قه‌ڵادزێ ڕووبه‌ڕووی وشكه‌ساڵی بووه‌ته‌وه و ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی كه‌مبووه‌ته‌وه. دروستكردنی ژمارەیەك بەنداو لەلایەن وڵاتی ئێران بەشێكە لە هۆكارەكان
لێپرسراوی وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی قه‌ڵادزێ ڕایگه‌یاند، ناوچه‌كه ڕووبه‌ڕووی وشكه‌ساڵی بووه‌ته‌وه و ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی كه‌مبووه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌و به‌نداوه‌ش كه ئێران له‌سه‌ر زێی بچووك له دیوی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دروستیكردووه، پێشبینیده‌كه‌ین ئه‌مساڵ دانیشتووانی قه‌ڵادزێ ڕووبه‌ڕووی كه‌مئاوی ببنه‌وه.
ئه‌ندازیار (مارف مه‌حموود كه‌ریم)، لێپرسراوی وێستگەی پاڵاوتنی پڕۆژەی ئاوی (خاس) لە قەڵادزێ به ڕێگای كوردستانی گوت "ئه‌مساڵ دیارده‌كانی وشكه‌ساڵی له ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی ئێمه‌دا ده‌ركه‌وتوون، ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی". ناوبراو گوتی: "ئه‌و بڕه ئاوه‌ی ئێستا له زێی بچووك ده‌بینرێت به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو زۆر زۆر كه‌متره، چونكه له‌لایه‌ك ئێران له دیوی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌نداوێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر زێی بچووك دروستكراوه و ڕێژه‌یه‌كی كه‌م ئاو بۆ دیوی هه‌رێمی كوردستان گلده‌داته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، بارنبارین له ناوچه‌كه‌دا نه‌گه‌یشته ئاستی په‌ڵه و ژیانه‌وه‌ی ڕووباره لاوه‌كییه‌كان و ئاوی كانیاوه‌كان".
به‌پێی لێدوانی لێپرسراوی وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی قەڵادزێ، له ئێستادا ڕێژه‌ی ئاو له پڕۆژه‌ی ئاوی (خاس)دا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه، به‌ڵام تا ئێستا ڕێژه‌ی پێدانی ئاو به هاووڵاتییان دانه‌به‌زیوه و هه‌روه‌كوو خۆیه‌تی. سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری دروستبوونی قه‌یرانی ئاو له وه‌رزی گه‌رما له‌شاری قه‌ڵادزێدا، ئه‌ندازیار ماف مه‌حموود ڕایگه‌یاند "پێشبینی ده‌كه‌ین له وه‌رزی هاوین و مانگه‌كانی داهاتوودا، ڕیژه‌ی ئاوی پڕۆژه‌ی خاس بۆ نیو هێنده داببه‌زێت، به‌مه‌یش كێشه‌ی گه‌وره‌مان بۆ دروستده‌بێت". ناوبراو ڕوونیشیكرده‌وه "له ئێستادا له پڕۆژه‌ی ئاوی (خاس)دا چوار په‌مپ به به‌رده‌وامیی كارده‌كه‌ن و له كاتژمێرێكدا 2 ملیۆن و هه‌شتسه‌د هه‌زار لیتر ئاو له زێی بچووك وه‌رده‌گرن و ده‌یپاڵێون و به‌سه‌ر دانیشتووانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا دابه‌شی ده‌كه‌ن". جه‌ختیشیكرده‌وه "له مانگه‌كانی داهاتوودا كه ڕێژه‌ی ئاوی زێی بچووك داده‌به‌زێت، ناچارین دوو له‌و چوار په‌مپی ئاوه‌ی كار ده‌كه‌ن، كه‌مبكه‌ینه‌وه بۆ دوو په‌مپ. ئه‌وه‌ش واده‌كات ڕێژه‌ی ئاوی وه‌رگیراو له زێی بچووك بۆ یه‌ك ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار لیتر له كاتژمێرێكدا داببه‌زێت. له‌وه‌ها حاڵه‌تێكیشدا شێوه‌ی دابه‌شكردن و پێدانی ئاو به هاووڵاتییان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و كه‌مده‌كرێته‌وه".
سه‌باره‌ت به پلان و به‌رنامه‌ی فه‌رمانگه‌ی ئاوی قه‌ڵادزێ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر قه‌یرانێكی پێشبینیكراو له هه‌مبه‌ر دروستبوونی قه‌یرانی كه‌مئاویدا، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "كۆمه‌ڵێك ته‌نده‌رمان پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی كردووه ئه‌ویش دروستكردنی حه‌وزێكی ده هه‌زار مه‌ترییه له حه‌و‌زی (حه‌سار) بۆ گلدانه‌وه و په‌زمه‌نده‌كردنی ئاو و دروستكردنی بۆڕی گۆاستنه‌وه‌ی ئاوه له ته‌واوی ناو شاری قه‌ڵادزێدا. ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژانه جێبه‌جێبكرێن ئه‌و كات ئاستی گلدانه‌وه‌ی ئاومان زیاتر ده‌بێت و له دابه‌شكردنی ئاویش به‌سه‌ر دانیشتووانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا كه‌متر ڕووبه‌ڕووی گرفت ده‌بینه‌وه". به‌وته‌ی ناوبراو، "بیریش له‌وه كراوه‌ته‌وه، له‌كاتی زۆر ناچاری و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی گه‌وره‌ی كه‌مئاویدا، له‌ڕێگه‌ی ته‌نكه‌ری ئاوه‌وه، ئاو به‌سه‌ر ئه‌و كۆڵان و گه‌ڕه‌كانه‌ی قه‌ڵادزێدا دابه‌شبكه‌ن كه دووچاری بێئاوی و كه‌مئاوی ده‌بنه‌وه".
پڕۆژه‌ی ئاوی خاس، كه‌وتووه‌ته به‌شی باشووری شاری قه‌ڵادزێ و یه‌كێكه له پڕۆژه گه‌وره و گرنگه‌كانی پاككردنه‌وه و پاڵاوتن و دابه‌شكردن به‌سه‌ر دانیشتووانی ده‌ڤه‌ره‌كه. به‌گوێره‌ی داتا و زانیارییه‌كیش كه له‌به‌رده‌ستدایه، زیاتر له 95 هه‌زار كه‌سی دانیشتووی شاری قه‌ڵادزێ له پڕۆژه‌ی ئاوی خاس سوودمه‌ندن.
جگه له پڕۆژه‌ی ئاوی خاس، هاوكات له سنووره‌كانی (هه‌ڵشۆ) و (داودیه)شه‌وه، ئاو بۆ دانیشتووانی قه‌ڵادزێ دابینده‌كرێت، به‌ڵام ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مه، به‌شێوه‌یه‌ك كه ته‌نها سه‌دا پێنجی به‌شه‌ئاوی دانیشتووانی شاره‌كه‌یه و به‌شه‌كه‌ی تر كه 95%ده‌كات، له پڕۆژه‌ی ئاوی خاسه‌وه‌یه. له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، بڕیاری دروستكردنی پڕۆژه‌ی به‌نداوی (ده‌ڵگه) له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌وسای عێراقه‌وه هه‌یه، كه كه‌وتووه‌ته به‌شی باشووری شاری قه‌ڵادزێ. به دروستكردنی ئه‌و به‌نداوه‌ش، خزمه‌تێكی گه‌وره به بواری كشتوكاڵ، سامانی ماسی، به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، بواری گه‌شتوگوزار و چاره‌سه‌ری كه‌مئاوی له ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا نه حكوومه‌تی عێراق و نه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یان له‌سه‌ر بڕیاری كاغه‌زه‌وه نه‌گواستووه‌ته‌وه بۆ بواری پڕاكتیكی. ماوه ماوه‌ش له‌لایه‌ن به‌شێك له حزبه كوردستانی و په‌رله‌مانتارانی كورده‌وه، له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، وه‌كوو ئامراز و پێخورێكی سیاسی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی شه‌قام بۆ فریودانی هاووڵاتییان كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیرێت.