
رێگای کوردستان
ئەمڕۆ دووشەممە 2024/11/18 دکتۆر کاوە مەحمود، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ناوەندی، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازیان کرد لە بایرام بوزیەل سکرتێری پارتی سوسیالیستی کوردستانی باکور و مەسعود تەک سکرتێری پێشوی حزبەکە و شادێکی یاوەریان.
لەدیدارەکەدا، باسی رەوشی سیاسی جیهان و ناوچەکە و شەڕو ئاڵۆزیانەی کە لە ناوچەکەی گرتۆتەوە کرا.
هەروەها، شاندی میوان باسیان لە پڕۆسەی ئاشتی کرد لە تورکیا کە پێویستە هەنگای بۆ بنێرێ.
لە تەوەرێکی تردا، باس لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کرا.
شایەنی باسه هەردوولا بیروڕاکانیان ئالوگۆڕکردن لەسەر ئەو پرسانە.
لە کۆتایدا، جەخت لەسەر پەیوەندە دوو قۆڵیەکان کرایەوە.
