ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠-٦-٢٠٢٥ سی و دوو ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ڕاگەیاندنی حزبی شیوعی کوردستان،
لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی هاوڕێیان ئەبوو کاروان و دکتۆر کاوە مەحموود ، کەمال شاکر سکرتێرانی پێشووی کۆمیتەی ناوەندی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی پێشوازی لە میوانان کرا.
شایانی باسە سکرتێر و سەرکردایەتی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، تێکۆشەرانی دێرینی کوردستان، نووسەران و ڕۆشنبیران و پێشمەرگە دێرینەکان و زیندانیانی سیاسی و بنەماڵەی شەهیدان و لێپرسراو و نوێنەری مەڵبەندەکانی حزبمان، بەم بۆنەیەوە سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی یان کرد.
میوانان و دۆستان پیرۆزبایی ئەم یادەیانکرد و هەروەها هاوڕێیان وێڕای بەخێرهاتنی گەرمی گشت لایەک، باسیان لە دەرئەنجامی کۆنگرە کرد و تەئکیدیان کردەوە ڕاگەیاندنی حزبی شیوعی كوردستان لە رۆژی ۳۰ـی حوزەیرانی ۱۹۹۳دا وەرچەرخانێكی دیكەیە لە تێكۆشانی شیوعییەكان، درێژەپێدەری كاروانی خەباتی هەزاران ڕۆڵەی گەلی كوردستانە بە هەموو پێكهاتەكانیەوە، كە پێشتر لەچوارچێوەی ڕێكخراوی هەرێمی كوردستانی حزبی شیوعی عێراقدا تێكۆشانیان كردووە و سی و دووەمین ساڵرۆژی ڕاگەیاندنی حزبی شیوعی کوردستان، پەیامێكی چلۆنایەتی تێكۆشانە بۆ تەواوكردنی قۆناغی ڕزگاری نیشتمانی و هێنانەدی گۆڕانكاری كۆمەڵایەتی بەرەو دادپەروەری و یەكسانی ، بۆ بەدیهێنانی مافەکانی ڕەنجدەرانی بیروبازو ‌و دابینكردنی دوا ڕۆژێكی گەش بۆ نەوەكانی داهاتوومان.
هاوڕێیان سوپاسی هەموو ئامادەبووانیان کرد و هیواخوازبوون ساڵی داهاتوو لە سایەی بەرەو پێشچوونی زیاتری دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و باشکردنی ژیان و گوزەرانی میللەت بە گشتی و ڕەنجدەران بە تایبەتی ئەم یادە بە گوڕ و تینی زیاتر و بەرفراوانتر بکەینەوە.
May be an image of 9 people
May be an image of 6 people
May be an image of 3 people and text
May be an image of 2 people
May be an image of 2 people
May be an image of 7 people and hospital


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا