رێگای كوردستان- هەولێر
ئەمرۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٧/٧/٢٠٢٥ شاندێکی حزبی شیوعی كوردستان کە پێکهاتبوون لە ئەبو کاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان و هیوا عومەر جێگری سکرتێر و بابا عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی ناوەندی و نەبەز مستەفا ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ناوەندی، سەردانی بارەگای حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرا و لەلایەن هاوڕێ بەڵێن عەبدوڵڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و نیشتمان کەمال و بێکەس قادر و شاخەوانی عەبدوڵا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێشوازی كران.
لەم دیدارەدا گفتوگۆ لەسەر بژێوی خەلک و. پێشهاتە سیاسیەکانی ناوچەکەو. زیاتر بە تایبەتی کردنی سێکتەڕە خزمەتگوزارییەکانی خەڵک کرا..
هەروەها جەخت لەسەر بەهێزکردنی لێژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستانی و پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەردوو لا کرایەوە.