ڕێگای كوردستان
وه‌ڤدێكی باڵای پارتی سوسیال دیموكراتی كوردستان له سنووری ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن له حزبی شیوعی به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی كاره‌كانی كۆنگره‌ی هه‌شته‌می حزبی شیوعی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه(23ی ته‌مووزی 2025)، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی ڕاپه‌ڕینی حزبی شیوعی كرد.
وه‌ڤدی میوان به سه‌رۆكایه‌تی"شێركۆ محه‌مه‌د"، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی سوسیال دیموكراتی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری بوو كه له‌لایه‌ن هاوڕێ"حوسێن ئاڵه‌یی"، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و سكرتێری مه‌ڵبه‌ندی ڕاپه‌ڕینی حزبی شیوعی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌نده‌وه پێشوازییان لێكرا.
له‌و سه‌ردانه‌دا، وه‌ڤدی میوان، وێڕای پیرۆزباییكردن له ته‌واوبوونی سه‌ركه‌وتووانه‌ی كاره‌كانی كۆنگره‌ی هه‌شته‌می حزبی شیوعی كوردستان، هاوكات شه‌نوكه‌وی دۆخی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستانیش كرا كه به‌هۆی پێنه‌دانی مووچه و وه‌ستانی سه‌رجه‌م پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه تووشی ده‌رده‌سه‌ری و نه‌هامه‌تییه‌كی زۆر بوونه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو حزب، هاوكات جه‌ختیش له‌سه‌ر كاری هاوبه‌شی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ی هه‌نووكه هه‌رێم گیرۆده‌ی بووه.