
شەهید ( عایشە قادر یونس ) لە کۆیە بە ئایشە گرۆکە ناودەبرا، لە ته‌مموزی سـاڵی ١٩٣١ له گه‌ره‌كی بایزاغای شاری کۆیە لـە خـێزانێکی نیشتمان پەروەر چاوی بۆ ژیان هەڵهێناوە، ئایشه گوڵ ناوه‌كه‌ی له گوڵه‌وه وه‌رگیراوه، به‌هۆی جوانی و گفت و لفتی شیرینییه‌وه.
شەهید ئایشەگوڵ لە میانەی کاری حزبیدا ته‌ته‌ری نێوان شاخ و شارەکان بوو، هه‌واڵ و پۆست و نامه‌ی له شاخه‌وه بۆ شار ده‌هێناو بۆی ده‌بردنه‌وه.
چالاكییه‌كانی خۆی و کوڕە پێشمەرگەکانی، بۆ به‌عسییه‌كان تۆقێنه‌ر بوون، به‌رده‌وام له هه‌وڵی ده‌ست گیركردن و شه‌هیدكردنیدا بوون.
شەهید ئـایـشـه گـوڵ به ( دایكی هه‌مووان )، ده‌ناسرا، چـونكه له‌ماوه‌ی خه‌باتی شـاخ دا،جیاوازی لەنێوان کوڕەکانی خۆی هاوڕێ پێشمەرگەکانی دیکە نەکردووەو هەمیشە دایکێکی میهرەبان بووە بۆهەمووان
له‌ساڵی ١٩٨٣ به‌شدار حه‌لاق كوڕه بچووكه‌كه‌ی ئایشه گوڵ، بەهۆی ناپاكێكه‌وه له‌گه‌ڵ چوار پێشمه‌رگه‌ی هاوڕێی لە نزیک بێخمە شه‌هید كران و ته‌رمه‌كانیان كه‌وتنه ده‌ست ڕژێمی به‌عس.
شەهید کردنی بەشدار هێندەی تر سوورتری کرد لەسەر تێکۆشان لە پێناو نیشتمانێکی ئازاد و گەلێکی بەختیار.
شەهید ئایشه گوڵ کاتێک بە نهێنی بۆ جێبەجێکردنی ئەرکێکی حزبی دەگەڕێتەوە ناوشار له ١٦-٤- ١٩٨٨ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی جاشه‌وه لە ناو شاری هەولێر ده‌ست گیردەکرێت و ڕاده‌ستی دەزگای ئه‌من ده‌كرێت.
له دائیره‌ی ئه‌منی هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی چوار مانگ دەخرێتە ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یەکی سەخت،تا دەگاتە بڕینەوەی بەشێک لەسینگی، بەڵام هیچ نهێنیەک ئاشکراناکات و هاوڕێکانی لەڕێکخستنەکانی ناو شار دەپارێزێت و دڵی بەعسیەکان خۆش ناکات.
دوای ئەوەی لێی بێ هیوا دەبن بڕیاری شەهیدکردنی دەدەن و خودی تاوانبار عەلی کیمیاوی لە بەغداوە دەچێتە هەولێرو سەرپەرشتی شەهیدکردنی دەکات
به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی دوای ڕاپه‌ڕینی ١٩٩١ له دائیره‌ی ئه‌منه‌وه ده‌ستكه‌وتن، لە ڕۆژی ١٦ــی ئابی ١٩٨٨ لە سەربازگەی فەیلەقی پێنج لە هەولێر به گوللە بارانکردن شه‌هید كراوه.
لە ساڵی ١٩٩٣، ته‌رمی ئایشه گوڵ له گۆڕستانی مه‌عمه‌ل قیڕ له‌شاری هه‌ولێر دۆزرایه‌وه و له ٦ــی حوزه‌یرانی ١٩٩٣ له مه‌راسیمێكی جەماوەری تایبه‌تدا بە بەشداری هەزاران کەس، روفاتی ئایشه گوڵ و شه‌هید به‌شداری كوڕی كه له هه‌مان گۆڕستاندا بوو، ده‌رهێنران و جارێكی دی له شاری كۆیه‌ی زێدی خۆیان به خاك سپێردرانه‌وه.
پاش ده‌رهێنانی روفاته‌كه‌ی شـوێنه‌وای حـه‌وت فیشه‌ك به كراسه‌كه‌ی ئایشه گوڵەوە دیاربوون.
هەزاران سڵاو لەگیانی پاکی شەهیدی نەمر ئایشە گرۆکەی نمونەی خۆڕاگری و بەگژداچونەوە
نەفرەت لەجاشە خۆفرۆش و بەکرێگیراوەکانی بەعسی فاشی