رێگای کوردستان/ سلێمانی
رۆژی پێنجشەممە، ڕێكەوتی ٢١-٨-٢٠٢٥ شاندێكی حزبی شیوعی كوردستان كە پێكهاتبوو لە هاوڕێیان، ئەبو كاروان، سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی و سوبحی مەهدی و بابەعەلی جەباری، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و عوسمان زیندانی و فاخر زاهیر ، ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی ، سەردانی یەكگرتووی ئیسلامیان کوردستانیان کرد لەشاری سلێمان
شاندەکە لەلایەن،مامۆستا سلاحدین بهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی و سمیر سەلیم و مامۆستا عوسمان كاروانی و مامۆستا سبریە - ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پێشوازیکران.
لە دیدارێکی دۆستانەدا ، سەرەتا شاندی حزبی شیوعی سوپاسی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامیان کرد لەبەرانبەر پەیامی پیرۆزباییان بەبۆنەی سەركەوتنی کارەکانی گۆنگرەی هەشتی حزبمان.
پاشان گفتوگۆ کرا لەمەڕ پرسە نیشتمانی و نەتەوەیەكان وكار و چالاكی هاوبەش بەتایبەت لە بواری داكۆكیكردن لە ماف وئازادی هاوڵاتیان و مووچەخۆرانی كوردستان لە سەر ئاستی سیاسی و جەماوەری .
لە کۆتایی دیدارەکەدا گرنگی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا تەئکیدی لەسەرکرایەوە.
May be an image of 7 people
May be an image of 7 people and text


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا