ديدارێك لەگەڵ جەلال دەباغ، ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێڕاقی- بەشی دووەم
کاوە ئەمین- بینەران و بیسەرانی خۆشەویست سڵاوتان لێبێ. لە ئەڵقەیەکی دیکەی پەنجەمۆردا لە گەڵ ئێوەی بەرێزو خۆشەویستداین، لەبەرنامەی ئەمجارەشدا درێژە بە گفتوگۆکەمان ئەدەین لەگەڵ مامۆستا جەلال دەباغ ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی عێڕاقی و، هەروەهانووسەرو میژونووس.
لەم بەرنامەیەشدا هەوڵ ئەدەین چەند لاپەڕەیەک لە ژیانی هەڵبدەینەوەو شایەتیلەسەر ئەورووداوانە دەدات کە خۆی تێیاندا بەشداربووەو یاخود لە نزیکەوە ئاگای لێیانبووە.
مامۆستا بەخێربێیتەوە بۆ بەرنامەکەمان!
جەلال دەباغ- سوپاستان ئەکەم و هەر بژین.
کاوە ئەمین- مامۆستا لە ئەڵقەی پێشوودا باسی کۆمەڵێک بابەتمانکرد تۆزێک پێشکەوتین، حەزدەکەم هەر باسی سیاسەتیش نەبێ تۆزێک باسی شتی تریش بکەین بەتایبەتیئیوە وەکو قوتابیان، هاتنی مەلیکی عێڕاق بۆ سلێمانی
ساڵی ٥٢وابزانم ٥٦ بوو هات وانییە؟
جەلال دەباغ- ساڵی ٥٣ بوو..
کاوە ئەمین- ٥٣، بەڵێ تۆئەوکاتە لەبیرتەو ئێوە یەکێکبوون لەوانەیکە بەرەوپیری چوون و هاوکات مەلیک مەحمود،شێخ مەحمودی نەمر لە داریکەلیەوە هاتبوو، بەشداریکردبووبۆ ئەوەی پیشوازی بکات، بەڵام خەڵکەکە زۆر پیشوازییەکی گەرمیان لە شێخ مەحموود کردلەوەی کەلە مەلیکی بکەن. تۆ بۆخۆت چیت لە بیرە لەسەر ئەوە؟
جەلال دەباغ- من لە بیرمە کە لە قوتابییانەوە، لە یەکێتیی گشتی قوتابیانی عێڕاقەوەو لە برادەرانی شیوعیەوە تەکلیفی خەڵک کرا کە بەشداری بکەن لەو خۆپیشاندانەدا
کاوە ئەمین- ئەوە خۆپیشاندانبوو یاخود پێشوازی بوو؟
1
جەلال دەباغ- با بلێین پێشوازی بەڵام بوو بە خۆپیشاندان، ئێمەش چووین لە کاتێکدا کە مەلیک هات، خەڵک هەندێک پێشوازییان لێکردو دوایکەوتن بە چەپڵەڕێزان، شێخی نەمر لەداریکەلیشەوە، ئەویش بەڕێکەوتبوو گوایە بۆ پێشوازیی مەلیک، کەلەوێ نیمچە دەستبەسەربوو،.وەڵا کە هات خەڵکەکە زانیان شێخ هاتووە، هەموو
مەوکیبی مەلیکیان بەجێهیشت و هاتن بۆ پیشوازیی شێخ مەحمووی نەمر، من وەک ئێستا لەبیرمە کە شێخ هاتلەلای موشیرئاواوە، ئۆتومبیلەکەی لەلایەنی خەڵکەوە وەستێنرا، پێشوازییەکی گەرمی لێکرا، سایەقەکەی ئۆتومبیلەکەی کوژاندەوەو ئەو خەڵکە ئۆتومبیلەکەیان بەرزکردەوە، هێنایان بە بەرزکردنەوەو بە دروشم وبە پێشوازییەکی گەرم بەرەو سلێمانی، بەرەو باخی گشتی هەتا گەیشتنەئەوێ ئەو ئۆتومبیلەیان لە ئەرز بەرزکردبۆوەو کابرای شوفێریش کوژاندبوویەوە، ئەویش هەرسڵاوی ئەکرد بەدەست و، سەلامی ئەکرد.
کاوە ئەمین- ئەمە وەکو هینێک نەبوو بۆ مەلیکی عێڕاق وەکو چۆن بڵێی تەحەدایەک؟
جەلال دەباغ– تەحەدایەکبوو، کە خەڵک لەگەڵ شێخ مەحموی نەمردایە، لەگەڵ مەلیکی کوردستاندایە، نەک لەگەڵ مەلیکێکی بییانی غەیری عێڕاقی داسەپێندراو لەلایەنی حکومەتی بەریتانیاوە. لەپاشدا شێخ لە ئەسیری و لە هیندستان و لەکوێ و کوێ کە گەڕابۆوە لە داریکەلی نیشتەجێ کرابوو وەکو دستبەسەر.
کە هاتە ئەوێ لە بیرم دێ ڕۆیشتن هەتا لای مزگەوتی (بنتەبەق) لەو نزیکانە ماڵی نەقیب هەبوو لەوێ، یەکێک لە حەفیدەکان، شێخ مەحمود لەوێ دابەزی . ماڵەکە دوو دەرگای هەبوو لە دەرگایەکەوە خەڵک ڕیزئەبوون، بەڕیز ئەچوونە ژوورێ، ئێمەش چەند مێرمنداڵێک بووین لەگەڕەکی کانێسکان، لە قوتابییەکانی مەکتەب بەیەکەوە هاتین، ئێمەش سەرەمانگرت بچینە ژوورەوە، چووینە ژوورەوە شێخی
نەمر لەسەر دۆشەکێک دانیشتبوو، جلێکی کوردیی بە هەیبەتی لەبەردابوو، مشکیەکەی لەسەردابوو ، تەنانەت بەچاوی خۆم دیم ئەفسەرو دەرەجەدارانی عەرەب و غەیری کوردیش بەڕیز وەستابوون ئەچوون لەوێ، ئەژنۆیان دائەدا، دەستیان ماچ ئەکردو لە دەرگەی ئەولاوە ئەچوونە دەرێ، ئێمەش کە چووین
کاوە ئەمین- ئێوە دەستان ماچ نەکرد؟
جەلال دەباغ- بەڵێ، ئیشارەتیکرد بۆمان چووینە پێشەوە، دەستیمان ماچکرد، دەستی بەسەرماندا هێناو لەودەرگایەوە ڕۆیشتینە دەرەوە، واتە بوو بە خۆپیشاندانێکی کوردایەتیی گەورە بۆ پشگیریی شێخ مەحموی نەمرو، ئەمەش جارێکیتر لە وەختی مەرگی شێخمەحموددا، کە من لە بیرەوەرییەکانمدا نووسیومە، دووبارەبۆوە.
کاوە ئەمین- تۆ بۆخۆت بەشداربوویت؟
جەلال دەباغ – بەشداری ئەوەبووم لە ساڵی ٥٦دا بەتەواوی لە ٩/١٠ی١٩٥٦دا لە بەغداوە لاشەکەی شێخ مەحمودیان هێنایەوە، کۆچی دوایی کردبوو، هەر لە دوزخورماتو و کەرکوکەوە سەیارەو خەڵک لەگەڵ تەرمەکە هاتبوون هەتا گەیشتنە لای موشیرئاوا، ئێمەش لەحزبیش و لەیەکێتیی گشتی قوتابیانەوە تەوجیهکرابووین کە دەورێکی کاریگەرمان هەبێ لەوخۆپیشاندانەدا بۆ بەڕێکردنی تەرمی شێخی نەمرو ناشتنی،
کاوە ئەمین- مامۆستا بڵێین لەگەڵ یەکێتی قوتابیانی پارتیدا ئێوە هینتان دەکرد بڵێین مونافەسەتان هەبوو کێتان بە قوەتبوو؟
جەلال دەباغ - ئیمە بە قوەتبووین،یەکێتی قوتابیانی پارتی هەر دیارنەبوون، بەڵام پارتییەکان بەشداربوون، لەوێ کە من هاتم جەماعەتی خۆمان منیان هەڵگرت و خستیانمە سەرشان وتارێکم خوێندەوە لە سەر مەرگی شێخ و بۆ تەمجیدی شێخ مەحمودو، چوار پێنچ دەقیقە قسەمکردو بە چەپڵەڕێزان پێشوازییان کردو، ئیتر هاتم دابەزیم، لەوانەی کە پارتی بوون وزۆر دیاربوون کامەرانی شاعیر، عەبدولی
سوران ئەوەی بێتەوە یادم وە چەند کەسێکیتر، ئەوانە دەوریان هەبوو لەگەڵ ئێمەدا
لەو خۆپیشاندانەدا بۆ پێشوازیی تەرمەکەی شێخ مەحمود
کاوە ئەمین - مامۆستا ئێستا کەسوکارەکەی باس لەوە ئەکەن کە لەلایەنی ئینگلیزەوە دەرمانخواردکرابێ..
جەلال دەباغ - وەڵا قسەهەیە، گوایە، بەڵام ئایا دۆکومێنت هەیە؟ نازانم بۆ ئەوە. دوورنییەو هەموو شتێک دەبێ. ئینجا ئەوە تەبعەن برادەرێکی ئێمە هاوڕێ حەمە سادق لەژێر تەرمەکەدابوو، کە تەرمەکەیانبرد بەرەو بەندیخانەی سەرەوە، کە بەداخەوە ئەو بەندیخانەیەیان نەهێشتەوە کە بیکەن بە مەتحەف ، کردیان بە "باخی دایک" کاکە ئەو بەندیخانەیە تاوانی تیاکراوە، خەڵکیزۆری نیشتیمانپەروەری لە پارتی و لە شیوعی و لە بێلایەن و لەوانە تیا بەندکراوە، کەس بەکەس نییە ئەگینا ئەبووایە بکرایە بە مۆزەخانەیەک.
کاوە ئەمین - ئەوکاتە وابزام شێخ لەتیف لەوێ حەپسبوو..
جەلال دەباغ - شێخ لەتیف لەوی حەپسبوو، موزاهەرەکە بە تەرمەکەوە ئەچن
بەرەوپیری، لەبەر دەرکی سەرا ئەبی بەتەقە، ئەختەری مەحموی سالح هاوسەری
هۆنەرمەندی دەنگخۆش رەشۆل لەوێ شەهیدبوو. لەگەڵ چەند کەسێکیتر لە بەردەرکی سەرا ، ئەوانەی کە تەرمەکەیان هەڵگرتبوو بەریان نەدا، بە جادەی پیرەمێردا سەرکەوتن تا لەوێ تەقە گەرمبوو، مەجبووربوون بەبەردەمی مەکتەبی (غازی) جاراندا پێچ بکەنەوەو بکشێنەوەو بگەڕێنەوەبۆ مزگەوتی گەورە، لەوێ ئەوانەی کە مابوونەوە پانزە شانزەکەس تەرمەکەیان هەر بەجێنەهێشت، جەماوەریان لەدەورنەما، خەڵک رۆیشتن، بەس ئەوانتەرمەکەیان هەرهەڵگرتبوو هێنایان بۆ مزگەوتی گەورە، لەوێ کاک حەمە سادق کە برادەرمبوو ئەندامی حزب بوو، بۆی گێڕامەوە گوتی تەقریبەن یانزە گولە بەلاشەکەی شێخی نەمرەوەبوو، لەوێناشتیان ، ئێمەش لەوێوە پاشەکشەمانکردو هاتینەوە بۆ بەردەرکی سەرا.. دووبارە لە تەجەموعەکەدا بەشداربووین، دەروێشەکانیش لە ڕیزی پێشەوە بە شمشێرەوە بەشداربوون و سڵاواتیان ئەداوهاواریان ئەکرد.
کاوە ئەمین -یەعنی لە هەموو چین و توێژەکان بەشداربوون.
جەلال دەباغ - بەڵێ.. بەڵێ..
کاوە ئەمین - مامۆستا ساڵی ٥٦ جەنابت لە خانەی مامۆستایانی سلێمانی وەرئەگیرێیت، ئەوکاتە بۆ ئەوەی لە پەیمانگایەک، یاخود لە خانەی مامۆستایان وەربگیرایتایە، پێویستی بە شتی تایبەتی نەبوو؟، مەسەلەن، چوزانم، سەربە حکومەتبی. سەربەوەبی..
جەلال دەباغ - نا پێویستی بەوەبوو کە ئەبێ لە ئەمنەوە نووسراوت پێبێت کە تۆ
کاوە ئەمین - کەتۆ سەربە هیچ حزبێک و ئەوانە نیت،
جەلال دەباغ- ئا کەتۆ ئینسانێکی ئەوەیت. من بەداخەوە کابرایەک، نازانم دوایی بوو بە پارتی یان نا؟ ناوی حسێن شیروانی بوو، ئەم حسێن شیروانیە بەڕێوەبەری ئەمنی سلێمانی بوو، کەچووم بۆلای بۆئەوەیئەو نووسراوە وەربگرم چونکە (عدم المحکومیة)و شتیوابوو،، ئەوە نەبووایە قوبوڵ نەئەکرای. حسێن شیروانی توڕەبوو گوتی: تۆ شیوعیت ، گوتم من شیوعینیم سەربەخۆم، بەڵگەت چییە من شیوعیم؟گوتی تۆیان دیوە لە چایخانەی ئاوات لە جادەی کاوە ، شیوعییەکان لەوی دائەنیشن.
جا گوتم هەرچی کەسێک لەوێ دابنیشێت چایەک بخواتەوە ئەبێ بە شیوعی؟! گوتی نەخێر تۆ لەگەڵ فەرەج ئەحمەدا تۆیان دیوە، ئێ گوتم فەرەج ئەحمەد تەلەبەیەو برادەرمەو لەگەڵیدا پیاسەمکردووە،لە واقیعدا فەرەج ئەحمەد مەسئولی قوتابیانی شیوعیبوو کەسێکی پیشکەوتووبوو، من پەیوەندیی حزبی و ئیتیحادیم لەگەڵی هەبوو،موراقەبەیان کردبوو، گوتی
کاوە ئەمین - کەواتە قسەکانی ئەو ڕاستبوو
جەلال دەباغ - گوتی ناتدەینێ! دەریانکردم لە ئەمن، هەر باشبوو نەشیانگرتم، گوتی: پێناخەیتە دارالمعلمین .
هاتمەوە بە باوکم گوت، باوکم گوتی خەمت نەبێ منعیلاجی ئەکەم، بەیەکەوە هاتین بۆ سەرا بۆ لای دراوسێیەکمان کەناوی (جەلالی غەریبە فەندی) بوو ئەوسا مفەوەزی شرطە بوو دوایی بوو بە معاون، کوڕەکەشی فوئاد جەلال شیوعی بوو، هاتین بۆ لای ئەو کە پێی بڵێین، ئەو لەوێ نەبوو، رەئیس عورەفابوو یانعەریف بوو لەو دائیرەیە دانیشتبوو، گوتی: ها حاجی ئەمرکە! باوکیشم گوتی: وەڵا عدم
مەحکومیەیەکمان ئەوێ بۆ ئەم کوڕەم بۆ دار المعلمین، گوتی فەرموو دانیشە ! دانیشت ، باسی ئەوەمان نەکرد کە حسێن شیروانی رەفزیکردووەو وابووەو وابووە، گوتمان، باوکم پێی گوت عدم محکومیەیەکمان ئەوێ بۆمان تەرتیب بکەیت، گوتی بەسەرچاو من عدم محکومیەم زۆر لەلاهەیە، تازەش هاتونەتەوە هی بەعزێ فەلاح بەس ناوەکەی لە سەرەوە نووسراوە بەڕاستە لێی ئەکەمەوە، ئەوە ئەڕوا ناوی ئەمی ئەخەمەسەر،
کاوە ئەمین - ئەوشتانە بەپارە ئەکرا مامۆستا..
جەلال دەباغ - پەنجەو هەموو شتێکی هی ئەو فەلاحەیە ناوەکە هی منە ، وەڵا خۆی بەرزکردەوە باوکم ، باوەڕتبێ روبعێکی دانا لەسەر کورسیەکەی، ئەویش دانیشتەوە روبعەکەی هەڵگرت و خستیە باخەڵییەوە، عدم محکومیەی دامێ لەگەڵ ئەوراقا تقدیمم کرد قبوڵکرام لە دار المعلمین. ئەوە باسم کردووە لە بیرەوەرییاکانمدا
کاوە ئەمین - مامۆستا تۆ باسی ئەوەتکرد گوتت..ئەمەوێ هەر پرسیارەکە وابکەم : حزبی شیوعی چۆن ئەچووە بەرەیەکەوە لەگەل حزبی بەعس و لەگەل ئەوانە؟
ئەم باسیسۆسیالیزم و پیشکەوتنخوازی و یەکسانی و ئەمانە، ئێوە چۆن ئەتانتوانی لەبەرەیەکدا مەبەستم ساڵی ٩٥٧-ە
جەلال دەباغ - لە ساڵی ٩٥٧ دا ئەو حزبە نیشتیمانی و قەومیانە، حزبەکەی کامل چادرچینیشتیمانی دیموکراتی، حزبی ئیستیقلال، حزبی بەعس کە تازەبوو، دامەزرابوو،هەڵوێستیان موعادی بوو بە ڕێژیم و بەئیستیعمار،حزبی ئێمەو پارتی زۆرخاڵیهاوبەشمان هەبوو لەگەڵیاندائەوەبوو لەبەرئەوە لەملاوە ئێمە بەرەکەمان دروستکرد ئەوان رازی نەبوون پارتی بەشداربێ
کاوە ئەمین - باشە پارتییان بە جوداخواز ناوئەبرد؟
جەلال دەباغ - یەعنی لە هەڵوێستێکی قەومیەوە کەئەمانە کوردن و ئەوان عەرەبن و ئەمانە جیاوازخوازن و إنفیصالین و ئەمانە، قوبوڵیان نەکرد، ئێمەش تەحەدای ئەوەمانکرد، لەگەل پارتی دیموکراتی کوردا، هاو پەیمانیەکی دووقۆڵی رێکخرا، لەگەڵ ئەمانیشدا جەبهەکە مۆرکرا ئەو وەختە تەبعەن کەسێکی نیشتیمانپەروەری پێشکەوتنخواز سکرتێری پارتی بوو کە هەمزە عەبدوڵا بوو، وەبۆ ئاگاداریت و بە مەسئولیەتەوە ئەیڵێم: مامۆستا هەمزە عەبدوڵا هەتا مرد کۆمونیستبوو، بە زۆری چەک لایانبرد..
کاوە ئەمین - ئەی چۆن سکرتێری پارتی بوو کە لەو کاتەدا پارتی حزبێکی چەپ نەبوو؟..
جەلا دەباغ - پارتی حزبێکی نیشتیمانپەروەرەو ئەو وەختە بۆ چەپ نەبوو؟ تەیاری
چەپی تیابوو، تەیاری ئیشتیراکی تیابوو، هەمزە عەبدوڵا پیاوێکی نیشتیمانپەروەر
بوو وەزۆر دەورێکی باشی هەبوو لە دامەزراندنی حزبداو لە هەڵبژاردنی سەرۆک
بارزانیی نەمردا بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کورد کە ناوەکەی دوایی بوو بە پارتی دیموکراتی کوردستان. بەداخەوە لەدوای ١٤ی تەمووز بەزۆر هەمزەیان دەرکردو لایانبرد کەسێکیتریان لە جێگەی دانا،
کاوە ئەمین - مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد.
جەلال دەباغ – مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد وەک ئەدیب وەک نووسەر وەک شاعیر وەک پارێزەر کە دیفاعی لە فەلاحەکان ئەکرد وەک پالێوراوێکی پەرلەمان لە ساڵی ٥٤ دا کەلەگەڵ مەعروف بەرزنجی و ئەواندا هەموو خەڵکەکە هاواریان دەکرد : هەڵبژێرن نوێنەرانی راستەقینەی میللەت: ئیبراهیم ئەحمەدو مەعروف بەرزنجی، ئەوە گەڵێک لایەنی ئیجابی بوو بەڵام دوایی بەداخەوە ئەو هەڵویستەی بەوجۆرەنەبوو لە وەختیکدا
کاوە ئەمین - مامۆستا هەر لەبەر ئەوە وادەڵێیت کە لایەنی قەومیەکەی زیاتربوو یان بۆچی بوو؟
جەلال دەباغ - لایەنی قەومی تەقەدومی و قەومی دیموکراتی ئەبێ حەلیفی حزبی شیوعیبێ، ئەبێ گەلێک ئامانجی هاوبەشیان هەیە، بەڵام بە داخەوە مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد لەدوای ئەوە کە "مفاوەزە" کرا لەگەڵ مەکتەبی سیاسی حزبحەرەکەیەک دروستبوو لەدژی زەریبەی زەوی، لە دژی ئەو زریبەی زەویە لە مەنتیقەی دوکان و دەربەندیخان و
کاوە ئەمین- مەبەستت ئەوەیە کە بڵێیت شۆڕشی ئەیلول ، دەستپێکی شۆڕشی ئەیلول وانییە؟
جەلال دەباغ –نەء، کە ئەوان حەرەکەیانکرد بارزانی عاجزببوو رۆیشتبوو بۆ بارزان..
کاوە ئەمین - ئەو شتانە ئەکەن، بەتایبەتی لەسەر ئەو شتانە پرسیارم هەیە، بەڵام پرسیارێک بۆ مێژو تۆ باسی ئەوە ئەکەیت هەمزە عەبدوڵا"حي علی الصلاة" کۆمونیستبوو، وەکو ئەڵێن بەئاشکرابوو؟
جەلال دەباغ -نەناسرابوو کە کۆمونیستە..
کاوە ئەمین - نەناسرابوو بەڵام خۆی کۆمونیستبوو، حزبی شیوعی ئاگاداربوو لەوەی ئەو کاتەی کە پارتیش بوو هەر ئەندامی حزبی شیوعی بوو؟
جەلال دەباغ - بەڵێ، بیرەوەریەکانی کەوتە لای هاوڕێ کەریم ئەحمەد، نازانم چی لێ هات، گوتمبەدوایدا بگەڕێین، پیاو بیدۆزێتەوەو چاپی بکا.
کاوە ئەمین - کەواتە مامۆستا ئێوەش وەک حزبی تودە بوون، ئەگەر وا بڵێین، حزبی شیوعی عێڕاقی هەمیشە تا دروست بوونیش یاخود سەرهەڵدانی شۆڕشی ئەیلولیش ئێوە هەمیشە ویستۆتانە پارتی وەکو پارویەک وابێ لەبەر دەستانداو قووتی بدەن؟ جەلال دەباغ - نەخیر ویستومانە پارتی حزبێکی دیموکراتی تقدمیبێت هاوپەیمانی حزبی شیوعی بێت بۆ ئامانجە هاوبەشەکان.. قەت نەمانویستووە قوتی بدەین و پاروویەکبێ، ئەگەر وابوایە یەکەم مطبعەی پارتی لەلایەنی حزبی ئێمەوە بە دیاری پێیدراوە پێمان نەئەدا، ئەو هەمووهاوکارییەی کە کردوومانە نەمان ئەکرد.
پێشوازی لە بارزانییەکان و لە پارتیو لە گەڕاوەکان لە سۆڤیەتەوە، لە بەسراوە هەتا کوردستان بە توجیهی حزبی شیوعی بوو، ئەم هەموو خەڵقە پێشوازیان لێکردن و خەباتیان بەرز هەڵسەنگاندن ، قەت حزب نەیویستووە هیچ حزبێک بکا بەپارو قوتی بدا، ویستویەتی کە حزبێکی دیموکراتی و تقدمی و نیشتیمانپەروەربێ وە هاو فیکرو هاوئامانجی حزبی شیوعیبێلەو قۆناغانەدا.
کاوە ئەمین - وابوو یان وانەبوو؟
جەلال دەباغ -
وانەبوو ،، خەتای پارتیبوو، خەتای ئێمە نەبوو.
کاوە ئەمین - بەڵێ
جەلال دەباغ - من بە نمونە بۆتئەهێنمەوە، بە مەلموس، کودەتای ٨ی شوبات، قیادەی بەعسیەکان کردیان. لەو کودەتایەدا سەد هەزار کەسیان گرت، خەڵکێکی زۆریان کوشت ، کەچی جەنابی مامۆستا ساڵح یوسفی، برادەری من ، سەرۆکی یەکێتی نووسەرانبوو، من سکرتێربووم، زۆر رێکبووین و برادەربووین،کە ئەو هات بۆ کوردستان و لە کۆبوونەوەیەکدا بروسکەی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ
کودەتاگێڕە تاوانبارەکان خوێندەوە، ئێستاش لەبیرمە، بە عەرەبی خوێندیەوە، گوتی : "إلتقت ثورتنا البیضاء بثورتکم البیضاء!" کاکە ثەورەی بەیضای چی؟ ئەوسا چنگیان لە خوێنی هەموو میللەتی عێڕاق و کوردا سووربوو
کاوە ئەمین – ئینجا مامۆستا ئەوان لەگەڵ عەبدولکەریم قاسمدا لە شەڕدابوون و دوژمنێکیان لە کۆڵ کردوونەتەوە رەنگە لەو رۆژەدا
جەلال دەباغ – لەکوێ؟ کێ؟ بەعسی فاشیست؟ ئەوان ئینقیلابیانکرد لەسەر قاسم
کاوە ئەمین – ئنجا ئیوەش لە پەنجاوحەوتدا لەگەڵیاندا هاوپەیمان نەبوون، نەچوونە بەرەیەکەوە؟
جەلال دەباغ – ئەوە جیابوو، ئێمە خۆ لەگەڵ هەموو لایەنێکدا کە موقیفی.. با من
یەک شتت بۆ باس بکەم بە نمونە مادام لەسەر تەجرەبەی تەئریخیە
(هۆشی مینە) سەرۆکی ڤێتنام کرێکارێکی چێشتخانەیەکبوو لە پاریس، حزب هەڵیبژارد بە سکرتێری حزب، جوابیان بۆ نارد هاتەوە بۆ ڤێتنام، تەصەورکە لە ئەوپەڕی چەپەوە کە شیوعیەکان بوون تا ئەوپەڕی ڕاست کە بودیەکانبوون هەمووی لەیەک جەبهەی یەکگرتوودا کۆکردنەوە، ٣٦حزب و جەماعەت و کۆمەڵ موصارەعەی ئەمریکایانکرد، ئەمریکایان بەزاند، ئەو ئەمریکا گەورەیەی بەزاند
کاوە ئەمین - ئینجا مامۆستا حزبی شیوعی ئەو هۆشی مینەیەی نەبووە بۆیە وابوو!
هۆشی مینەی هەبوو؟
جەلال دەباغ - نا نا تۆ مەیبە ئەوی من باسی پارتی و ئەوەت بۆ دەکەم، پارتی ئەبوایە هەوڵ بدا هەموو هێزەکان یەکخا، هەموو هیزەکان لە بەرەیەکی نیشتیمانی کوردستانی یان عێڕاقیدا کۆکاتەوە لەدژی پیلانگێڕان
کاوە ئەمین – ئێ باشە ئێوە لەگەڵ عەبدولکەریم قاسمدابوون
جەلال دەباغ - لەگەل عەبدولکەریم قاسمدابووین لە دژی کورد نەبوو، ئێمەبووین خۆپیشاندانمان کردولە سەردەمی عەبدولکەریم قاسمدا هاوارمان ئەکرد کە کوشتار بووەستێندرێ لە کوردستان، لەوە شدا دەیان قوربانیمان داوە بە ژیانی هاورێیان و بە گرتنی سەدان وهەزاران کەس
کاوە ئەمین - باشە مامۆستا ئێمە باسی ئەوانە ئەکەین، بەڵام دەوری سۆڤیەت چی بوو لە گۆڕینی حوکمی پاشایی بۆکۆماری، هێنانی عەبدولکەریم قاسم؟ سۆڤیەت ئاگاداری ئەو وەزع و شتانە هەبوو؟
جەلال دەباغ - نەخیر، دەورەکەی هەر ئەوەبوو کە جمهوریەتی عیڕاق ئیعلانکرا وەکە شۆڕش بووە شۆڕشێکی حەقیقی و رێژیمی پاشایەتی ڕوخێندرا یەکێتی سۆڤێتی و وڵاتە ئیشتیراکیەکان لایەنگیری شۆڕشیان کردو لایەنگیری گەلی عێڕاق وە هەڕەشەیان کرد کە هیچ لایەنێکی ئیمپێریالیزم تەدەخول نەکا، ئەوە دەورێکی زۆر چاکبوو کە گێڕایان
کاوە ئەمین - ئەی مامۆستا لە هینا کە ئێوە بەشداربوون لە ئینقیلابەکەدا، یاخود لە شۆڕشەکەدا
جەلال دەباغ - کام شۆڕش ؟
کاوە ئەمین - شۆڕشی ١٤ی تەمووز
جەلال دەباغ - تۆ ئەڵێی ئینقیلاب، ئینقیلاب نەبوو
کاوە ئەمین – جا خەڵک وا ئەڵێن بەشێک ئەڵێن ئینقیلاب بەشێک ئەڵێن شۆڕش
جەلال دەباغ – بۆچی بوو بە شۆڕش؟ ئینقیلابێکی عەسکەری بوو باشە بەڵام یەکەوڕاست بوو بە شۆڕش
کاوە ئەمین - خۆمامۆستا یەکەم شتیان ئەوەبوو کە ماڵی مەلیک و جەماعەتیان هەموو قەتڵوعام کرد -
جەلال دەباغ - ئێ دەستیان خۆشبێ ئەوە جەماوەر کردیان، باوەڕتبێ مخطط نەبووە نەقاسم نە شۆڕش بیکا، بەڵام جەماوەر داخلەدڵبوو بەرانبەریان
جەلال دەباغ - تۆلەوەگەڕێ بەس وەرە سەرئەوەی کە بڵێ ئەم ئینقیلابە چۆنبوو بە شۆڕش؟
کاوە ئەمین –بەڵێ ، جا حەزئەکەیت پشویەک ئەدەین و دوای ئەوە بۆم باسکە.
***
دووبارە سڵاو بەڕێزان! درێژە بە پەنجەمۆر ئەدەین لەگەڵ مامۆستا جەلال دەباغ.
مامۆستا ئەتویست بۆمان روون بکەیتەوە، من گوتم ئینقیلاب تۆ تەقریبەن پێت ناخۆشبوو، بەڵام خۆ لەلایەنی مێژوییەوە زۆرجار باس ئەکرێ وەکو ئینقیلاب
جەلال دەباغ - ئەوانەی موعادین بەمەسەلەی گەل و نیشتیمان ئەڵێن کودەتابووە، کودەتایەکی عەسکەری بڵێین ئامەننا ئەوە رووی دا بەڵام بووە شۆڕش بەچی؟ یەکەم بەو تەئیدە جەماوەریە فراوانەی کۆمەڵانی خەڵک. دووەم بەو قانونە باشانەی کە بڕیاری دا، قانونی ئیسلاحی زەراعی بۆ قازانجی فەلاحەکان کە خۆی لە خۆیدا شۆڕشێکبوو. قانونی ئەحواڵی شەخسی بۆ قازانجی ئافرەتان خۆی لەخۆیدا شۆڕشێکبوو، بۆ ئەو قانونانە، پاشان حوکمێکی وابەستەی ئیستیعماری تێکشکاند لەجێی ئەو نەک مەلەکییەتو حوکمێکی مەلەکی بەڵکو جومهورییەتی ئێعلانکرد،
ئەمانەو گەلێک هەنگاویترئەوەیان کردە شۆرشێکی تەواو ئاشکرا کەئەوانەی ئەڵێن کودەتابووە بە غەرەز ئەیڵێن و هەندێکیان لەگەڵ دوژمنانی گەلی کوردو گەلی عێڕاقدا یەکدگیر دەبنەوە لەگەڵ رێزم بۆ ئەفکاری هەندێک
کاوە ئەمین - باشە، مامۆستا ئەی لە کوردستان حزبی شیوعی و پارتی دیموکراتی کوردستان چۆن پیشوازییان لەو ئینقیلابەکرد؟ ئەوەی بەلامەوە سەیرە هەر لەیەکەم رۆژەوە هەم پارتی و هەم شیوعی نازانن تەنیا ئەوەندەیە مەلیک نەماوەو بووە بە
کۆماری هەر لە یەکەم رۆژەوە ئێوەکردتان بە شایی و لۆغانو دەهۆڵ و زوڕناو
پشتیوانی لە قاسم و ئەمانە ئەمە چی وای لێکردن هەر یەکسەر بەشان و باڵیدا هەڵبدەن؟
جەلال دەباغ - هەرلە خۆمانەوە نەبوو ئەمانزانی کە شۆڕشێک قەوماوە پێمگوتی لە حەلقەی پیشوودا لە دوانزەو سیانزەی مانگدا نووسراوێکی ناوخۆیی بۆ تەنزیماتی حزب بڵاوکرایەوە کە بەمزوانە رووداوێکی گرنگ روو ئەدات کە خەڵک خۆی ئامادە بکات
كاوە ئەمین - کەواتە لەو ڕوانگەیەوەبوو ئێوە پشتیوانیتان لێکرد بەو شێوەیە..
جەلال دەباغ- نەک تەنیا لەو ڕوانگەیەوە لە قانونەکانی شۆڕشی ١٤ی تەمووز، لە دامەزراندنی کۆماری عێڕاق لەو هەموو هەنگاوانە ، پارتییەکانیش و شیوعیەکانیش و هەموو لایەنەکان هەستانە سەرپێ بۆ تەئیدو پشتگیری ئەمشۆڕشە ئەم شۆڕشەبوو کە یەکەوڕاست بڕیاری دا بارزنییەکان بگەڕێنەوە، ئیشەکەیانی بە ئیشێکی نیشتیمانپەروەری لە قەڵەمدا، ئەو شۆڕشەبوو کە بڕیاری دا فەهدو حازم و
سارم کە ئیعدامکراون لەلایەنی حوکمیمەلەکیەوە، لەپیناوی گەل و نیشتیمانداقوربانیانداوەو ئیعتیباریان بۆ گێڕدرایەوە، هەموو ئعتیبارێکیان بۆگێڕدرایەوە، لەبەرئەوە سەرجەم میللەت تەئیدیکردن هەتا ئەوکاتەی کە بەداخەوە قاسم تێوەرگەڕایەوە، قاسم تێوەرگەڕایەوە، ئەبێ ئەوراستیە بزاندرێ بۆیە بارزانیی نەمر ڕۆی بۆ بارزان
بەرەسمی زانرا کە ئەمانە دوانزەساڵە لە شۆرەوین، لەوێ داڵەدراون ، وەئێستاش شۆڕشبووەو ئەگەڕێنەوە خاکی نیشتیمانی خۆیان وەکەسانی نیشتیمانپەروەرو
رۆڵەی شۆڕشەکەن کە پشتیوانی کۆماری کوردستانیان لە مەهاباد کردووەبەقیادەی پێشەوا قازی محەمەد، لەوگۆشە نیگایەوە خەڵکەکە ئەیانڕوانیە بارزانیەکان.
کاوە ئەمین - شیوعیەکانیش؟
جەلال دەباغ - شیوعیەکانیش، ناڵێم هەموو ڕەنگە هەبووبێ وەیزانیوە بارزانی شیوعیەیا ئەبێ بەشیوعی،ڕەنگە هەبووبێ، بەڵام بە داخەوە ئەبوایە سیاسەتی دواتر بە جۆرێکیتر بوایە،یەعنی وەکو کاک مەسعود لە کتێبەکانیا باسی کردووە،
"شۆڕشی ئەیلول بوو بەهۆی لاوازکردنی حوکمی قاسم و رێگەخۆشکردن بۆ کودەتای شوباتی ٦٣".
کاوە ئەمین - بەڵێ، ئێ خۆ پارتیش و مەلا مستەفاش لەسەرەتاوە تقریبەن لەگەڵ شۆڕشەکەدا نەبوون لەگەڵ بزوتنەوە جوتیاریەکەدا،بەڵام عەبدولکەریم قاسمیش وەکو کورد ئەڵێ بەشێوەیەکی پیاوانەنەهاتە پێشەوەو هات هەموو کوردستانی بۆردومان کردو یەعنی بۆچی لایەنەکان
جەلال دەباغ - ئێمە سیاسەتمان لەو وەختەدا ڕاگرتنی کوشتاربوو، ئیدانەمان کرد داوامان ئەکرد بە ئاشتی مەسەلەی کورد چارەسەر بکرێ و مفاوەزات بکرێ لەگەڵ قیادەی بارزانیدا.
کاوە ئەمین - باشە مامۆستا لە سلێمانی، وەڵا پێمخۆشە باسی سلێمانی بکەین. ئێوە چۆن پێشوازیتانکرد لەو شۆڕشە؟ یەعنی لەسلێمانی چیتان کرد؟ لە سلێمانی چی کرا وەک حزبی شیوعی؟ وەکو پارتی وەکو لایەنەکانیتر؟.
جەلال دەباغ - منلە بیرەوەریەکانمدا باسمکردووە، کاتێ شۆڕشەکە بوو من لە دۆڵی نسێبووم لە قەڵادزێ، لەوێ لە ترانسیستۆرێکەوە گوێم لێبوو رادیۆی بەغدا بەیاننامەی یەکەمی خوێندەوە، لەگەڵ یەکدوو برادەری خۆم هاتین بەڕاکردن بۆ قەڵادزێ، سەیرمانکرد جەماوەری قەڵادزێ کۆبوونەتەوە بە قیادەی مەحمودی حاجی حەمەڕەش کە ئەندامی لیژنەی محەلی سلێمانی بوو
کاوە ئەمین - هی حزبی شیوعی؟
جەلال دەباغ - بەڵێ، ئێمە لەیەک هەیئەتا بووین، دواتر، ئینجا رەسمی مەلیک و وەصی وئەوانە لە هەموو دائیرەکان دەرهێندرابوون لەژێرپێی جەماوەردابوون،مەحمود کە منی دی هات بە پیرمەوە، گوتی چی دەکەیت؟ میوانبە! گوتم وەڵا ئەمەوێ و نیازموایە بڕۆمەوە بۆ سلیمانی، ئیتر پاش تۆزێک چووم سواریئۆتومبێل بووم هاتمەوە بۆ سلێمانی، سەرلە بەیانی رۆژی ١٦ هاتینە بەر دەرکی سەرادەیان هەزارکەس لەوێ کۆبوبوونەوە، منیش هاتم مام جەلال خوتبەی ئەدا گەنجێکی قۆزبوو بە جلی کوردیەوە ، لە جێگەی یانەی ئەفسەران کە ئێستا لەو شوێنەی پەیکەرەکەی شاعیری گەورەی کورد فایەق بێکەسی لێدانراوە، ئالەوێدا
یانەی ئەفسەران بوو، خوتبەی ئەدا جەماوەرەکە ئێمەی بردە پێشەوە، من گەیشتمە لای مام جەلال، وەستام هەر خوتبەی دەدا، گوتم مام جەلال نۆرەی من نیە؟ گوتی: بەرێ وەڵا، فەرموو هاوڕێ جەلال ! میکرۆفۆنەکەی دایە دەستم، گوتم: زۆر سوپاس، خۆی موقیفێکی زۆر منطقی و پیاوانەی هەبوو، بە دەنگێکی بەرزی
وتاربێژانەی پڕ لەحەماسەت بەناوی حزبی شیوعیەوە دەستم بە وتنی وشەی جوان و شؤرشگیڕانەکرد بۆ پشتگیری شۆڕشەکەی گەل و سوپا بەسەرۆکایەتی زەعیم عەبدولکەریم قاسم.. جەماوەرێکی زۆر بە چەپڵەو هوتافکێشان پێشوازیان لیکردین، تا پاش کەمێک هاورێیەک هات گوتی: هاوڕێ وەرە ئۆتومبیل و موکەبیرەمان ئامادەکردووە، لەو کاتەدا شەپۆلی جەماوەرەکە ئێمەی گەیاندەوە نزیکی مام جەلال، ئەوێش گوتی ئیتر نۆرەی من هاتۆتەوە؟ منیش بە سوپاسەوە میکرۆفۆنەکەم پێدایەوەو ئەویش بەناوی پارتیەوە دەستی کردەوە بە وتاردان، منیش گەیشتمەوە ئۆتومبێلەکەو بە زۆر گەرەک و ناوچەکانی سلێمانیدا گەڕاین هاوارمان ئەکرد بۆتەئیدی شۆڕش و کۆماری عێراق بەسرکردەیی زەعیم عەبدولکەریم قاسم لە دژی حوکمی مەلەکی و بۆ ریسواکردنیکردەوەکانی و بۆ باسی یاسایەکانی شۆڕشی ١٤ی تەمووزو ئەو رێبازە تازەیە
کاوە ئەمین- دەوری نووسەرو ئەدیبان بەتایبەتی شاعیرەکانچیبوولەو کاتەدا؟
جەلال دەباغ- وەڵا دەورێکی باشبوو خەڵک هەمووی لەگەڵ شۆڕشبوون، دوایی ئێمە گەڕاینەوە بۆبەردەرکی سەرا ئیتر سەیارەیەک وەستابوو من سەرکەوتمە سەر ئەو سەیارەیە، لورییەکیگەورەبوو میکرۆفۆنیشمان هەبوو تۆزێک قسەم کرد سەیرم کرد ئەحمەد غەفوور لە خوارەوە وەستاوە، ئەحمەد غەفوور کادیرێکی پێشکەوتوو لە جیلی پێش ئێمەبوو ئینسانێکی خطیب بوو، وەوەستابوو ئیشارەتیان بۆکردم کە ئەیەوێ قسەبکا، منیش چوومە خوارەوەو گوتم فەرمو هاوڕێ ئەحمەد! هاوڕێ ئەحمەد غەفوور سەرکەوتەسەرێ ودەستی بە گوتاردان کردو جەماوەری هانئەدا بۆ پشتگیری شۆڕش ولێرەدا دەبێ ئەوەش بڵێین، ئەو کەسەی کە لە رادیۆی کوردیی بەغداوە لەیەکەم رۆژەوە هاواری ئەکردبرای ئەحمەد غەفوربوو،شەوکەت غەفور بابانبوو، ئەویششیوعی بوو، دەنگێکی خیتابی زۆرباشی هەبوو، لەیەکەم رۆژی شۆڕشەوە ئەو دەنگەبوو کە مژدەی ئەداو بەیانی یەکەمی شۆڕشی بەکوردی ئەخویندەوەو ئەمانە،
کاوە ئەمین –مامۆستا زۆرجارباسی ئەوە ئەکرێ کە حزبی شیوعی عێڕاقی،بەردەوام ئەوە ئەگوترێ حزبی شیوعی عێراقی سێبەری سوڤیەتبووە، ئەوە ڕاستە؟
جەلال دەباغ - قەت ئەوە ڕاست نییە سیبەربووبین ، ئێمە هاوڕێی سۆڤیەت بووین. حزبی شیوعی سۆڤیەتمان بە پێشرەوی حەرەکەی کۆمونیستی دنیائەزانی
کاوە ئەمین –بەڵێ
جەلال دەباغ - شۆڕشی سۆسیالیستی مەزنیئۆکتۆبەرلە١٧ی ئۆکتۆبەردا کە روویدا، شۆڕشێکی نیشتیمانی پرۆلێتاریبوو ڕێژیمی قەیسەری لەناوبردوڕێژیمێکیسۆسیالیستی هێنایە کاراوە، لەبەرئەوەئێمەو هەموو حەرەکەی شیوعی عالەمی ئەو حزبەیانبە پێشڕەوی حەرەکەی شیوعی عالەم ئەزانی نە ئەبوو کەسێک شیوعیبێت و لەحزبێکی شیوعیدا بێت،هە لەو کاتەشدا موعاداتی سۆڤیەت بکات.
کاوە ئەمین - کەواتە ئێوە گوێڕایەڵی، ئەتوانینبڵێین فەرمان و ئەمر چوزانم..
جەلال دەباغ - نانا ئەمرو فەرمان لە قیادەی خۆمانەوەبوو، قەت رۆژێک لە رۆژان سۆڤیەت تەدەخولی ڕاسەوخۆی نەکردووەو نەهاتووە بڵێ ئەوە بکەن و ئەوە مەکەن، بەس ئێمە خۆمان ئەوانەی ئەوانمان بەنەزەری ئیعتیبار وەردەگرت..
کاوە ئەمین - ئەی مامۆستا ئەگەر وایە بۆچی حیزبی شیوعی کە بەملیۆن خەڵکی ئەخستە سەرجادەو ڕێپێوانی ئەکرد لەدوای ١٤ی تەموزبۆچی دەسەڵاتی نەگرتەدەست؟ ئەمە ئەو پرسیارەیەکە زۆر کەس ئەیکات و تا ئێستاش وەڵامێکی روونینیە،خەڵک ئەڵێن کە ئەمە بەشێکی پەیوەندی بەوەوەیە کە گوێڕایەڵی سۆڤیەت بوون، سۆڤیەت نەیئەویست وەزعەکە تێکبدا..
جەلال دەباغ –ئەوە هەر ئەوە، بەتەنیا ڕاست نییە..
کاوە ئەمین - کەواتە ڕاستە بەتەنیانا بەشێکی راستە..
جەلال دەباغ - نەء هیچ بەشێکی ڕاست نیە..حزبی ئێمە خۆی سیاسەتی خۆی دیاری دەکردبەڵام ئەوەی بە نەزەری ئیعتیبار وەرئەگرت کە سیاسەتیحزبی شیوعی سۆڤیەت و دەوڵەتی سۆڤیەت چۆنە، خۆی لەلایەنی خۆیەوە بە نەزەری ئیعتیباری وەرئەگرت.. من نەمبیستووە رۆژێک لەرۆژان سۆڤێتەکان شتێکیان فەرزکردبێ بەسەر حزبی ئێمەدا، هیچ وەختێک، ئەوە یەک، دوولەو زروفەدا کەتۆ باسی ئەکەیت ئێمە لە وەسیقەی تەقیمدا گوتومانە خەڵک ئەڵێن:"لەهەمووکاتێکدا ئەیانتوانی بێنە سەر حوکم"! ئەوە ڕاست نیە، بەپێی وەسیقەی تەقیمەکە یەکجار توانیومانە بێینە سەر حوکم، ئەویشئەوەبوو کە محاوەلەی إغتیالی عەبدولکەریم قاسم کرا لەرأس القریةکە سەدامیش تیا بەشداربوو، عبدالوهاب غرێریش تیا بەشداربوو،لەوێقاسم بریندارکرا..ئەوانیش یەکدوانێکیان لێ کوژران و یەکدوانێکیان ڕایانکرد، برادەران هاتن قاسمیان بردوە مالی یەکێک لە هاوڕێیانی تەنزیمی عەسکەری... لەوێیان دانا لیژنەی عەسکەری پێشنیازی کردبووکە ئێستا ئەو بریندارەولەو ماڵە تداوی ئەکرێ و ئیهتیمامی پێ ئەدرێت با ئێمە بڕیارێک دەرکەینبێینە سەرحوکم بە چ مەعنایەکحکومەتی عەبدولکەریم قاسم
کاوە ئەمین - وەکو ئینقیلاب مامۆستا؟
جەلال دەباغ –نەء!عەبدولکەریم قاسمإعلان بکەین بە سەرۆکی کۆمار. مەجلیسی سیادە کە سێ کەسبوون ربیعی و خالیدی نەقشبەندیکە کاتی خۆی لە هەڵەبجە قائممەقامبوو و محەمەد مەهدی کوبە. سێ کەسبوون پێیان ئەگوتن مجلسی سیادە، مجلسی سیادە حەل بکەن ئەندامەکانی مەسئولیەتیان بدەینێ هەر یەکەی لەلایەک و،عەبدولکەریم قاسم بکەین بەسەرۆکی کۆماری عێڕاق،ئینجا سەرۆک وەزیران لە خۆمان دابنێین و حکومەت دروست بکەین بە بەشداری هەندێ..
کاوە ئەمین – ئەی بۆ نەتانکرد؟
جەلال دەباغ -غەڵەتە ئەڵێ غەڵەتە نەکرا، قەبوڵ نەکرا، هاورێیانی مەکتەبی سیاسی قەبوڵیان نەکردووە..
کاوە ئەمین - لەبەرچی ئاخر سەبەبێک هەبوو؟
جەلال دەباغ –سەبەبەکەئەڵێ نابێ ئەوە بکەین چونکە ئەوە ئەبێ بەکردەوەیەک ڕەنگە خەڵقیتر، مەسەلەن ئیمپێریالیزم وئەمانە ئیستیفزاز بکات و ڕەنگە فەشەل بێنین و ژێرکەوتووبین، لەبەرئەوە نایکەین، ئەوە ناکەین هەر تەئیدی عەبدولکەریم قاسم دەکەین. ئەمە بە غەڵەت دانراوە لەلایەنی حزبەوە
کاوە ئەمین - کەواتە بەس ئەوجارە فرسەتتان بۆ هەڵکەوتووە کە بیکەن؟
جەلال دەباغ - فرسەتی لەسەداسەد هەر ئەوجارە.
کاوە ئەمین - ئەی ئەو هەموو خەڵکە موزاهەرەی بۆ ئەکردن و چەپڵەی بۆ لێئەدان؟
جەلال دەباغ - ئەوهەموو خەڵقە کە قیادە نەیەوێ و نەیکا خەلقەکەچی بکا؟
کاوە ئەمین - قیادەیەکی ئازاتان هەبوو؟ مامۆستا، یاخود پێت وانییە هەندێ لە قیادەکانتان ترسنۆک بوون؟
جەلال دەباغ – نەء! قیادەکەمان هەمیشە ئازابوون، موجەرەببوون، کەمترینیان مەسەلەنحوکمی ئیعدامی هەبووە یان حوکمی٢٠ ساڵ و دائیمی هەبووە، کۆڵیان نەداوە، قەت ترسنۆک نەبوون، بەڵام هەڵەیان کردووە، ئەوە شتێکیترە..
کاوە ئەمین -مامۆستا ئەوەی هەندێجار وەکو نوکتەیە، ئینجانازانم، پارتیەکان دروستیان کردوو یان خەڵکیتر ئەڵێن، مەسەلەی سۆڤیەت و حزبی شیوعیە، ئەڵێن لەوێ باران ئەباری کەچیلێرە چەتریان هەڵئەدا ؟
جەلال دەباغ - نەخیرمن وەڵامی ئەوە نادەمەوەکە شتێکی زۆر بێ مەعنایەو نوکتەیەکی بێتامە.!
کاوە ئەمین - خۆ بە نووسینیش هەیە مامۆستا!
جەلال دەباغ - جا هەرچی بنووسرێت ڕاستە؟ شتی زۆر هەن نووسراون لەدژی میللەتی کوردو هەموویان درۆو دەلەسەیەو فشارە، بۆ هەرچی بنووسرێت راستە؟
کاوە ئەمین - کەواتە ئێوە سیاسەتێکی سەربەخۆتان هەبووە؟
جەلال دەباغ- بەڵێ! بەڵام لەژێر تەئسیری سۆڤیەتدا بەو مەعنایەی کە بۆم باسکردیت، حزب خۆی سیاسەی سۆڤیەت و سیاسەتی حزبی شیوعی سۆڤیەتی بەنەزەری ئیعتیباروەرگرتووە، ئەوان ڕۆژێک لە رۆژان من نەمبیستووەوتەحەدای هەرکادیرێک، هەر قیادییەک دەکەم کە رۆژی لە رۆژان یان هاتبن فەرزیان کردبێ شتیوا نەبووە..
کاوە ئەمین - ئەی مامۆستا لەکاتی ئەو سەردەمەی قاسمدا حزب یەک دەنگبوو یان ئاراستەی جودای تیابوو؟
جەلال دەباغ - بێگومان حزبێکی گەورەیە ئەو جەماوەرە زۆرەی هاتووە لەپێشداحزبی چەند سەد کەسێك بوو، لەسجن و لەدەەوەی سجن، ئیستا بووە بە حزبی سەدان هەزارکەس تەبیعیە ئەفکاریجیاوازهەبێ،ئیتیجاهاتی جیاواز ئەبێ، یان دروشمی جیاواز،بامن ئەوەت لە نزیکەوە بۆ شەرح بکەم. دروشمی عاش الزعیم عبدالکریم حزب الشیوعي للحکم مطلب عظیم ئەم دروشمە بەهیچ جۆرێک دروشمی حزب نەبووە، من باسی سلێمانیت بۆ دەکەم کەتۆ دەتەوێ، لە سلێمانی وەرەقەیەکمان لەمحەلیەوە نووسیکە دروشمی ئەم خۆپیشاندانانە ئەمانەن
کاوە ئەمین - ئەمە ساڵی ٥٨؟
جەلال دەباغ – ساڵی ٩٥٩کە ئەم دروشمانە ئەمانەن ودیاری کراون و کەس نابێ لێیان دەرچێت. کابرایەک لەولاوە دێت لەخۆیەوە ئەڵێت:عاش الزعیم عبدالکریم
حزب الشیوعي للحکم مطلب عظیم ، هەموو جەماوەرەکە دروشمەکەیان وتەوە کە شتێکی جوانەو پێیان خۆشە
کاوە ئەمین – کیبوو؟ ئەی بۆ ناوەکەی ناڵێیت مامۆستا کێبوو؟
جەلال دەباغ - نا نا من نازانم کێبوو، عەفەوی بەڵێ خەڵقیک لە خۆڕا وای گوتووە هەموو جەماوەرەکە دروشمەکەیان کرد بەوە عاش الزعیم..هتد،
کاوە ئەمین - ئەوە بەس لە سلێمانی بوو یان لە بەغداش؟
جەلال دەباغ –لە بەغداش عەینی شت روویداوە، ئەی ئەو نوکتەیەت نەبیستووەلەتاران ؟ لە تاران ئەڵین کۆبوونەوەیەکی گەورەبووە لە زەمانی ئەم شۆڕشی بەناو ئیسلامیەدا، میکوفۆن و شتیان داناوە.. ئەم برادەرانە وایەرێکیان ڕاکێشاوە بۆئەوەی میکرۆفۆن دابنێن، یەکێکیان گوتوویە: بکەش بکەش، واتەڕایکێشە ڕایکێشە! جەماوەرەکە هەموویان گوتوویانە:"بکەش بکەش" ئەویش گوتوویەتی "بکەش بکەش شیعار نیە"،هەموویان گوتوویانە:"بکەش بکەش شیعارنیە نەشەرقیەو نە غەربیە"!. جەماوەرەکەئەیڵێتەوە،بووە بە شیعار،ئینجا ئەمە نوکتەیە بەڵام واقیعێکی هەیە..
کاوە ئەمین - ئەگەر وابێت جەماوەر هوشیارنییە، ئەگەر وابێت..
جەلال دەباغ -ئینجاجەماوەری ئێستاش هوشیارنییە.. ئەوکاتە هەر هوشیارنەبوو، جەماوەری ئێستاش قوڕیانکرد بەسەریا
کاوە ئەمین - باسی جەماوەری ئەوکاتە ئەکەین
جەلال دەباغ - نیسبەت بەو کاتە ئەو وشیارییەیان نەبوو
کاوە ئەمین - کەواتە ئەتوانین مامۆستا بڵێین کە حزبی ئەوکاتە سوئی ئیستیفادەیان لەئەقڵی جەماوەرئەکرد؟
جەلال دەباغ - نەخێر قوای رەجعی وئیمپێریالی سوئی ئیسیفادەیان لە ئەقڵیەتی جەماوەر دەکرد، نەک شیوعیەکان نەک جەماوەر نەك حزبەکان..
کاوە ئەمین - مامۆستا بۆچی هەرچی بەهینی ئیوەبێ قەت دانی پێدانانین؟
جەلال دەباغ - واقیعت ناوی ؟ واقیعەکەوایە، من واقیعت بۆ باس ئەکەم. من لەئیندیفاعەوە نا کە شیوعیم و ئیندیفاع بۆ حزب، لەواقیعدا پێت ئەڵێم کە ئەمە واقیعە نەکئەوەی کە لەناو خەڵقا دیعایە ئەکەن و ئەنواع و ئەشکاڵ قسە دژی حزبی ئێمە هەڵئەبەستن و
کاوە ئەمین –مامۆستالە کوردستان کەسایەتیەکی گرنگی وەک مامۆستا گۆران لەسەر ئەو چێت هەیە تۆلە نزیکەوە دەتناسی..
جەلال دباغ – مامۆستا گۆران تۆ خۆت ئەزانیت شاعیرێکینویخوازبوو
نیشتیمانپەروەربوو، ، ئەندامی حزببوو، شیوعیبوو، هەتا شۆڕشی ١٤ی تەمووز لە سجندابوو، دوایی بەربوو، ئێمە پێشوازیەکی گەرمان کرد لە بەهائەدین نوری لە مامۆستا گۆران لە عومەر عەلی مامە شێخە لە نائیب عەبدوڵا، بە دەرەجەی رەئیسی لەمانەو یەکدوانێکیتریش. لە سلێمانی کۆبوونەوەیەکی گەورەکرا، دوکتۆر عێزەدین مستەفا رەسوول کە شیوعی بوو ئیدارەی ئەم کۆبوونەوەیەی ئەکردو خەڵکەکەی پێشکەش ئەکرد، باسی هەر یەکێکیانی کردو قسەیدانێ، هەر یەکەیان باسی شۆڕشی کرد، باسی خەباتی پێشووی حزبی کرد، لەوانە مامۆستا گۆران، مامۆستا گۆران شیعرێکی خوێندەوە کە لەسەر شۆڕشی ١٤ی تەمووز نووسیبووی
کاوە ئەمین - لە سجن؟
جەلال دەباغ –بەڵێ لەسجن یان لە دەرەوە زوو بەریاندان دووسی حەفتەی خایاند هەتا بەربوون، شیعرێکی نووسیبوو ئەوەی خوێندەوە بەناوی(بت بتەوان)، ئەوانەیتر باسی تێکۆشانی حزبیان کردوجەماوەیکی زۆر پێشوازیان لێکردن و دوایی دکتۆر عێزەدین دوای تەرحیب و ئەمانە کۆتایی پیێهێناو گوتی با ئەم برادەرانەس بگەڕێنەوە بۆ ناو ماڵ و منداڵ و کەسی خۆیان، ئیتر ئەوانیشڕۆیشتنەوە، یەعنی ئاوا پێشوازی لە بەندیەکان کرا
کاوە ئەمین - یەعنی تۆ لە نزیکەوە مامۆستا گۆرانت دەناسی؟
جەلال دەباغ - بەلێ بەڵێ.. ئیتر دوای ئەوەش بوو بە ئەندامی وەفدێک بۆیەکێتی سۆڤیەتی لەگەڵ شێخ لەتیفی حەفیدا کە دۆستی هەمیشەیی حزبەکەمانبوو، لە گەڵ کەسانیتر، نوێنەری پارتیشی تێدابوو
کاوە ئەمین - بەڵێ وەفدی ئاشتیبوو،
جەلال دەباغ - رۆیشتن بۆ مۆسکۆ لەوێشەوە ماوەیەک لەوێبوون و گەڕانەوە،
دوایی مامۆستا گۆران بەداخدا حزب ەوە تووشی نەخۆشیەک بوو،لە ساڵی ١٩٦٢ ناردی بۆ مۆسکۆ. من و کاکە حەمەی مەلا کەریم لە یانەی سەرکەوتنی کوردان بووین لە بەغدا، گوتی ئێستا مامۆستا گۆران دێت، ئێمەش پێشوازیمان لێکرد، ئەو شەوەلەگەڵی دانیشتین ، بۆ بەیانی ئەڕۆیشت بۆ مۆسکۆ، بەڕێمان کرد. دوایی منیش کە ڕۆیشتم بۆ رۆمانیا
کاوە ئەمین - تۆ نەتبینیەوە
جەلال دەباغ - نەمبینیەوە، رۆژێکیان لەوێ ژمارەیەکی تازەی رۆژنامەی ژینم پێ بوو، نووسرابوو مەرگی گەورە شاعیریکورد مامۆستا گۆران، وێنەکەشی تێدابوو ئیتر ئەوەم هەڵگرتو کاتی خۆی کە لەگەڵ ناظم حیکمەتدا یەکترمان دی پیشانمداو گوتم ئەوە مامۆستا گۆرانە..! باسی ژیانی و شیعرەکانیم بۆ کرد
كاوە ئەمین - زۆر باشە مامۆستا ئێمە لە ئەلقەی داهاتوودا کەمێک باسی ناظم حیکمەتیش و ئەوانەو رادیۆ کە لەهەنگاریابوو
جەلال دەباغ - لە بولگاریابوو
کاوە ئەمین – لە بوڵگاریابوو، لەوێ جەنابت ئیش وکاری رادیۆ ئەکەیت و کۆمەڵێک بابەتی گرنگی مێژویی باس ئەکەین کە پەیوەندیان بە ژیانی تۆو بە حزبی شیوعی عێڕاقیەوە هەیە.
بینەران و بیسەرانی خۆشەویست بەمشێوەیە هاتینە کۆتایی ئەلقەی ئەمجارەمان.. و پێکەوە پرۆڤەی ئەلقەی ئەمجارەمان ئەبینین.!!!
سەرنج: من بەرپرسم لە هەموو ئەو باسانەی لە هەرپێنچبەشەکەدا گوتوومن ، بەڵام بەرپرسنیم لە هیچ کام لەو نووسینانەی پەنجەمۆر بەناوی "پڕۆڤەی ئەڵقەکانەوە"!!! بڵاوی کردوونەوە. لەگەل رێزی براتان: جەلال دەباغ