خواستن. لە بەشی هونەریدا، گروپی مامە پیرە کە پێکهاتبوون لە هاوڕێیان ئاراس خالید - مامە پیرە ، سیڤەر جەنگی خالید - گوڵ گوڵی ، ئانیا ئاراس خالید - گۆرانی بێژ ، دانا عوسمان ئۆرگژەن، چەند گۆرانیەکیان پێشکەش کرد و منداڵان بە دڵ خۆشییەوە شایی و هەڵپەڕکێیان دەکرد، هەروەها قسەی نەستەق و ئامۆژگاری و دابەشکردنی دیاری و خەڵات بەسەر منداڵان، بەشێکی تری ئاهەنگەکە بوو. هەروەها شیرینی و خۆشاو و نوقڵ بەسەر منداڵاندا دابەشکرا. لە کۆتاییدا منداڵانی بەشدار لە ئاهەنگەکە، بە دڵ خۆشییەوە سوپاسی گروپی هونەری مامە پیرەیان کرد و ڕۆژێکی خۆشیان بەسەربرد.
بەهەمان بۆنەی رۆژی جیهانی مناڵانەوە لە چەمچەماڵ، لیژنەی كاری جەماوەری كۆمیتەی ڕێكخستنی چەمچەماڵی حزبی شیوعی كوردستان ئاهەنگێكی خنجیلانەی لە پاركی شەهیدان بۆ مناڵانی سنورەكە سازكرد.
لەگەرمیانیش بەژمارەیەک چالاکی ڕۆژی جیهانی منداڵان پیرۆز کرا و بەشی نەوجەوانانی ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و قوتابیان و لاوان لە کەلار بە هاوکاری ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی کۆمیتەی ڕێکخستنی کەلار حزبی شیوعی کوردستان ئاهەنگیان بۆ مناڵان سازکرد. لەئاهەنگەدا کۆمەڵێك شیعرخوێندرانەوە و هاوكات خەڵات بەسەر منداڵاندا دابەشکرا. هەر لە چالاكییەكەدا ژمارەیەک هونەرمەندی کچ دەم وچاوی منداڵانیان بەوێنە نەخشاند.
لە ڕزگاری و لەناوهۆڵی ئازادی ڕێکخستنی ڕزگاری، ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و لاوان و قوتابیان، بەهاوکاری کاری جەماوەری هەستان بەئەنجامدانی ئاهەنگێک بۆ منداڵانی ناحیەی رزگاری کە تێدا ژمارەیەک پارچە شیعر بە زمانی کوردی و ئینگلیزی پشکەشکران، هەروەها پێشبڕکێی پرسیار و وەڵام ئەنجامدرا و چێرۆک خوێندرایەوە، دیاری دابەشکرا بەسەر منداڵاندا.
هەر لە گەرمیان و لە شارۆچكەی کفـــــــــری، ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی کفری حزبی شیوعی کوردستان لەباخچەی بارەگای ڕێکخراوەکان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی مناڵانەوە ئاهەنگێکی خنجیلانەی ڕێکخست. لە ئاهەنگەکەدا کۆمەڵێک پڕگەی پێشبڕکێی مناڵان ئەنجامدرا و بوو بەمایەی دڵخۆشکردنی مناڵان، دواتر شیرینی و دیاری هەمەچەشن بەسەر تەواوی مناڵاندا دابەشکرا.
لەلایەكی دیكەوە و و لە خانەقین رێکخراوە جەماوەرییەکانی کۆمیتەی رێکخستنی خانەقینی حزبی شیوعی کوردستان چالاکییەکی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان سازدا. سەرەتا کورتەیەک لەسەر 1-6 رۆژی جیهانی منداڵان باسکرا و دواتر دوو کورتە فیلمی هۆشیاری بۆ منداڵان نمایشکرا. لە کۆتایی چالاکییەکەدا دیاری بەسەر منداڵاندا دابەشکرد.
هاوكات لە ڕێکخروای مەندەلی سەر بە کۆمیتەی ڕێکخستنی خانەقینی حزبی شیوعی کوردستان چالاکییەک بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانبەڕێوە چوو . لە چالاکییەکە منداڵان بە وێنەی شێوەکاری گوزارشتیان لە ڕۆژی جیهانی منداڵان کرد.
ئەڤرو ( ٢٠٢٥/٦/١ ) روژا جیهانیا زاروکان کۆمەلا ئافرەتێن کوردستانێ لقێ دهوک رابو ب ساخکرنەڤەیا ئەڤێ هەلکەفتێ ب گێران چەندین چالاکیان و دابەشکرنا دیاریان ل سەر ژمارەکا بشکوژێن پێشەروژێ ل ناڤەندا دهوک و زاخو و سێمێلێ .