بینەران و بیسەرانی خۆشەویست سڵاوتان لێبێت، لەئەڵقەیەکی دیکەی پەنجەمۆر لەگەڵ ئێوەی بەڕێزداین، لە بەرنامەی ئەمجارەشدا درێژە بە ،گفوگۆیەکەمان ئەدەین لەگەڵ مامۆستا جەلال دەباغ
مامۆستا بەخێربێیتەوە بۆ بەرنامەکەمان
جەلال دەباغ – خۆشبیت، بژیت، هەر سەرکەوتووبن
کاوە ئەمین – شتێکی گرنگ، ئەوەی لە ساڵی ٩٦٣کودەتای حزبی بەعس ئەکرێت، ئەوکاتە ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە کادیرو سەرکردەکانی حزبی شیوعی و ئەمانە لە لایەن بەعسەوە گیران و لە سێدارەدران و کەوتنە ڕەوشێکی خراپەوە، بەشێکی زۆری سەرکردایەتی حزب و ئەوانە روویان کردە کوردستان.
ئەمەوێ باسی ئەوەم بۆ بکەیت تۆ هەرچەندە لێرەنەبوویت بەڵام تۆ ئەندامێکی چالاک و دیارو وریای حزبی شیوعی بوویت، باس لەوە ئەکرێت کە بڵێین ئەوانەی کە دوایی بوون بە باڵی مەکتەبی سیاسی بە تایبەتی لە مەنتیقەی سلێمانی دژایەتی حزبی شیوعییانکرد، بۆچی؟
جەلال دەباغ – بۆچی دژایەتییان ئەکرد؟ ئەبێ لەوان بپرسیت
کاوە ئەمین - بەڵی، بەس ئێوەش ئەزانن
جەلال دەباغ – هەڵەیەکی گەورەبوو کردیان و، لەبەر ئەوەی کە ئێمە لە شۆڕشی ئەیلول ماینەوەو پشتگیریمان کردو، بەرز هەڵویستەکەی بارزانی نەمرمان تەماشاکردو، بروسکەی تەعمیمکردبوو بۆ هەموو لق و بۆ هەموو تەنزیماتی خۆیان هی شۆڕشی ئەیلول و پارتی کە ئەگەر شیوعییەکان و دۆستەکانیان هاتن پێشوازییان لێ بکەن و یارمەتییان بدەن، بە پێچەوانەوە ئەوانەی مەکتەبی سیاسی هەڵوێستیان ئەو وەختە وانەبوو،
کاوە ئەمین – بەڵێ، مامۆستا بۆچی ئیوە بارەگاکانتان بردە کەڵکەسماق، ئێوە بۆ زیاتر لەوێ مانەوە؟ مەبەستم
جەلال دەباغ – ئێمە عەلاقەی باشمان لەگەڵ مامە ڕەزاییەکان هەبوو
مامە ڕەزای رەحمەتی ڕاوێژی بەجێهێشتبوو بۆ کوڕەکانی کە "ئێمە لەگەڵ حزبی شیوعیدا هاوبیرین، هاو ڕێبازین،ئەبێ ئاگاتان لێیانبێ"
کاوە ئەمین – ئەوە قسەی مامەرەزایە؟
جەلال دەباغ – بەڵێ، لەپاشدا کوڕەکانی کاک حەمیدو مام تەها هەردووکیان شیوعیبوون، من پەیوەندیم لەگەڵیان هەبوو لە قەزای مەرکەزی سلێمانی، مەنتیقەی سورداش، ئەوان لە مەنتیقەی سورداش مەسئولیەتیان هەبوو،
کاوە ئەمین – یەعنی بووبوون بە پێشمەرگەو ئەندامی حزبی شیوعی؟
جەلال دەباغ – ئەندامبوون لە حزبدا.
کاوە ئەمین – ئەی مامەرەزا خۆی؟
جەلال دەباغ – مامەڕەزا خۆی ئەندام نەبوو، دۆستێکی نزیکبوو، کۆچی دوایی کردو، لەدوای ئەوە ئێمە حزب زۆر ئیهتیمامی پێدان، هاوڕێ عەزیز محەمەدو هاورێیانیتری قیادی سەردانیان ئەکردن
کاوە ئەمین - مامۆستا چی هاوبەش هەبوو لەبەینی حزبی شیوعی و تەریقەتی مامە ڕەزایی و ئەوانە؟ چی کۆیکردبوونەوە؟
جەلال دەباغ – بەڵێ، مامە رەزاییەکان کۆمەڵێکی بێ وەی و ئاشتیخوازبوون،
هەندێ ئەفکاری یەکسانی و ئینسانیان هەبوو کە لەوانەدا هەمووی ئێمە .موتەفیق بووین و پشتگیریمان ئەکردن و ئەوانیش پشتگیری ئێمەیان ئەکرد ،باوکی کاکە شێخ عەبدولکەریم کە خۆی دوایی لە یەکێتیدا، قیادیبوو
حاجی شێخ محەمەدی شەدەڵە کە ئەویش شەخسیەتێکی دینی گەورەبوو بوو بە
کۆمونیست، چەندجار سەردانی کردووم و پەیوەندیم لەگەڵ ئەویش هەبووە.
کاوە ئەمین - کەواتە مامۆستا وەکوو فیکر بوو بوو بەشیوعی یان ئەندامبوو؟
جەلال دەباغ - ئەندامبوو، کاک حەمیدیش ئەندامبوو، مام تەهاش ئەندامبوو، مودیری ناحیەش بوو، لەدەست بەعس ڕایکردبوو، هاتەلامان گوتی ئەمەوێ چاوم ڕوونبێ بە مەقەڕەکاندا بگەڕێم بە هەموو مەقەڕەکاندا گەڕا، کۆمەڵێک خەڵکمان لەگەڵدابوون کە سەربەوانبوون مامەڕەزایی بوون، لەپێشمەرگەدا دەورێکی باشیان هەبوو، ئێمەش لەسەر داوای ئەوان کە گوتیان وەزعی ئابوریزۆر خراپە،بەپێی توانا یارمەتیەکمان داو، زۆری پێخۆشبوو، ڕۆیشتەوەو بوونپێشکەوتوخوازو دیموکراتدائیمەنئینسانی
برایانی مامەڕەزایی زۆر یارمەتی حزبیان دا و نزیکەی ٥٠٠-٦٠٠کەس لە هاورێیان و دۆستانمان لە گوندی کەڵکەسماق و دەوروپشتی کۆبوونەوەو، لە پاشدا هاوڕێیان هەستیانکرد کە ئەمە بارگرانیەکی گەورەیە، گوتیان با بڕۆین لەسەر چیای سەفین و لە مەنتیقەی ئاوەگرد بارەگا بکەینەوە، چوون لەوێ بارەگایان کردەوەو وردە وردە لە خواریشەوە خەڵک هاتن و پەیوەندی لەگەڵمونەزەماتیشدا چاکبوو، هاوڕێ کەریم و هاوڕێ عەزیزو هاوڕێ عومەری عەلی مامە شێخە کە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بوون ڕۆلێکی باشیان لەو فەترەیەدا گێڕاو توانرا کە حزب برینەکانی تەداوی بکات. وەکوو باسمکرد هەڵوێستی ئیجابییانەی شەخسی بارزانی نەمر کارێکی گەورەی هەبوو ، دوایی هێزەکانی ئێمەی لەکوێ دانا بە ئەمری خۆی؟ لە بەینی ڕەواندزو گەڵاڵەو ئەو مەنتیقەیە، چونکە گوتی ئەمانە نەخیانەت دەکەن نەهیچ و لەوێی داناین هەر هێرشێکی
حکومەت بووایە بەسەر ئێمەدا ئەهات، ئێمەش تەخسیرمان نەئەکرد.
کاوە ئەمین– مامۆستا لەو فەترەیەدا، بەتایبەتی سەردەمی عەبدوسەلام و عەبدوڕەحمان عارف، حزبی شیوعی چۆن مامەڵەی لەگەل ئەو دوو فەترەیەکرد؟ بەتایبەتی سەردەمی سیاسەتی نەشەر نە ئاشتی ؟
پەیوەندیتان لەگەڵ حکومەت هەبوو؟
جەلال دەباغ –حکومەتی عەبدوسەلام عارف چەند نامیلکەو کتێبی گەورەی دەرکرد لەسەر تاوانەکانی بەعس گوایە بەعسی لادا لەدەسەڵات، لەلای ئێمە هەندێک نزیکبوونەوە لەگەڵ دەسەڵات هەبوو، بەڵام عەبدوسەلام خۆی موشەبەعبوو بە ئەفکاری موعادی بە شیوعیەت و نەهاتە ژێر بارەوەو نزیکبیتەوە. لەو فەترەیەدا رێبازێکی یەمینی لە هەندی هاوڕێیانەوە چەسپا، یەک لەوانە بەناوی مونیر ئەحمەد کە نوێنەرمانبوو لە گۆڤاری "مەسەلەکانی ئاشتی و سۆسیالیزم" وتارێکی نووسی وەکوو داواکردن بۆ یەکگرتن لەگەل إتحادي إشتراکي عەرەبي هاتە پیشەوە. مونیر ئەحمەد بەداخەوە هاوڕێ بەهابوو، بەهائەدین نوری بوو.
کاوە ئەمین – بۆچی بەداخەوە؟
جەلال دەباغ – بەداخەوە چونکە تیکۆشەرێکی میژویی بوو، ئیشی زۆری هەبوو، بەڵام بازێکی ئەدا لەم پەڕی یەمینەوە بۆ ئەوپەڕێ یەسار و بە پێچەوانەشەوە هەندێ جار یەساری موتەتەڕیف بوو هەندی جار یەمینی موتەتەرفبوو، لەبەر ئەوە خۆشی دانی بەوەدا نا لە دواییدا کە حزب لەو نەهجە پەشیمان بۆوەو نەهجی یەمینی خەتی ئاب ئیدانەکرا، لەو فەترەیەدا نزیکبوونەوەیەک هەبوولەگەڵ إتحادی ئیشتیراکیدا . تەنانەت حزب برادەرێکی نارد چووە مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبەوە.
کاوە ئەمین – بۆ یەکگرتن یان بۆچی مامۆستا؟
جەلال دەباغ – کە لەدواییدا دەور بگێڕێت، کە ئەویش مامۆستاو هاوڕێ فەلەکەدین کاکەیی بوو، لەدواییدا ئەو ئەوەی نەکردو موقتەنیع نەبوو وازی لێیان
هێناو رۆیشت چونکە ئەوان هینیان نەدا بە دەستەوەو هەر لەسەر موکافەحەی شیوعییەت بەردەوامبوون، وەڵا ئەویش
کاوە ئەمین– بۆ مامۆستا فەلەکەدین کاکەیی لەگەڵ حزبی شیوعیدابوو؟
جەلال دەباغ – ئەندامی حزب بوو، کادیرێکی پیشکەوتووبوو،
، حزب ناردی چووە مەکتەبی سیاسی إتحادی
ئیشتیراکی عەرەبیەوە، دوایی لەگەڵ ەوان ئیدارەی نەکرد هاتەدەرەوەو لە حزبیش هاتەدەرەوەو چووە پاڵ پارتی و هەتا کۆتایی ژیانیپیاویکی تێکۆشەرو کادیرێکیپێشکەوتوخوازی پارتی بوو، ئا لەو وەختەدا ئێمە ئەو سیاسەتە زۆر زەربەی لێداین لە پاسدا گەرینەوە سەر ئەوەی دروشمی روخاندنی رێژیم بەرزبکەینەوە سەرلە نوێ و بەتین و گوژمێکی زیاترەوە لە شۆڕشی ئەیلولدا بەشداربین ک/ مامۆستا ئێوە پەیوەندیتان لەگەل وڵاتە سۆسیالیستەکان بەتایبەتی لەگەڵ سۆڤیەت و ئەوانەدابوو. ئەو فەترەیە هەڵوێستی سۆڤیەت و ئەوانە بەرانبەر شۆڕشی کوردوحزبی شیوعی و ئەمانە چۆنبوو؟
جەلال دەباغ - بەردەوام پەیوەندییان باشبوو، بەردەوام ئامادەبوون بۆ هەوو یارمەتی و هاوکارییەک و دەرگایان کردۆتەوە بۆ یارمەتیدانی ئەوان و هەتا ئاخر لەحزە شۆرەوی کە روخاوە یارمەتی لە شۆڕش و لە هەندێ لایەنی نەبریوە
ک/ ئێ باشە بەس بەردەوامیش چەک و تەقەمەنی و ئەم شتانەسیان بەحێڕاق و سوریەو ئەو وڵاتانە هەر فرۆشتووە .
جەلال دەباغ – ئەوە شتێکیترە ک/ بۆ ئەوە شتێکیترە مامۆستا فەرقیجییە؟
ج/ چەک لەوێ نەکری ئەچێ لە ئەمریکای ئەکڕێت، لە فەرەنسای ئەکرێت، لە بەریتانیای دەکڕێت.
ک/ یەعن تۆ ئەوەت پێ کارێک دروستبوو کە چەکیان دەفرۆش بە عێڕاق چ/ ئەوان بە مەبەستێک ئەیانویست لێی نزیکبنەوە بەڵکو لەو نەهجە وازبێنن نەهجییتر بگرنەبەر. ەبعەن ئێم لەگەڵ ئەو نەهجەنەبووین وەک حزبیش وەک ئەشاسیش لەبەر ئەوە ئەوە مەوزوعێکە باسێکی قووڵ و زانستانەی ئەوێ بە دۆکومێنتەوە.
ک/ ئەو بە دۆکومێنت چییە مامۆستا خۆ تەیارەکانی هەمووی هی سۆڤیەتبوون و ئەهاتن بۆردومانی دێهاتەکانی کوردستانیان ئەکرد.
ج/ تۆ بچیت لە بازار خەنجەرێک بکریت، خەنجەرەکە هەر کەس دروستی کردبێت، تۆ خەنجەەکە بکەیت بە ورگی یەکێکدا تۆ بەرپرسیت نەک ئەو کەسەی کە دروستی کردووە، لەبەر ئەوە ئەو چەکە کە بەدەستیانەوەیە بەکاریدێنن بە غەڵەت بەکاریدێنن کە
ک/مامۆستا دروستکردنی ئەو چەکانە خراپ نییە ج/ ئەو چەکانە کە لە دژی ئێمەو شۆڕشیش بەکار ئەهات، ئی خۆ میراجیان و ئەمانەش و نەوعەکانیتری چەک هەمووی بەار ئەهات، لەبەر ئەوە با لەسەر ئەو شتانە نەوەستین. بیینە سەر شتە گەورەکان، ک/ مامۆستا ئەوە شطێکی مێژوییە، ئێوە تا ئیستەش دیفاع لە سۆڤیەی جاران ئەکەم
ج/ بۆ مێژو ئەڵێم، ئەو وڵاتە ئیستیراکیانەو بەتایبەتی سۆژیەت هەتا ئاخر وەخت یارمەتی شۆرسیان داوە، تۆ پێمناڵێیت کێبوو رگای مەعمەلی ەکی لەرووی مام جەلالدا کردەوە کە قیادیەک بوو لە شۆرشدا؟ک/ خۆ من ئەزانم مامۆستا، ئەوە ئەزانم ج/ ١٦٠٠ دەمانجەی لێوەرگرت
ک/ خۆ ئەو ١٦٠٠ بەشی پاەی تەیارەیەک دەکات مەبەستم ئەوە نییە کە یارمەتی نەداوە ، ەڵام ئەڵم بە دیوەکەیتریشا یارمەتی عێڕاق و سوریەو ئونەی داوە کە کوردستانیان داگیکردووە
ج/ حکومەت لە فەترەیەکدا سەدام سیاسەتکی شیتانانەی گرتەبەر گوتیمن ئەو فەرشە لەژێرپێی سیوعییەکان و کورد دەرئەهێنم أسحب البساط من تحت أقدام الحزب الشیوێی والحرکن الکوردیةك/ کردیشی ج/ کردیسی بە چمانایەک خۆی هات هەنگاوی نا ئیحترافیکرد بە ئەڵمانیای دیموکراتیک بەڵێ ج/ ئەوە شطێکی زۆر گەورەبوو، عەلاقەی لەگەل سۆڤیەتدا تەوقیح کرد عەلاقەیەکی ستراتجی تیجارەی بە قوەتکرد چەکی لەوی کڕی هەموو شتی ، خەلقیک هەبوو ئەیونگوت ئەم نەهجە بەردەوامبێ زربەیەکی گەوریە لە قوای ئیمپریالی بەڵام سەدام بە سیاسەت کردی، ئەبوو ئمە لەوە وریاتربین کە بەو قسانەی سەدام هەڵخەڵەتێین،ک/ کەواتە هەڵخەڵەتان ج/هەموو نەئێمە نە شۆرشی کورد نە خەلقەکانیتر بڕوای پێنەکەین بەلام بوامان پێکرد ، چۆن بروامان پێنەکردک/ زۆر چاکە ، ئێمە دواییس رەنگە بیینەوە سەر ئەو مەوزوعە بەلام ساڵی ٦٧کە تۆ ئەگەڕییتەوە ۆ عیڕاق و کوردستان، لێرە عزبی شیوعی تووشی پشیویەک بووبوو،ئەوەی کە جیابوونەوەیەک هەبوو ئینشیقاقەکەی حەزیز ئەلحاجتۆ بۆ خۆت لەگەڵ ئەو ڕەوتەدابوویت لەسەرەتادا ج/ نەئ قەت لەگەڵ ئەو ڕەوتەدا نەبووم وەلەگەڵ حزبدامامەوە منلەویدا لەکتێبەکەدا بە درێژی ک/ بەس مامۆستا بەسێکی زۆری ئەندامانی حزب لەگەڵ ئەو رەوتەدا رۆیشتن.. وانییە؟ ج/ بەشێکی یەکجار زۆر رؤیشتن. لەم سلێمانیە کاسی وا نەمابوو ، لە مەکتەنی محەلیدا هاوری نائیب عەبدوڵا مابوو،مالا حەسەن مابوو، جەند هاورێیەکیتر مابوون لە تەنزیماتیشا ئەحمەد حامیدی کە ئێستا تەمەنی گەورەیەو نەخۆشەو لە ماڵەوەیە هیوادارم تەمەندرێژبێت ئەو مابوو مەسئولی لجانی تابعەبوو تەقریبەن ٦٠-٧٠کاسی لەگەڵدابوو
کە ئێمە هاتینەو لەگەڵ اوری مەلا ئەحمەدی بانیخێڵانی لەگەل ێخ عەلی بەرزنجەیی دوایی، لەگەڵ بەزیکەوادیر ئیمانکرد توانیان زۆربەی خەلکەکە بینینەوە ۆلای حزب. لیژنەی شار نیوەیمان زیاتر هێنایەوە ەنزیماتی کرێکاران و قوتابیان و ئەمەنەمان ێنەیەوەناو حزب بەلام هەندیکیان وەکو مابوون لاگاەڵ ئین`یقاقداو دەوریان هەبوو ئەوانە ناهاتنەوە کە ێرشی حکومەت بۆ سەر جەماعەتی حەزیز ئالحاج زیادبوو، وەئەوانەیانگرت وە عەزیز ئەلحاج رووخاو بەحزێ کەسیتریان روخاو وو کەسیان قاەمانانە مقاوەمەتییان کردیەکێکیان هاورێ ئەحمەد مەحمود حەلاقبوو کەئەندامی مەکتەبوە یەککیتریشیان ساڵح عەسکەری بوو کە ئەندامێکی ئەوانەی ئیعدامکران مەوقیفیان پاڵاوانانەبوو ، هیچ نهێنیەکیان نەدرکاندا نەهی نەهی حز لە پاسدا حیزب ئیحادەی ئیعیباری ب گێرانەوەو داینان بە شەهیدی خۆی، ك/ باشە مامۆستا هۆکاری ئەو لیکترازانە جێ بوو؟ مەسەلەی سەکردایەتیبوو ماسەلەی ئایدۆلۆژی بو؟ ی بوو کە وایکرد یاخود هەموو جارێ ئەلین دەستی دەرەکیبوو؟ هۆکارە سەرەکیەکە جی بوو ؟ ج/ هینی عەزیز ئەلحاج؟ ک/ بەڵێ
ج/ هۆکاری سەرەکی ئەوەبوو ئەوان هەندێ چالاکییانکرد لەدژی یەکێتی حزب ئەیانویست سەیتەرە بکەن بە شێوەیەکی گەیری مەشروع ک/ ئاخر ۆچی وایانئەکرد خۆ ئەبی سەبەبێک هەبی ج/ سەبەبەکە ناڕازی بوون لە سەکردایەتی ئەوان ئەیانگوت فەورە ئینقیلابێک بکرێ و حزب بێتە سەرعوکم بەڵام ئەوە بەوە ناکرێ تۆ بیی ڕیزەکانی حزب تێک بدەیت لە واقیعدا ئەوان زەربەیەکی گەورەیان لە حزبدا ، لە خەتی عەسکەریدا هەمووان خستە سەرجادە حکومەتی سەدام لە دوای ئەوە هەموو ئەانەی نەقڵکرد ، قەسری جەمهوری لە فەترەیەکدا بەەست ئێمەوەبوو، ئی غێر ئەبی تۆ ئەو ئیجرائاتەی دەکەیت وەکوو١٤ی تەمووزی لێبی و ببێ بە شۆرشێکی سەرانسەری ک/ کەواتە ئەوان راستیان نەکردووە کە لەو قەسەدا ئەوەندە خەڵکتان هەبووبێ بۆچی ج/ ئێمە ئاخر خۆ ئیبقیلاب وانیە کە تۆ ئەبی هەموو ئیشێکی بۆ ئەنجام بدی بە نهێنی، چەک دابەشکرابوو هەر لەسەر ئەو دابەشکردنی چەکە هاوڕێ غەنی حاجی ئەحمەدی نەمەڵی گیراو بێ سەرو شوێنکرا چونکە مەعلوماتیان هەبوو کە هەندێ ڕەشاشی لە بەعزێ شوێن دابەشکردوە بەتایبەتی کە ئەو مەسئولبوو لە ناوجەی کوت و ئەوناوە ک/ئەی ئەەی کە ئەوان خۆیان بە چەپ دەزانی و ئێوەیان بەو ئاراستەیە ئەبینی کە بەرەوڕاستڕەوی ئەڕۆن ج/ بەڵێ ئەوان چەپێکی متترفبوون بەڵێ،، ریخۆڵە بەکێسنەبوون زۆر پەلەیانبوو ئەو پەلەپەلە وای لێکردن کەبکەونە هەڵی کوشندەوە یەک لەو تانە ئەیانگووت چی لە کوردستان سۆڕش هەیە شاخ هەی خۆ ئەهوارەکانیس سوێنی ستراتیجین با ئێمە خەڵک بنێرین لەوی شۆرش بکەن، ١٠-١٢ کەسیان نارد بە قیادەیخالید ئەحمەد زەکی کە لە خاریجەوە هێنابوویان
ک/ لە بەرانبەر شؤڕشی کوردو حزبی شیوعێ و ئەمانە چۆنبوو؟
کاوە ئەمین - مامۆستا ئێوە لەنێوان ساڵی ٦٧ تا ٧٠زیاتر بارەگا سەرەکییەکانتان لە دەرگەڵەو ئەو مەنتیقەیەبوو، ئێوە کە حزبێکی پرۆلێتاریابوون، باس لەوە ئەکرا زۆرجار بۆ بەرژەوەندیی خۆتان ئاغاو دەرەبەگ و شێخ و ئەمانەتان بەکارئەهێنا ئەتانخستنە بەرژەوەندیی حزبەوە، ئەمە ڕاستە یان ئێوە پەیوەندیترتان لەگەڵ ئەوانەدا هەبوو؟
جەلال دەباغ – ئەو باسە بەو شێوەیە هەڵەیە، چونکە ئاغاو دەرەبەگ یان سەرۆک خێل خۆیان بڕیار ئەدەن هەڵوێستیان چۆنبێت ، لەبەر ئەوە حزب دائیمەن سنگی فراوانەو باوەشی کردۆتەوە بۆ هەر کەسێک هەرچی چۆنێکبێت پلەو پایەی کۆمەڵایەتی کە بیەوێ خزمەتی میللەت بکات و لەگەڵ حزبێکی شیوعیدا پەیوەندی هەبێت، ئەوە لەسەر هەڵوێستی ئەو کەسانە وەستاوە، بۆ نمونە: سڵێمان بەگی دەرگەڵە و نەوەکانی لە دەرگەڵە کە ئەوانە هەڵوێستێکی راست و دروستیان هەبوو بەرانبەر بە حزبی ئێمەو بەرانبەر بە هەموو لایەنەکانیتر، هەر لایەنێکی نیشتیمانپەروەر پێویستبووایە ئەوانە یارمەتیان ئەداو دەعمیان ئەکردو پشتیان ئەگرت، ئێمەش بەو پێیەی پشتگیری ئەوان ئێمەش یارمەتیمان ئەدان و پشتگیریمان ئەکردن لەرووی سیاسی و فکرییەوە،
کاوە ئەمین – ئەگەر باسی ڕێکەوتنی ١١ی ئاداربکەین کە بە ڕاستی مێژویەکی گرنگە هەم بۆعێڕاق هەم بۆ کوردستان، کە حزبی شیوعی عیڕاقی و سۆڤیەتیش بەتایبەتی، ئەگەر باسی سۆڤیەت بکەین، ئەوەی کە ئێوە ئاگاداربوون دەوریان هەبوو لەو نزیک کردنەوەیەی بڵێین سەرۆکایەتی شۆڕش و حکومەتی عیڕاقی؟
جەلال دەباغ – بەڵێ، هەم سۆڤێتەکان و وڵاتە ئیشتیراکیەکان و هەم حزبی ئێمە دەوریان هەبوولە نزیکخستنەوەی ئەو لایەنانە بەتایبەتی لەبەیاننامەی یانزەی ئاداردا کە پشتگیریی مافە ڕەواکانی گەلی کوردمان دەکرد، لەڕاستیدا باشترین ڕێکەوتن و باشترین بۆچوون لەو کاتەدا خۆی لە بەیاننامەی ١١ی ئاداردا دەردەخست