لەناخی دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی دهۆك دەكەم بەبۆنەی بردنەوەیان لەیاریی كۆتایی جامی عێراق
هەڵبەت وەرزش و بەدیاریكراوی تۆپی پێ ئامرازێكی هەرە گرنگە بۆ قوڵكردنەوەی گیانی برایەتی ئینسان بۆ ئینسان و بەریەككەوتنی ئاشتیانەی نەتەوە و كەلتورە جیاوازەكانی جیهان.
ئەم بوارە لە دونیای ئەمڕۆدا گەشەیەكی ئێجگار بەرفراوان و هەمە لایەنەی بەخۆوە بینیوە، بۆتە مایەی دۆزینەوەی دەرفەتی كار و ڕاكێشانی سەدان هەزار گەشتیار لەناوەوە و دەرەوەی وڵاتان.
بەڵكو وەك ئامرازێكی هێز تەماشا دەكرێت، هێزی نەرمی وڵاتان لە سیاسەت و دیبلۆماسیەت و ئابووری
بەداخەوە وەرزیش وەك زۆر بواری تری نیشتیمانەكەمان بەدەر نەبووە لە حزباندن و زۆنگەرایی و پشكپشكێنە و قۆرخكاری، كە ئەمەش ڕۆڵی هەبووە لە پاشكشیەی ئەو بوارە و نەڕەخساندنی هەلی یەكسان بۆ سەدان گەنجی بەهرەمەند تاوەكو توانای خۆیان بسەلمێنن و پەرە بە كارمایی یان بدەن.
لەگەل ڕێز
ئەبوكاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان