لەگەڵ جەلال دەباغ، ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شيوعی عێڕاق
بەشی پێنجەم و دوابەشی دیدار
بینەران و بیسەرانی خۆشەویست سڵاوتان ڵێبێت، لەبەرنامەیەکی دیکەی پەنجەمۆر لەگەڵ ئێوەی بەرێزداین، لەم ئەڵقەیەشدا درێژە بە گفتوگۆیەکەمان ئەدەین لەگەڵ مامۆستا جەلال دەباغ، نووسەرو ڕۆژنامەنووس و، هەروەها ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێڕاقی
مامۆستا بەخێربێیتەوە بۆ بەرنامەکەمان
جەلال دەباغ – سوپاست دەکەم هەر بژین
کاوە ئەمین – مامۆستا ئێوە لە نێوان ساڵانی ١٩٦٧تا ١٩٧٠زیاتر مەبەستم بارەگا سەرەکییەکانتان لە دەرگەڵەو ئەو مەنتیقەیەبوو، ئێوە کە حزبێکی پرۆلێتاریابوون باس لەوە ئەکرێت کە زۆرجاریش بۆ بەرژەوەندیی خۆتان مەسەلەن ئاغاو دەرەبەگ وشێخ و ئەمانەتان بەکاردەهێنا ئەتانخستنە بەرژەوەندیی حزبەوە ئەمە راستە ئاخود ئێوە پەیوەندیترتان لەگەڵ ئەوانەدا هەبوو؟
جەلال دەباغ – ئەو باسە بەو شێوەیە هەڵەیە، چونکە ئاغاو دەرەبەگ یان سەرۆک خیڵ خۆیان بڕیارئەدەنهەڵوێستیان چۆنبێت لەبەرئەوە حزب دائیمەن سنگی فراوانەو باوەشیکراوەیە بۆ هەر کە سێک هەرچۆنێکبێت پلەو پایەی کۆمەڵایەتی، کە بیەوێت خزمەتی میللەت بکات ولەگەڵ حزبێکی شیوعیدا پەیوەندیی هەبێت، ئەوە لەسەرهەڵوێستی ئەوکەسانە وەستاوە، بۆنمونە سڵێمان بەگی دەرگەڵەو نەوەکانی لە دەرگەڵە کە ئەوانە هەڵوێستێکی ڕاست و دروستیان هەبوو بەرانبەر بە حزبی ئێمەو، بەرانبەر بە هەموو لایەنەکانیتر، هەرلایەنێکی نیشتیمانپەروەر پێویستبووایە ئەوانە یارمەتییان ئەداو، دەعمیان ئەکردو، پشتیان ئەگرت، ئێمەش بەوپێیەی پشتگیریی ئەوان یارمەتیمان ئەدان و پشتگیریمان ئەکردنلە ڕووی سیاسی و فیکرییەوە.
کاوە ئەمین - بەڵێ، ئەگەر باسی رێکەوتنی یانزەی ئادار بکەین کە بەڕاستی مێژویەکی گرنگە هەم بۆ عێڕاق و هەم بۆ کوردستان، کە حزبی شیوعی عێڕاقی و سۆڤیەتیش بەتایبەتی، ئەگەر باسی سۆڤیەت بکەین، ئەوەی کە ئێوە ئاگاداربوون،دەوریان هەبوو لەونزیککردنەوەی بڵێین سەرۆکایەتی شۆڕش و حکومەتی عێڕاقی؟
جەلال دەباغ – بەڵێ. هەم سۆڤێتییەکان و هەم ئیشتیراکییەکان و هەم حزبی ئێمە دەوریان هەبوو لە نزیکخستنەوەی ئەو لایەنانەدا، بەتایبەتی لە بەیاننامەی یانزەی ئاداردا، کە پشتگیریی مافە ڕەواکانی گەلی کوردمانیان ئەکرد. لەڕاستیدا باشترین ڕێکەوتن و باشترین بۆچوون لەوکاتەدا خۆی لە بەیاننامەکەی یانزەی ئاداردا دەردەخست و، دوای ئەوە،
کاوە ئەمین – بەس بۆچی ئێوە بەشداریتان نەکرد وەکو حزب؟ ئایا حزبی بەعس ڕازی نەبوو، پارتی ڕازی نەبوو؟ هۆکارەکەی چیبوو؟ کە ئێوە بەشدارنەبوون، تەرەفنەبوون لەڕێکەوتنەکەدا.
جەلال دەباغ – ئەوە لەبەر مەوقیفی بارزانی نەبوو، بارزانی ڕەحمەتی ئەیویست ئێمەش بەشداربین. بەڵام بەعسیەکان ڕازی نەبوون، لە پێشدا لەگەڵ پارتی رێکەوتنیان کرد، وەزیریان هەبوو ئەوانە، کاتێکی وا خوڵقا کە ئەوان ڕێکەوتن لەگەڵ پارتی بکەن کە ئەوان پێشنیازیانکرد حزبی شیوعیش بە شداربێ ، بەعسیەکان پێیانگوتن:"هەقی ئەوانتان نەبی، ئێمە خۆمان لەگەڵیاندا قسەئەکەین" لەبەر ئەوە ئەوان رێکەوتنەکەیان دووقۆڵی بوو.
کاوە ئەمین - یەعنی هاوکات لەگەڵ ئێوەشدا لە گفتوگۆدا هەبوون یان نەبوون؟
جەلال دەباغ - لەو پێگەیەداو لەو گفتوگۆیەدا نەبووین، لە دواییدا و لە گفتوگۆیەکەدا ئێمە ویستمان هەموومان بەیەکەوەبین، ئەوان نەیانویست وتیان با لەگەل پارتی و بارزانیدا رێکبکەوین، لەدوایشدا لەگەڵ ئێوە رێکدەکەوین کاوە ئەمین - بەس ئێوە پشتیوانیتان ئەکرد لە ڕێکەوتنەکە؟
جەلال دەباغ - پشتیوانیمان ئەکرد لە ڕێکەوتنەکەی یانزەی ئازار،چونکە زۆر باشبوو زۆر خاڵی تێدابوو، ٧٠ بۆ ٧٤ ئەو رێکەوتنە هەنگاوێکی گەورەبوو نراو، هەموو خەڵک تەئیدیکرد لەناوخۆو لە دەرەوە،
کاوە ئەمین - ئەی مامۆستا ئێوە بۆچی بەشداری حکومەتە خۆجێییەکانتان نەدەکرد؟ پارێزگاری سلێمانی کوردبوو، مامۆستا عەلی عەبدوڵا بوو،لە هەولێرودهۆک هەروا، پارتی رێگەی ئێوەی نەئەدا؟، حکومەت رێگەی ئێوەی نەئەدا؟ هۆکاری چیبوو؟
جەلال دەباغ - پارتی لەگەڵ حکومەت رێکەوت، حزبی بەعس ئەیویست ئێمەی تیانەبین، هەرخۆی و پارتی بێت، ئەوانیش مونسەجیمبوون لەگەڵیاندا لە دواییشدا هیچ ڕێگەیان نەدا برادەرانی ئێمە لەو مەناصیبانەدا بەشداربن.
کاوە ئەمین - کۆنگرەی دووەمی حزبی شیوعی کەلە گوندێکی مەنتیقەی بارزان وابزانم بەسترا..
جەلال دەباغ - کۆنگرەی دووەم لەبن کاروخ بەسترا.
کاوە ئەمین - لەبن کاروخ بەسترا؟
جەلال دەباغ – بەڵێ، لە نزیکی گوندی دەرگەڵە، من لەو کۆنگرەیەدا بەشداربووم،
کاوە ئەمین - لەو کۆنگرەیەدا گۆڕانکاری چی کرا؟ کێ بوو بە سکرتێر؟ بڕیارە گرنگەکانی حزب چیبوون، ئەگەر ئەوەی لەبیرتانبێ؟
جەلال دەباغ - گۆڕانگاری هەر ئەوەبوو، هەر هاوڕێ عەزیز محەمەد هەڵبژێردرایەوە بە سکرتێری حزب وە کۆمەڵێ خەڵک لە لیژنەی مەرکەزی دەرنەچوون و،کۆمەڵێک خەڵک گەیشتنە ناو لیژنەی مەرکەزی
کاوە ئەمین - تۆ بۆخۆت کەی بوویتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی؟
جەلال دەباغ - من لەپێشدا بوومبە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی ئاشکرا نەبووم، بە نهێنی حەتا لە کۆبوونەوەکاندا بەشداریم نەئەکرد، لەلاوە وەسیقەکانیان بۆ ئەهێنام، رەئی خۆم دەردەبڕی و، بەتایبەتی ئەمدان بە برادەرانی مەکتەبی سیاسی و ئەوانیش ئەیانگەیاند، لەبەرئەوە کە ئەو کۆنگرەیەشبوو لەوێ من ئەندام بووم لە لیژنەی مەرکەزی، بەس تەرح نەکرامەوە بۆ هەڵبژاردن، هەر بە ئەندامی مامەوە لەوێدا کۆمەڵێک خەڵک دەرنەچوون خەڵکیتر لە جێگەیان هەڵبژێردران.شێخ عەلی شێخ حسێن بەرزنجەیی رەحمەتی بوو بە ئەندامی لیژنەی مەرکەزی بۆ یەکەمینجار، هاوڕێ فاتیح رەسوڵ و کۆمەڵێک خەڵقیتر لابران، ئاڵوگۆڕێکی وا کرا، بەڵام سکرتێر وەکو خۆی مایەوە،
کاوە ئەمین –مامۆستا ئەگەر وردبینی بکەیت زۆربەی کات کوردێک سکرتێری حزبی شیوعی عێڕاقی بووە، ئەوە پەیوەندیی بە چیەوە هەیە؟ پەیوەندیی بەوەوە هەیە کە مەسەلەن لەناو عەرەبەکاندا خەڵکی وا نەبووە کە سکرتێری بکا یا هۆکارەکەی چییە بە بڕوای تۆ؟
جەلال دەباغ - هۆکارەکەی ئەوە نییە لەسەر ئەساسی قەومی بێت، بڵێ ئەمانە کوردن و ئەبێ سکرتێربێ یان لە عەرەبدا کەسی وا نەبێ، دەیان کادیر هەبوون کە توانایان هەبووە، هەتا لە ٦٤ دا هاوڕێ ئەنوەر مستەفا مورەشەح بوو کە ئەنوەر مستەفا عەرەبەو خەڵکی بەسرەیەو بەڵام ئەنوەر مستەفا خۆیشی دوایی بە لایەوە پەسەندبوو کە هاوڕێ عەزیز محەمەد هەڵبژێرن، ئەوە پەیوەندیی بەوەوە هەبوو کە کودەتای شوومی شوباتی بەعسیەکانسەرکەوت کۆمەڵێک خەڵک شەهیدبوون لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سکرتیری حزب و لەمانە، ئەوانەی کە پێشکەوتووبوون و لە کوردستانبوون پارێزران، هاوڕێیان عەزیز محەمەدو کەریم ئەحمەدو عومەرعەلی شێخ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی دەورێکی باشیان دی بۆ رێکخستنەوەی حزب، بۆ هەستانەوەی حزب و لە پاشیشدا هەموو شیوعیەکان و، عەرەب لە پێش کوردەوە دەنگیان دا بۆ هاوڕێ عەزیز محەمەد کە ببێ بە سکرتێر، بەهیچ جۆرێک لەسەر ئەساسی قەومی نەبووە، لەسەر ئەساسی تێکۆشان و تەضحیەو خەباتی ئەو کەسەبووە.
کاوە ئەمین - باشە مامۆستا سەردەمێکی گرنگ بۆ ئێوە لە حزبی شیوعی عێڕاقیئەوەی بەرەی نیشتیمانی لە نێوان ئێوەو حزبی بەعس، یەعنی ئێوە چۆن چوونە ناو بەرەیەکی واوە زەمینە چیبوو؟ دەوری وڵاتانی دەرەوە بەتایبەتی سۆڤیەت و ئەمانە چیبوو؟
جەلال دەباغ - مەبەستی چوونی حیزبمان بۆ هاوکاری و پێکهێنانی بەرەی نیشتیمانی لەگەڵ بەعسدا مەبەستێکی خاوێن و پاک و نیشتیمانپەروەرانەبوو، بۆ ئەوەی ڕیزەکانی گەل یەکخات بۆ هەنگاونان بەرەو پێشکەوتن
کاوە ئەمین - ئەی مەبەستی حزبی بەعس چی بوو؟
جەلال دەباغ - بەڵام لە واقیعدا ئێمە کەوتینە هەڵەوە، هەندێکیشمان نەمان ئەویست ئەو بەرەیە پێکبێت بەڵام نەمان دەتوانی بە ئاشکرا باسی بکەین لەبەر تەنزیمی حزبی و دیسپلین،
جەلال دەباغ - بۆ نمونە بۆت دەگێڕمەوە:وەختێک کەچووینە چیاکانی کوردستان لەپێش مندا مەجموعەیەک برادەر چووبوون، لەوانە هاوڕێ ئەبو عامیل (سڵێمان یوسف ئیستێفان) کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی بوو، کە بەرپرسی کۆمیتەی عەسکەری بوو لەحزبدا، کە منی دی لەوێ زۆر بە گەرمی باوەشی پێداکردم و، یەکترمان ماچکرد، گوتی: "هاوڕێ جەلال کە لە بەغدابووین تۆ لە لیژنەیەکدابوویت نۆ کەسبوون، من بەرپرستانبووم، کەتۆ باست ئەکرد لەوەی نەچینە جەبهەوەو لەگەڵ بەعس ئەم جەبهەیە نەکەین و، موخالیف بوویت، موناقەشەت لەگەڵ ئەکردین، من لە دڵیخۆمدا پێمخۆشبوو، بەڵام رەدم دەدایتەوە، لەبەر ئیلتیزامی حزبی، من مەسئولتانم، نابێ لەوێ رەئی خۆم دەر ببڕم، ئەوەی تۆ بە ئێمەت دەکرد لەو کۆبوونەوانەدا من بە لیژنەی مەرکەزی و مەکتەبی سیاسیم ئەکرد لەکۆبونەوەکانی خۆماندا".
کاوە ئەمین - مامۆستا سەرکردایەتی حزب بەتێکرای دەنگ بڕیاریان دا کە بچنە ئەو بەرەیەوە، یاخود خەڵکی موخالیف هەبوون؟
جەلال دەباغ –نا نا بە تێکڕای دەنگ نەبوو، بەپێی ئەوەی ئەو وەختە بۆمان باسکراوەو بیستومانە، من ئەو وەختە لە لیژنەی مەرکەزی نەبووم،کادیرێکیپێشکەوتووی حزببووم.
کاوە ئەمین - کەواتە خەڵک هەبووە کە ناڕازی بێت؟
جەلال دەباغ - بەڵێ، بەڵێ، خەڵک هەبووە کەناڕازی بێت و، تەقریبەن وای لێهاتبوو کە حەوت بەرامبەر حەوتبێ، شتێکی وا بەڵام لە دواییدا هاوڕێ عەزیز محەمەد مومارەسەی دەورێکی بینیوە یەکلایی کردۆتەوە کە یەکێکیتریش لەوهاوڕێیانە تەئیدی کردووە کە (مەلا ئەحمەدی بانیخێڵانی) بووە، بە زۆربەی یەک دەنگ بەرانبەر بەوانیتر.
کاوە ئەمین - مامۆستا، کاک بەهادین نوری رەحمەتی، باسی ئەوە دەکات ئەڵێ:"ئێمە هەڵەیەکی گەورەمان کرد چووینە ئەو بەرەیەوە"، دوای ئەوەش ئەڵێ:"ئێمە بە ڕاستی بووین بە کلکی حزبی بەعس یاخود پاشکۆی حزبی بەعس" تۆ ئەڵێی چی؟
جەلال دەباغ - من نامەوێ موناقەشەی مذکرات و نووسینەکانی هاوڕێ بەها بکەم،
کاوە ئەمین - چونکە ئەو ئەندامێکی سەرکردایەتی بووە ئەوکاتە؟!
جەلال دەباغ - من نامەوێ موناقەشەی نووسینەکانی بکەم چونکە زۆر شت هەیە وا نییە، وەک ئەو نووسیویەتی،لەبەر ئەوە نامەوێ بچمە قوڵاییباسەکەوە،
کاوە ئەمین - باشە ئەی تۆ ئەڵێی چی؟ کەواتە ئێوە یەکسانبوون لەگەڵ حزبی بەعس لەو بەرەیە؟
جەلال دەباغ - چۆن یەکسان بووین؟
کاوە ئەمین - یەعنی مەبەستم ماف و ئەرک و هەموو شتێک وەکو یەکبوو؟
جەلال دەباغ - نەبابە، ئەوان هەر بەرەکەشیان بە مەبەستێکی شەریفانە نەکرد، ویستیان کە ئەوان ئیستیفادەبکەن لەبوونی ئێمە، بەڵام لەسەر نەهجی خۆیان بەردەوامبوون، نەهجی ئیحتیکارکردنی دەسەڵات و نەهجی لێدانی جەماوەر لە فرسەتێکدا کە خۆیان بەباشی بزانن. یەکێک لە ئامانجەکانی بەعس ئەوەبوو کە حزبی شیوعی و پارتی لێکدووربخاتەوە، ئەوە ئامانجی بوو بەردەوام هەوڵیداوە. بەڵام ئێمە کە چووینە ئەو بەرەیەوە لەگەڵ ئەوەشدا هەر لەگەڵ پارتیدا عەلاقەمان هەبوو، هەوڵمان ئەدا نزیکی بخەینەوە، ئێمە هەوڵمان ئەدا هەڵویستی باشی گونجاو بگیرێتەبەر بەرەو پێشکەوتن بەڵام واقیعەکە شتێکبوو، نیەت و هەوڵدان و هیواداری شتێکیتربوو،
کاوە ئەمین –باشە، ئەیکەواتە نیەتی ئێوە وابووە بەڵام لە ساڵی ٩٧٣دا بەتەواوەتی دوورکەوتنەوە ئێوەو پارتی تەنانەت دەستانبرد بۆ چەک بەرامبەر بە یەکتری ئەوە لەسەرچی بوو؟ خۆ ئێوە هەردوولاتان لە حکومەتدابوون، ئێوە دوو وەزیرتان هەبوو ئەوان پێنچ وەزیریان هەبوو،
یەعنی بۆچی پەلاماری یەکتان دا؟ بۆچی؟
جەلال دەباغ - لەبەر ئەوەی ئەوان هەندی منەزەماتیان وەک کاکە حەمە کەشفی کردووە، حەمەی عەزیز،
کاوە ئەمین - ئێوە باسی ٦٣ دەکەن، ئێمە باسی ٧٣ دەکەین،
جەلال دەباغ - ٧٣ و دواتریش عەناصرو کەسانی وا هەبوون کە لە دژی حیزبی ئێمە کاریان ئەکردو،خەڵقیان ئیغتیال ئەکردو ڕێگەیان نەئەدا بەیەکەوە ئەوە بکەین، بە دەعم و تەشجیعی حکومەتی بەعس،ئەوەبوو وەک باسمان کرد فەرماندەی بەتالێۆنی پارتی عومەری ساڵح مەنسوورهاوڕێ رەئوفی حاجی قادریلە سلێمانی تێرۆرکرد تەنیا لەبەرئەوەیکادیرێکی چالاک و پێشکەوتووی حزب بوو. ئەو وەختە کە تۆ ئەڵێی شەڕکرا لەبەینی هێزەکانی پارتی لە دژی دوولقی پێشمەرگەی ئێمە، لقی چواری گەرمیان و لقی دەی قەرەداغ کە لە دەربەندیخان بوون، هێزێکی گەورەیانناردەسەریان و بوو بە شەڕ، لەوشەڕەدا عومەری صاڵح مەنسور کە سەرکردایەتی هێزەکانی پارتی ئەکرد لە شەڕەکەدا کوژرا.
کاوە ئەمین –بەس مامۆستا ئەوان ئەڵێن گوایە ئێوە خەڵکی ئەوانتان کوشتووە لەپێشدا، ئەوە راستە؟
جەلال دەباغ -نەخێر ئەوە ڕاست نییە، کێمان کوشتووە ناوەکەی بڵێ؟
کاوە ئەمین- نازانم ئەوان دەڵێن ئیوە دەستپیشخەریتان کردووە،
جەلال دەباغ - ئەوە راست نییە ، ئەوانوەک گوتمان دوای تیرۆرکردنی هاوڕێ رەئوفی حاجی قادرلە سلێمانی، شەڕیان بە لقی دەی قەرەداغ و لقی چواری گەرمیانی پێشمەرگەکانی حزبمان فرۆشت و پەلاماریاندان ئەوانیش دیفاعیان لەخۆیانکرد و چەند پێشمەرگەیەکمان شەهید کران، کە دیفاعیان لەخۆیان کرد عەمەلیەن ئەوبرادەرانە لەناو شارەکاندا واکەوتەوە کە گوایە لەگەل بەعسن وچەکیان لە بەعس وەرگرتووە، بەڵام زوو بەزوو حزب سەیتەرەی بەسەرئەو ئیشەدا کردو ئاویکرد بە ئاگرداو کۆتایی پێهات وە ئەوەبوو لەگەڵ پارتیدا رێککەوتینەوەوئەو برینەش تەداوی کرا،
کاوە ئەمین - ئەی لە ساڵی ٧٤دا برینەکە قوڵتربوو مامۆستا
جەلال دەباغ - چۆن؟
کاوە ئەمین - ئەی ئێوە لەگەڵ حکومەتی عێراقدا لە هاوپەیمانیدابوون، ئێوە بەشداریتانئەکرد لە شەڕەکاندا لە دژی پێشمەرگە ئەچوونە سەر پێشمەرگە لە دێکان، ئەمە ڕاستە؟
جەلال دەباغ - بەهیچ جۆرێک ڕاستنییە.
کاوە ئەمین - مامۆستا تۆ بۆ هەرشتێک دەڵێی وانیە
جەلال دەباغ - میسالێکم بۆ بهێنەرەوە: کام دێکام پارتی کە ئێمە چووینە سەری؟!
کاوە ئەمین - ئەڵێن لەگەڵ دەبابەکانی بەعس بەیەکەوە هجومتان ئەکردە سەر پێشمەرگە
جەلال دەباغ - ئەوە هەر دیعایەی خۆیانە دیعایەی خەڵکی نەیارە..
کاوە ئەمین - ئیوە لەناو شار نەبوون مامۆستا مەگەر؟
جەلال دەباغ - لەناو شاربووین بەڵام قەت
کاوە ئەمین - چەکدارنەبوون؟
جەلال دەباغ –چەکداربووین و هێزەکانمان چەکی پێشمەرگەیان لەشاندابووە، بەس قەت لەدژی شۆڕش و پارتی نەبووە .
کاوە ئەمین - یەعنی ئێوە بۆ مێژو لەگەڵ حکومەتی عێڕاق و جاشەکاندا بەشداریتان نەئەکرد لە شەڕەکاندا؟
جەلال دەباغ – نەء! کە وەکو پێم گوتی ئەوەبوو هێرشیان بردە سەر لقەکانمان ئەوانیش بەرەنگاریان وەستان. ئێمە قەت دەوری جاشی و
کاوە ئەمین - نەء مەبەستم ئێوە نیە بەڵام ئەوکاتە جاش هەبوو، ئەوکاتە مامۆستا،
جەلال دەباغ - منیش حزبی شیوعی ئەڵیم قەت دەوری جاشی نەدیوە لەدژی شۆڕش ئەوەشی کە کرابی هەر وەختێ تەقە لە تفەنگمانەوە هاتبێ بۆ دیفاع بووە لە حزبمان،هەمیشە هاوڕێ عەزیز محەمەدو هاورێیانیتر لەگەڵ ئەوەبوون کە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ پارتی یەکخەینەوەو چاکیبکەین بۆ نمونە وەختێک فەرەنسۆ حەریری تەبعەنپاراستن بوو، پێشان شیوعیبوو، بوو بە پارتی و دڵسۆزی بارزانی، لە پاشداکە بەرپرسبوو لە سجنی رایات کۆمەڵێ خەڵکی ئێمەیانگرت، لەوانە هاوڕێ عەلی مەولودی داربەسەری و خەڵکیتر،بە عەلی مەولودیان گوتبوو بە ئەمری کەریم ئەحمەدو شیوعییەکان ئێوە گیراون! ئەوان ئێوەیان داوە بە گرتن، ئەویش گوتبووی چۆن؟ گوتبوویان چاک، ئەوا ئێستا وەفدێکیان هاتوون بۆ لای بارزانی، زەکی خەیری و کەریم ئەحمەدو لەگەڵ د. ڕەحیم عەجینەو ئەوان، دەبا داوابکەن ئێوە بەربدەن، فەرەنسۆ ئەڵێ "بە کەریم ئەحمەدمان گوتووە عەلی مەولود گیراوە گوتویە کەیفی خۆیەتی با بگیرێت" کە هاوڕی کەریممان دی گوتی شتی وا نەبووە، بوون بەهۆی روخانی عەلی مەولود کە ئیتر ئیعلانی کرد من لەمەولا شیوعینیم، بوو بەپارتی تاماوەیەک و دوای ماەیەک، هاتە بەغدا کە ڕاستیەکەی بۆ دەرکەوت وانییەهاتەوە بۆ لای حزب، من دیم گوتمکاکە وەڵا ئەسڵ و ئەساسی نییە نە هاوڕی کەریم وای گووتوە نە کەس وای گوتوە ئەوە پەرلەیەک بوو لە فەنسۆوە بۆت سازکرا ئیتر ئەوەبوو هاتەوە بۆحیزب ئەو فەترەیە،
جگە لەوە ئێمە لەهەموو حاڵەتەکاندا برای مەسلەحەتبووین لەگیانداو هیچکات نەمانویستووە. بەڵگەنامەکانی حزب بخوێنەرەوە بەیاننامەکان بخوینەرەوە ئەگەیتە ئەوە،
کاوە ئەمین - مامۆستا بەڵگەنامە هەیەو زۆر شتیتریش هەیە کە ئەڵێ ئەو شۆڕشە شۆڕشێکی کۆنەپەرستیەو
لەگەڵ ئیستیعماردایەو ئەمە دژی بلۆکی سۆسیالیستیەو ئە وشتانەش هەن مامۆستا
جەلال دەباغ - بەو دەرەجەیە نییەکوا بەڵگە؟
کاوە ئەمین - هەن بەڵگە زۆرن مامۆستا لە رۆژنامەی پراڤدا بۆ نمونە نووسراوە کە ئەمەجەماعەتێکی کۆنەپەرستنوکاریگەرییانهەیە لەسەر پێشکەوتنی عیراق و
جەلال دەباغ - کێ نووسیویەتی؟
کاوە ئەمین - سۆڤێتیەکان نووسیویانە
جەلال دەباغ - جا ئەگەر ئەوان شتێکیاننووسیبێ بۆ لەسە ئێمەی حیساب دەکەیت
کاوە ئەمین –بەڵام ئێوەش نووسیوتانە
جەلال دەباغ - بڕواناکەم وابێ
کاوە ئەمین – وەڵا مامۆستا ئەوە هینەکەی هەیە تۆ بڕواناکەیت ئەوە رۆژنامەکە لە ١٤/٥/١٩٧٤باسی ئەوە ئەکات.
جەلال دەباغ – خۆیان نووسیویانە ؟
کاوە ئەمین - بەڵێ
جەلال دەباغ - جا ئەوە بۆ لەسەر ئێمە حساب ئەکەیت؟
کاوە ئەمین – نەء ئاخر لە طریق الشعب وئەوانەشدا ئێوە شتتان هەیە.
جەلال دەباغ – ئاخر وەختێک ناکۆکی بووبێت، شەڕوهەرا بووبێت، برادەرانی ئێمەش شتیان نووسیوەو هەندێکی نا مەوزوعییەو برادەرانی پارتیش شتیان نووسیوەو زۆری نامەوزوعیە.
کاوە ئەمین – زۆر باشە مامۆستا کەواتەلێرەدا پشوویەک دەدەین و دوایی درێژە بە قسەکانمان ئەدەین.
پشوویەک
دووبارە سڵاو
بەڕێزان درێژە بە پەنجەمۆرئەدەین لەگەل مامۆستا جەلال دەباغ
مامۆستا لەدوای ٧٥، دوای ئەوەی کە لەو گەلەکۆمەکییە نێونەتەوەییەیشۆڕشی کورد ئەگلێ، باس لەوە ئەکرێ مامۆستا ئەڵێن حزبی شیوعی پێیخۆشبوو کە ئەو شۆڕشە رووخا ئەمە ڕاستە؟
جەلال دەباغ – نەء..!
کاوە ئەمین - من ئەمەوێ لەزمانی جەنابتەوە ، بۆیە ئەو پرسیارە ئەکەم بەڕاستی ئایا ئەمە وایە؟
جەلال دەباغ - ڕاست نییە.
مەسەلەیەکی کوردی هەیە ئەڵێ: "کە ماڵی دراوسێت ئاگری گرت ئاو بۆ ماڵی خۆتان بەرە" بە نەمانی شۆڕشی ئەیلول و بەو ئاشبەتاڵەی کە لەناو قەوسدا ئەڵێم"ئاشبەتاڵ" زەربەیەکی گەورە لە حزبی شیوعی وبزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی عێڕاق و کوردستانیش کەوت ، چونکەشۆڕشی ئەیلول چاوەڕوانبووین دواڕۆژێکیتری هەبێت، کە ڕوخا حەتمەن ئینتیکاسەیەک بوو تەنیا بۆ پارتی نەبوو، بۆ تەواوی حەرەکەی نیشتیمانی بوو لە عێڕاقدا..لەبەر ئەوە ئەوانەی کە ئەڵێن حیزبی شیوعی پێیان خۆشەو شایی لۆغانی بووەو ئەمانە ڕاست ناکەن و بەڵگەیان بە دەستەوە نییە، بە هەموو بەڵگەکان ئێمە ئەوەمان پێناخۆشبووە، لەبەر ئەوە زۆر هەوڵیش درا چێ بکرێت کە بەردەوام بین، سەیرمانکردبەبێ بارزانی تۆزێ زەحمەتە کە بێیتە پێشەوە، لەپاشدا خۆی زروفەکە هات، گەیشت،
کاوە ئەمین - کەدەست بکرێتەوە بە خەباتی چەکداری
جەلال دەباغ - ئا دەست کرایەوە بە خەباتی چەکداری، لەملاوە قیادەی موەقەتە، لەملاوە کاک مەسعودو ئەوان لەو لاوە مام جەلال و یەکێتی، ئەوەی بەرانبەر بە ئێمە کراوە هەر بە قسەو نووسین خۆشە، بەرانبەر بە هەر حزبێکیتر بکرایەتۆویشی نەئەما کەچی نەیانتوانی حزبی شیوعی لەناوبەرن بەهیچ جۆرێک
کاوە ئەمین - ئێوە کە چوونە دەرەوە مامۆستا پێش هەمووان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و مام جەلال ئامێزیان بۆ گرتنەوە وایە؟ ڕاستە ئەوە؟
جەلال دەباغ - نەء ئەوەش وانییە
کاوە ئەمین - وانییە پرسیارەکانی من هیچی وانەبوو مامۆستا
جەلال دەباغ - تۆ ئەتەوێ تەصریحێک بەمن بدەی کەوانییە، ڕاستە ئێمە لەنزیکەوە سوپاسی مام جەلالمان کرد مەفرەزەیەکی ئێمە بە قیادەی ، ناوەکانیشت پێ دەڵێم، هاوڕێ خدر ئێلنجاخی وە بەمەجموعەیەکی ئێمەو پاشان مەفرەزەیەکی پشدەر ڕۆیشتنە مەنتیقەی سلێمانی، ناوزەنگ کە یەکێتی و مام جەلالی لێبوو، بە سوپاسەوە مام جەلال دەعمیکردن و چەند پارچە چەکیشی دانێ و، سووڕانەوە لەناو رێکخراوەکانی لادێکانداو هەوڵیان دا کە مەفرەزەکانزۆر بکەن، سوپاسی مام جەلالمان کرد، بەڵام ئەی لەملاوە بۆحیسابی ئەوەناکەیت لەبادینان هاوڕێ تۆما تۆماس (ئەبوجۆزیف) لە مەنتیقەیلقی یەکی پارتی، لەو مەنطیقانە مەقەڕیان کردەوە، تێکۆشانی چەکدارییان دەست پێکرد..
کاوە ئەمین - ئەوانیش هەرباوەشیان بۆ کردنەوە،
جەلال دەباغ - بەڵام ناڵێم ئەمان کردیان و ئەوان نەیانکرد، هەموویان باوەشیان کردەوە لە بادینانیش هاوڕێ تۆما تۆماس دەورێکی باشی هەبوو،
کاوە ئەمین - ئەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران هاوکاری کردن؟
جەلال دەباغ - هەمیشە هاوکاری یەکبووین، ئێمە هاوکاری ئەوانمان کردووە، ئەوان هاوکاری ئێمەیان کردوە، هەمیشەهاوکاری یەک بووین تەنیا یەکجار هەڵەیەکیان کرد بەرانبەرمان ئەوهەڵەیەشیان وەستان
کاوە ئەمین - هەڵەکە چی بوو مامۆستا؟
جەلال دەباغ - سێ چوار کەسیان گرت و تۆزێ گوێیان ڕاکێشان و لە پاشدا ئێمەش هەڵوێستمان توندبوو بەرانبەریان
کاوە ئەمین - یانی گوێی یەکترتان ڕاکێشا
جەلال دەباغ - ئا بەڵام ڕێکەوتینەوە زۆر بە باشی، بەڵام لەگەڵ (پەکەکە) بەداخەوە هەندێ شت رووی دا،لە دواییدا، ئەچوونە هەرگوندێک وێنەی خۆیان دادەنا یان بەسەر وێنەی بارزانیدا دائەکوتا یان لە تەنیشت ئەوەوە، ئێ باشە کاکە لەماڵی ئەو فەلاحە تۆ وێنەکە بەجێبێڵە، حەزبکا دایئەکوتێ و حەزنەکا هیچ، ئەوە بۆ تەدەخولی دەکەیت؟
کاوە ئەمین - مەبەستت پەکەکەیە یان یەکێتی؟
جەلال دەباغ - پەکەکە تێک ئاڵان لەگەڵ پارتیدا
کاوە ئەمین - ئێوەش تێوەگلان وابزانم
جەلال دەباغ - ئێمەش تێوەگلاین،چۆن تێوەگلاین؟ مەفرەزەیەکی هاوبەشمان هەبوو لەگەڵ کوکسی
كاوە ئەمین - کوکسی پارتێکی باکوری کوردستان بوو.
جەلال دەباغ - نەخیر بەشێک بوو لە پارتی دیموکراتی کوردستان جیابۆوە، کوکسی یەعنی کوک ئیتیجاهی ئیشتیراکی. مەفرەزەیەکمان هەبوو لەوێ مەفرەزەکە نەما، برادەرێکی ئێمەیان لەگەڵدابوو، پێنچ کەس چەکیان بۆ ئێمە نەقڵ ئەکردو هاریکاریان ئەکردین، لە پڕێکدا دیارنەمان، دوایی یەکێکی قیادی پەکەکە ئەوانی بەجێهێشت و هات پەنای هێنا بۆ ئێمەو هەموو راستیەکانی بۆ باسکردین..
کاوە ئەمین - ئەوان کوشتبوونیان؟
جەلال دەباغ –بەڵێ، گوتی، دواییسەیرمان کرد جلەکانیان وپێڵاوەکانیان لەبەر پێشمەرگەکانیاندایە ، جانتاو شتیانلای ئەوانە، لەپاشدا ئەوەشی کەشفکردو بۆمان دەرکەوت ئیتر بوو بە شەڕی هەردوولا، ئەوان ١٢ کەسیان لە ئێمە کوشت، مەفرەزەکانی ئێمەش ١٣ کەسیان لەوان کوشت، ئینجا وازیان هێنا، ئەوەبوو حزب منی نارد بۆ شام بۆ تەتبیعی عەلاقە لەگەڵیان، لەگەڵ برایەکەی عەبدوڵا ئوچەڵان و مەسئولی شام و ئەمانە یەکترمان دی ئیتیفاقمان کرد کە شەڕ ڕاگرین وئەدەبیات بۆ یەکتری بنێرین وە کۆتایی بەو مەوزوعەهات،
کاوە ئەمین - باشە مامۆستا باسی سوریات کرد، تۆ ماوەیەکی زۆر لە سوریاو لە لبنان و لەتورکیاو لە ئێران و یەعنی لەم سەر سنوورانە خەریکی کارو خەبات بوویت، پەیوەندی ئێوە لەگەڵ سوریە لەسەرچ ئەساسێکبوو لەسەر ئەساسی دوژمنی دوژمنەکەبوو، یاخود ستراتیژی بوو؟
جەلال دەباغ - نەخێر، ئەوان لەگەڵ حزبی بەعسی عێڕاق تێکچووبوون، حزبێکیان دروست کردبوو سەربە سوریابوو "قیادەی قوطری عێڕاق"، لەبەرئەوە ئەوان ئەیانویست لەگەڵ هێزەکانی عیڕاقیدا پەیوەندییان هەبی و هاریکاریان بکەن لە دژی حزبی بەعسی عیڕاق، بەو ئیعتیبارە ئێمە عەلاقەمان لەگەڵیاندا خۆشبوو، هاریکاریان ئەکردین، چاوپۆشیانئەکرد لە هێنان و بردنی چەک،
کاوە ئەمین - بەڵێ، ئایا چەکیان ئەدانێ و پارەیان ئەدانی مامۆستا ؟
جەلال دەباغ - پارەیان نەداوینەتێ و یەک کلاشینکۆفیان نەداوینەتێ، تەنیا هاوکارییەکەیان ئەوەبوو چاوپۆشیان ئەکرد، ئەوە شتێکی گەورەبوو،
کاوەو ئەمین - ئەی ئێوە ئەو چەکو شتانەتان لەکوێوە ئەهێنا؟
جەلال دەباغ - خۆ ئاشکرایە ئێمە، وڵاتە ئیشتیراکیەکان یارمەتی منظماتی فەلەستینیان ئەدا، فتح و جەبهەی دیموکراتی و جەبهەی شەعبی و هەمووئەو منظماتانە، ئەوانیش ئەیاندا بە ئێمە، بۆ ئەوەی نەڵێن ڕاستەوخۆ سۆڤیەت چەکیان ئەداتێ ووڵاتانی ئیشتیراکی
کاوە ئەمین – لە ڕێگەی منظماتی فەلەستینیەوە بەس سوریا چاوی ئەپۆشی لەوەی کە
جەلال دەباغ -چاوی ئەپۆشی لەوەی ئەمانهێناوئەمانبردو، نەقڵی کوردستانمان ئەکرد،
كاوە ئەمین - ئێوە لەگەڵ یەکێتی چەکتان ئەهێنا بۆ کوردستان، لەگەڵ پارتی ویەکێتی و ئەوانە؟
جەلال دەباغ – نەء، نەء، فەترەیەک بە موافەقەتی هاوڕێ عەزیز محەمەدو هاوڕێ کەریم ئەحمەدو بە پێشنیازی مام جەلال، من لەگەڵ یەکێتیەکان ئیشمکرد، موستەودەعێکیان هەبوو لە قامیشلی، لەو موستەودەعە وەکوو یەکێتیەک ئیشمکرد ..
کاوە ئەمین - جبەخانە یەعنی ،
جەلال دەباغ – بەڵێ،چەکێکی زۆری تێدابوو، کێ مەسئولیبوو؟ هاوڕێ شێخ محەمدی باخ(شەماڵ)، مام جەلال گوتی، مام جەلال نهێنی لانەبوو، لەماڵی ئەبوجەنگۆ دیمان، ئەوی بانگکرد گوتی: "هاوڕێ شەماڵ ئەم کوڕە ئەناسی؟ ئەمە ئەبو مەحمودە،بەس ئەوە جەلال دەباغە،وەک گوتم مام نهێنی لانەبوو، ئەودێت لەگەڵ تۆ ئێشدەکات،تۆ ئەبیت بە مەسئولی ئەو پیشمەرگەیەکی یەکێتییە، بەڵام لە واقیعدا ئەو مەسئولی تۆیە وریابە!" ئاوای پێگوت، ئیتر ماوەیەک من لەگەڵیان ئیشمان کرد بۆ تەنزیمی ئەو موستەودەعەیان،
کاوە ئەمین – ئێوە، شیوعی، پارتی، پەکەکە، یەکێتی و ئەمانە، ئەم هەموو چەک و شتە ئەهات بە قاچاغی لە تورکیاوە، باشە تورکیە دەسەڵاتێکی بەهیزو موخابەراتێکی بەهێز،چۆن نەیئەزانی، یاخود چاوی ئەپۆشی ئەویش؟چۆن ئەم هەموو چەکە ئەهاتو ئەڕۆیشت؟
جەلال دەباغ – نەء، چاوی نەئەپۆشی، هەمووی کە من بەش بە حاڵی خۆمان ئەڵێم کە ئێمە ئەمان برد بە نهێنی، زۆرجار لەسەر سنوور ئەبوو بە شەڕو تەقەو هەراوهوریا،مەفرەزەکانمان یان بە شەڕ دەرئەچوون یان ئەگەڕانەوە،
کاوە ئەمین - کەس کوژرا، شەهیدبوو، لەهی ئێوە؟
جەلال دەباغ - بەڵێ، پێنج شەش شەهیدمان هەیە، هەمووی لە قامیشلۆ نێژراون.
کاوە ئەمین - بەس ئەوانە وابزانم زیاتر کوردی باکورن کە هاوکاریی ئێوەیان کردووە،وانییە؟
جەلال دەباغ – نەخیر، جگە لەوانە،هەر پیشمەرگەی حزبمان بوون، هاتبوون، بەڵام خەڵکی دهۆک و بامەڕنی و ئەوانەبوون.
کاوە ئەمین - مامۆستا ئەگەر باسی بەرەی جوقد بکەین، ئەو بەرەیە پێشنیازی کێ بوو چۆن دروستبوو؟
جەلال دەباغ - بەرەی جەوقەد و لەدواییدا جود هەمووی پێشنیازی ئێمەبوو،
کاوە ئەمین – ئێوە وەکو شیوعی؟
جەلال دەباغ - ئێمە وەکووشیوعی، مام جەلال متجاوب بوو، ئەو حزبانەی کە لەوێ لە کارابوون ، بەتایبەتی لەسەر ساحەی سوریا، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوو، لە عێڕاقیش ولە سوریاش، حزبی قیادەی قوتری عێڕاق سەربە سوریا، حزبی ئیشتیراکی عێراقی، لەگەڵ حزبی شیوعی و یەک دوومنظماتی پچکۆلەو ئەمانە. ئەوان یەکێتی و لەگەڵ قیادەی قوتری عیراق رازی نەبوون بەهیچ جۆرێک پارتی بەشداربێ، ئێمەش ئەمانگووت ئەبێ پارتی بەشداربێ، ئەوان رازی نەبوون
كاوە ئەمین - سۆسیالیستیشی تیابوو، مامۆستا وانییە؟
جەلال دەباغ - سۆسیالیستیشی تیابوو، لەپاشدا ئەوان رازی نەبوون، ئێمە ئەو جەبهەیەمان پێکهێنا بەبێپارتی، دوای ١٠-١٢ڕۆژ لەگەڵ پارتیشدا وتووێژمانکرد، وەکو تەجروبەکەی ساڵی١٩٥٧لەگەڵ ئەوانیشدا جەبهەیەکی تایبەتیمان پێکهێنا، لەسەر بەرنامەیەکی زۆر باش و بە بەشداری سۆسیالیست،کاکە حەمەی حاجی مەحمودو ئەوان
کاوە ئەمین - بەس مامۆستا ئەمە هەڵوێستێکی دوو فاقی نییە؟
جەلال دەباغ - نەء دووفاقی نییە،
کاوە ئەمین -چۆن لەدوو بەرەدابیت لە یەک کاتدا؟
جەلال دەباغ - لەدوو بەرەدابیت، چونکە ئەمانە ڕازی نابن لەیەک بەرەدابن، بەرنامەکە موتەناقض نیە لەگەڵ ئەواندا بۆ خەبات. لەگەل ئەوانیشدا لەورێگەیەوە،
کاوە ئەمین - بەڵام دوای ئەوە ئێوەیان دەرکرد لەبەرەی جوقد.
جەلال دەباغ - نەک دوای ئەوە، هەر کە ئەوەمان ئیعلانکرد پاش فەترەیەکی کەم هاتن گوتیان بۆچی چوونەتە ئەو جەبهەیەوە؟ گوتمان کاکە قەزیەکە دژی ڕێژیمە، ئەوانە ئێمە کۆیان ئەکەینەوە لەدژی رێژیم لەم لاشەوە لەدژی رێژیم، بەرنامەکەمان موتەناقض و ناکۆک نیە، گوتیان نابێ! ئینجا ئیمەیان تەجمیدکردو سۆسیالیستیشیان تەجمید کرد ،ئیتر ئێمەش هەموو تێکۆشانی خۆمان خستە سەرجود..
کاوە ئەمین – قوەتی خۆتان خستە سەر ئەولا،
ئەی مامۆستا کەسایەتییەکی گرنگ هەیە ئەویش خالید بەگداشە ، تۆ بۆخۆت چەند جار بینیوتە، سکرتێری حزبی شیوعی سوری، ئەو هەر خۆی کوردەو یەعنیبەڵام نازانم ئەگەر نەبێ بەپرسیارەکەیتر بڵێیت وانیە باسی ئەوەئەکەن کە ئەم پیاوە هیج خزمەتیکی بە نەتەوەی کورد نەکردوە،
جەلال دەباغ –وا نییە،
کاوە ئەمین - هەمووی حزمەتی حیزبی بەعس و عەرەب و..ئەی چی کردووە ؟نمونەیەکم پێ بڵێ،
جەلال دەباغ –ئیستە پێت دەڵێم، خالد بەگداش کەسایەتیەکی دیاری حەرەکەی شیوعی عەرەبی و عالەمیە، لەبەر ئەوەی کە من و تۆ ئەزانین ئەسلی کوردە بەڵام ئەو لە ئەجوائێکی عەرەبیدا ئیش ئەکات لەپێشدا سکرتێری حزبێکە قیادەی لبنان و سوریە بەدەست ئەوە، لەدواییدا حزبی شیوعی لبنان بە قیادەی فرج اللە الحلو بوونە حزبێکی سەربەخۆ بەڵام خالید بەگداش لە سوریە مایەوە بەبەرنامەی، بە هاتوچۆی، بە تەصریحاتی بە وتارەکانی بە بەرهەمەکانی گەورەترین خزمەتی بە حەرەکەی ثوری و بە شێکیش لەو حەرەکەیە بە حەرەکەی کوردی کردووە لەبەر ئەوە
کاوە ئەمین - یەعنی کەواتە ئەوە وانیە کە ئەو نکولی لە کوردبوونی خۆی و ئەوشتانە دەکات.
جەلال دەباغ – خۆینکولی لە کوردبوونی خۆی نەئەکرد بەڵام لە فەترەیەکی معیندا هەڵەیەکی گەورەکرا لەجێی ئەو، ژنەکەی بوو بە سکرتێر، خەتاکە هەڵەی حزبی شیوعییە چۆن خۆ بە "ویراسە" نیەکە ژنەکەی جێگەی بگرێتەوە، لەدوای ژنەکەی عەماری کوڕی ببێت بە سکرتێر.!
حەتا کۆبوونەوەیەک لەشام کرا، ئێمە وەفدێکمان هەبوو لە بیست کەس، من یەکێکبووم لەو وەفدە، موکەرەم تاڵەبانی و برادەرانیتری تیدابوون، لەوێ قسەکراو ئەمانە، ژنەکەی کە لێیان پرسی، خالید بەگداش نەمابوو،گوتی: "خالد بەگداش أصلە کوردی بەس قلبە عربي"! خالید بەگداش ئەسڵی کوردە بەس دڵی عەرەبە!"دەستی کرد بە دیفاع لە خۆی، ئێمەو وەڵامماندایەوە ئەوە کوردەو بەڵام مەسەلە کورد نییە، تێکۆشەرێکی شیوعییە بەبێ قەومیەتی عەرەبی وکوردی و ئەمەو ئەوە، قائدێکی شیوعیەو لە نەهجێکی تەقەدومی و پێشکەوتنخوازە ئەو بە هەڵە ئەیکرد بەوەی مەیالبوو بەلای ئەوەی کە عەرەببێ.
کاوە ئەمین - باشە مامۆستا ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ باشوری کوردستان ساڵی ١٩٨٣ ئەوەی کە ئەیزانین هەموومان بینیومانە ، ئەوەی لە پشتئاشان ڕووی دا ئایا یەکێتی ئەوەی کرد بۆئەوەی لەگەڵ حکومەتی عیڕاقیدا رێکبکەوێ و بکەویتە مفاوەزاتەوە یان هۆکاری ئەو شەڕەچی بووئەو هەموو زیانە لە ئێوەکەوت؟
جەلال دەباغ - تۆ بەڕێزت پرسیارەکەت زۆر درەنگە، چونکە لەو بارەیەوە هەموو شتێک بڵاوکراوەتەوە،
کاوە ئەمین - نا من ئەمەوی لەتۆی ببیستم،
جەلال دەباغ –لە منی ببیستی لە بەر روناکیی ئەو شتانەی کە بڵاو کراونەتەوە ئیسپاتبوو دەرکەوت کە یەکێتی ئەو کارەی کرد بۆ ئەوەی لەگەڵ بەعس رێبکەوێت وە ئەوەبوو ئەڵێن گوایە ئەو وەختە سەرکردە بەعسیەکانی عێڕاق و سەدام و عەماش و ئەمانە بە دووربین سەیریان کردووە بزانن چۆن لە شیوعییەکان ئەدرێ، کردوویانە بە شەرتلەوان بدەن ئینجا ئێمە هاریکارییان دەکەین، وە بە تەجرەبە دەرکەوت لەئێمەیان دا ئینجا ڕایانکرد بۆ هاریکاری لەگەڵ بەعسدا کردیان و لەدژی شۆڕش و لەدژی ئێمەو تەواو. ئەڵێن بەدەستی ئەوانبووە، پاشان مەسەلەکە بەسەر نەوشیرواندا شکایەوە، بەڵام وا نییە هەر نەوشیروان بەرپرس نییە
کاوە ئەمین - بەس ئەو سەرکردایەتی ئەو هێزەی نەئەکرد؟
جەلال دەباغ - بەڵێ سەرکردایەتی خۆیان مەسئولن کە بڕیاری ئەو شەڕەیان داوە..
لەبەر ئەوە بڕیاریان دابوو کە مەبەستیان ئەوەبوو کە دووشت بکەن: یەکەم: هەڵویستێکیتر هەبوو هێزەکانی پارتی و شیوعی و هاوپەیمانەکانمان هێرشیان بردبووە سەر مەڵبەندی سێی یەکێتی لە بالیسان ئەوانەیان دەرکردبووڕاویاننابوون و لێیانکوشتبوون ئەمان لێرە کەئەوەیان بیست گوتیان بۆچی شەڕی ئەوانە بکەین خۆ قیادە لەبەر دەستماندایە لەوان ئەدەین، ئەوە هەڵەبوو طەبعەن بەڵام کردیان .
کاوە ئەمین - ئەی مامۆستا بەڵام لەملاوە لەحاجی مامەند مەلا بەختیارو مامۆستا بەهادین نوری رێکەوتنێکی لۆکاڵییان کرد ئەوە چۆنبوو؟ئیشێکی باشبوو یان خراپبوو؟لەلایەنی حزبەوە بەتایبەتی؟
جەلال دەباغ - ئەوە بە حەقیقەت باشیشبوو، خراپیش بوو. ئەڵێی چۆن باشبوو؟ ئەڵیم بەوجۆرە باشبووکە مەلا بەختیار رەئێکیتری هەبوو جیاواز لەو رەئیە، نەیویست هێزەکان بخاتە شەڕەوە لەدژی هێزێکی شیوعیکە لەوێ نزیک یەکبوون، ئەوەیەک،ڕاوەستە، ئەوە یەک، نەمانگوت باش وخراپ ؟ ئەوە لایەنە باشەکەی. لایەنە خراپەکەی، مەکتەبی سیاسی داوای لە بەهادین کرد کە هێزبنێرن بۆ کۆمەکی حزب کەسی نەنارد .
کاوە ئەمین - هیزیشی هەبوو تەبعەن،
جەلال دەباغ - ئەی تەبعەن مەسئولی ئەو مەنتیقەیەبوو هەمووی، کەسی نەنارد، مەسئولی رێکخراوی سلێمانی و کەرکوکی حزب بوو لەوناوە. کەسی نەنارد بەینەما یەکێتی بە تەریقەیتر خەڵکیان نارد، لەگەرمیانەوە خەڵقیان نارد لە شوێنیترەوە، بەس بە ڕواڵەت و بە مالا بەختیار کەسی نەنارد،
کاوە ئەمین - یەعنی فێڵیان لە بەهادین نوریکرد؟
جەلال دەباغ - تۆ وابڵێ،
کاوە ئەمین - من واناڵێم من پرسیار دەکەم
جەلال دەباغ - من ناڵێم بەهادین ئەوەندە بەسیتبێ فێڵی لێبکرێت. ئەو موقتەنیع بوو بەو نەهجە. دوایی لە روباری دێوانە لەگەڵ وەفدی یەکێتی کۆبوونەوە، وەفدێکیان نارد بەهادین خۆی تێدانەبوو، رێکەوتنیان لەگەڵ یەکێتیکرد برادەران و خەڵکی ناوچەکە ناویان نا کەمپ دێوانە، کەمپ دێڤیدی "سادات" ناویان نا کەمپ دێوانە، چونکە لەو رێکەوتنەدا مساوەمەیەکی زۆرکرا لەلایەنی حیزبەوە بۆ یەکێتیکە ئەوانئەوەیان کرد زەربەیەکی گەورەبوو حەتا لەوی چەند برادەریکی چاکی ئێمە شەهیدکران بەزۆر فڕوفێڵ و بڕو بیانو.
کاوە ئەمین -باشەمامۆستا بەداخەوە کاتەکەی ئێمە بەرەو کۆتایی دەچێت یەک پرسیار جەنابت با بەوە کۆتایی پێ بێنین جەنابت فەترەیەک وازت لە حزب هێنا، حیزبی شیوعی، ئەوە یەک دووەم بە بڕوای تۆ شیوعییەت کۆتایی هاتووە؟
جەلال دەباغ - من هیچ وەختێک وازم لە حزبی شیوعی نەهێناوە، وازهینان تۆ دەبێ داوابکەیت و نامە بنووسیت و کاوە ئەمین - بەس عاجزبوویت و چوویتە ناو حیزبێکیترو
جەلال دەباغ - من عاجزبووم چونکە سکرتێری ئەو وەخت درۆی لەگەڵ کردم.دووجار..
کاوە ئەمین - کێبوو؟
ج–خۆت سەیریکە بزانە کێیە؟ پێویست بە ناو بردن ناکات بانەبێ بە تەشهیر.
من کە وازم هێنا نەچوومە ناو هیچ حزبێکیتر.
کاوە ئەمین - نەچوویتە ناو زەحمەتکێشان؟
جەلال دەباغ – بەهیچ جۆرێک. گوتیان وەرە بۆ ئەندامەتی مەکتەبی سیاسی. گوتم بەهیج جۆرێک ، من شیوعیم نابم بەئەندامی مەکتەبی سیاسی، بەڵام لەگەڵ کاک قادر عەزیزو زەحمەتکێشاندا عەلاقەم خۆشبوو، ئەوان گوتیان ئێمە کاندیدت دەکەین وەک جەلال دەباغ، وەک شیوعی وەک نووسەربۆ قائیمەی کوردستانی، لەدوای ئەوە هەژدە کەسبوون، منیان خستە نۆزدەیەم. کاک قادر عەزیز لەگەڵ مەلا بەختیارو ئەوانا قسەی کردبووگوتبوویان بەهێزترین ئەندام لەو قائیمەیەی کوردستانیەدا جەلال دەباغە،ئەویش گوتبووی ئەی باشە بۆ خستووتانەتە نۆزدەیەمین ناو؟ بۆچی دیعایەیەکی زۆر کرا کە دەنگی بۆ مەدەن؟، تەنانەت دەنگی خارج یەک دەنگیان بۆ من حساب نەکردووە،
لەوختی خۆیدا کۆمەڵێک هاوڕێ لە محلی هەولێرجیابوونەوەو حزبێکیتریان دروست کرد بەناوی حزبی کاری سەربەخۆیی کوردستان. لە پاشدا کەئەبو حیکمەت بوو بە سکرتێر، دوایی وەک پاروویەک تەسلیم بە پارتی کرد.
ئەو حزبە بڵاوبووبوونەوەو، هەندی ریکخراویان بە قیادەی مولازم شوان مابوون، کۆنگرەمان بەست، پارتی چەپی کوردستانمان لەو کۆنگرەیەدا دروستکرد، لە کۆنگرەکەدا هەڵبژاردن کرا من هەڵبژیردرام بۆ سەرکردایەتی و قیادەکەش کۆبوونەوە، منیان هەڵبژارد بە سکرتێرو لیژنەیەکی ئیستیشاریمان پێکهێنابە هەڵبژاردن لە بەهادین نوری ولەکۆمەڵێک تێکۆشەری دێرین،ئەکرەمی ساڵحی ڕەشە و حەوت هاوڕێ کە یەکێکیان لە پێشدا جەماعەتی قیادەی مەرکەزیبوو، ئەوانە بوون بو راوێژکار.
کاوە ئەمین - کەواتە مامۆستا تۆ ئەتەوێ بڵێیت لە پەنجاکانەوە شیوعیت هەتاکو ئێستاهەر شیوعیت و هە ر شیوعیش دەبیت.
جەلال دەباغ - بەڵێ وایە ڕاستە..
کاوە ئەمین - زۆر سوپاست ئەکەم مامۆستا کە بەشداری ئەم بەرنامەیەمانت کردو ئەم یەکدوو رۆژە زۆر ماندومان کردیت.. سوپاس.
جەلال دەباغ – منیشسوپاسی کەناڵی رووداو ئەکەم و سوپاسی ستاڤی بەرنامەکەتان بەرنامەی پەنجەمۆر دەکەم کە زەحمەتتانکێشاو سنگتان فراوانبوو بۆ رەئیەکانم و، ئە و چاوپێکەوتنەمان ئەنجام دا بەوهیوایەی دیداری تریشمان هەبێ هیوای سەرفرازیو سەرکەوتنتانبۆ ئەخوازم.
کاوە ئەمین - زۆر سوپاس مامۆستا گیان. بینەران و بیسەرانی خۆشەویست بەمجۆرە هاتینە کۆتایی پەنجەمۆر لەگەڵ مامۆستا جەلال دەباغ بەخواتان ئەسپێرم.