دیمانە/هەژار ئیبراهیم
( سێبور مستەفا ملا )دانیشتوی شاری ڕواندزەو
گەنجێکە خاوەن چەندین بەهرەیەوهەنگەوانێکی نموونەیی ناوچەکەیە و ساڵانە بێ بەرامبەر هەنگوین دەبەخشێتە تووشبوانی شێرپەنجە".ڕێگای کوردستان "بەسەری کردۆتەوەلەبارەی کارەکەیەوەچەندپرسیارێکی ئاڕاستەکرد.
+ چەند ساڵه کاری بەخێوکردنی مێش هەنگ دەکەیت؟
1 لەساڵی 2014 کاری هەنەگەوانیم دەست پێکرد تا ئیستاش بەردەوامم.
+ تاچەند گرنگە شارەزایت هەبێت لەوکارە؟
1 زۆر پێیوستە هەنگەوان شارەزای هەنگ بێت چونکە ئەگەر،شارەزایت نەبێت واتە هەنگەکانت لەناو دەچن بەروبوومی هەنگوینیشت نابێت،
منبەهۆی تەجروبەی ئەوهەمووساڵەی کارەکەم وخوێندنەوبەدواداچون بۆزانیاری لەسەرپیشەکەم ئیستا زۆر شارەزام لەبواری هەنگەوانی و جۆرەکانی هەنگ و نەخۆشەکانی هەنگ و چۆنیەتی کۆکردنەوەی هەنگوین.
ئەم جۆرە نەخۆشیانە هەنگ وێرانەکەن
-ڤاروا
-نۆزیما-
-بەچکە گەنی
-کرمە مڕە
دانە دانە بۆت شیەکەمەوە
۱-ڤاروا پندێکی بچوکە لەسەر گانی هەنگ خۆی دەژینێت زۆر جاریش دەچێتە ناو شەش پاڵوەکان خۆی حەشارەدات لەسەر جەستەی کرمۆکەکانی هەنگ خۆی دەژینێت ئەوەش دەبێتە وشک بوونی کرمۆکەکان وە لەسەر جەستەی هەنگی پێگەیشت و دەنیشێت باڵەکانی دەخوات یان هەنگەکە وشک دەکات لەشێوەی زێروو تا هەنگەکە ایفلیج دەبێت ئەوەش دەبێتە هۆی دابەزاندنی نفوسی هەنگەکان،
-نۆزیما.. نەخۆشیەکە کە توشی هەنگی کار کەر دەبێت ئەم هەنگە تەسەمووم دەکات ناو سکی دە ئاوسێت ناتوانیت شیلەی گوڵ و گەردەی ناو گوڵەکان بهێنێت بۆناو شەش پاڵوەکان بەو هۆیەشەوە مەلیکە دەزانێت کە خۆراکی پێویستنیە لەناو شەش پاڵوەکان کەگەرای پێ بەخێو بکرێت مەلیکە خان ناچارە گەرا ڕێژی ڕابگرێت چونکە مەلیکە حیسابی خۆی دەکات بەگوێرەی ئەو خۆراکەی هەیە لەبەر دەست ئەوەندە گەرا ڕێژی دەکات، کە گەرا ڕێژی ڕاگرت واتە هەنگە نەخۆشەکان لەناو دەچن هەنگی تازەشنیە شوێنیان بگرێتەوە بۆیا ئەم هەنگە لەناو دەچیت.
-کرمە مڕە... لەئاکامی ئەوە دروستەبێت کە شانەیەکی هەنگ زۆر نزیکە لە سندووقەکە هەنگ ناتوانێت بچیت ئەم شوێنە کۆنتڕۆڵ بکات لەوکاتە دا پاپولەی بچوک هەیە گەرا ڕێژی دەکات دەبیتە کرمە مڕە بەو هۆیەوە شانەکان کۆنتڕۆڵ دەکات هەنگەکە زۆر بێزارەبیت ناتوانێت وەکو پێویست کارەکانی خۆی ڕایبکات بۆهۆی سەر قاڵی لەگەڵ ئەم کرمە مڕەو تەونەکەی.
ئەوانەش هەمووی دەبێتە هۆی لاواز بوونی هەنگ و لەناو چونی یاخوود کەمی کۆکردنەوەی هەنگوین چونکە لەڕووی زانستیەوە بەدرێژای تەمەنی هەنگ بە12 دانەهەنگ تەنها یەک کەوچکی چێشت هەنگوین درووستەکات سبحان الله خودای گەورە هەر ئەوەندە انزیمەی پێداوە کە بەسەر شیلەکە دابکات بیکاتە هەنگوین دوواتر لەناو دەچێت،
-بەچکە گەنین...
لەوکاتەی ڕووەدات کە هەنگەکەت برسیە بەهۆی ئەوەی لەناکاو باران بارین دەست پێدەکات واتە شیلە نامێنێت ئەو بەچکانە هەموویان لەناو شەش پاڵوەکان دەمرن لە بێ خۆراکی.
+ بیستوومانە کە بێ بەرامبەر هەنگوین دەبەحشیتەتووشبووانی شێرپەنجە تاوەک وچارەسەربەکاری بهێنن ئەم چۆن بووبیرت لەم کاره کرده وە.تائێستا چەند نەخۆش سوودمەندبووینەلەوکارەی تۆ ؟
1 بەڵێ من بۆیا ئەو بڕیارەم دا کە هەنگوین بێ بەرامبەر ببەخشم بەنەخۆشەکانی شێر پەنجە بۆ دوو هۆکار دەگەڕێتەوە
هۆکاری یەکەم گوێم لە دکتۆرێکیپسپۆڕ بوو گوتی تەنها هەنگوینی ێصڵی لەتوانای دایە خانەکانی شێر پەنجە تێک بشکێنیت چونکە هەنگوین مەناعەی نەخۆش بەرزەکاتەوە،
هۆکاری دووەم من سەیرمکرد کە ئەو خەڵکەی شێر پەنجەی هەیە لەچ ژیانێکی ناخۆش دایە زۆر بەی نەخۆشەکان توانای ئەوەیان نیە هەنگوین بکڕن گریمان وای دادەنێم کە خۆم شێرپەنجەم گرتبێت چەند دڵخۆشم کە بزانم کەسێک هاوکاریم دەکات. بۆیا بڕیارم دا تا نەخۆشیەکانی شێرپەنجە هەبن من هەنگوین نافرۆشم لەخێروچاکە دەرنەچیت بۆئەوەش باسناکەم بیتە ڕیاویانخۆدەرخستن. بەڵام بەگەورەی خوا هەشتا کیلۆ هەنگوینم کردیتە دیاری بەتایبەت بۆ ئەوانی شێر پەنجەیانە زۆر بەی زۆریش دووجار هاتینەوە بۆ هەنگوین
وە زۆر نەخۆشەکانیش سوودیان لێدیتیە سوپاس بۆخوا هەر لەڕوواندز دوو کەس بەرەو باش بوون چوینە.
+ بۆچی خەڵک شەکر دەدەنە مێش،ئایە ئەمەکوالێتی هەنگوینەکەتێک نادات، یان ئایە پێویست دەکات مێشەوانەکان شەکر دەدەنەمێشەکانیان؟
- ئەو کەسەی شەکر دەداتە هەنگ ئەگەر لەو کاتەی بداتێ کە هەنگ شیلەی تەنها بۆ بێچوەکان بەکار دینیت واتە کۆی ناکاتەوە زۆر تەئسیری نیە لەسەر هەنگوین بەمەرجێک لەعدی خۆی و کاتی دیاری کراو تێنەپەڕێت،
ئەوکاتەش لە مانگی دوو تا مانگی چوار پێی بدات زۆرکێشەی نیە تەنها لەو ماوەیە گەرای خۆی پێ بەخێو دەکات پاش مانگی چوار ڕابگرێت هەرچیشیلەی شەکراوا دەیخوات و دەیداتە بێچوەکانی، لەمانگی حەوت هەنگ دەست بەکۆکردنەوەی شیلەی سروشتی دەکات بەهۆی ئەوەی لەمانگی حەوت زۆر بەی بەروو بومەکان پێدەگەن تا مانگی نۆ هەنگوین خەزنەکات واتە سەری دادەپۆشیت مەفڕووزە لەم مدەیە دا هەنگەوان چەند خاڵێک هەیە ڕەچاوی بکات
یەکەمیان هەنگەکانی بکاتە دوو بەش بەشێکیان هەرچی شیلەی هەیە لەناو شاردا کۆی کردیتەوە دەری بهێنێت بیخاتا ناو هەنگێکی لاواز شوێنی ئەو شیلەیە بە کرمی سەر داپۆشراو پڕبکاتەوە
دووم ئەوکات ئەو هەنگەی کە شیلەی لێ دەریناوە دەبێ ڕێک بار بکرێت بۆ کویستانەکان بۆئەوەی لە کویستانەکان شیلەی 100% کۆبکاتەوە بەشەکەیتر لەناو شاریش بێت کێشەی نابێت چونکە نابێ هەنگوینی لێ وەرگری چونکەئەم هەنگوینە عادی دەرەچیت،
حکومەت و وەزەراتی کشتووکاڵ هیچ هاوکاریتان دەکەن لەوکارە؟
- حکومەت لایەنی پەیوەندی دار،هیچ هاوکار نیە بگرە زۆر بەی جار لەبازگەکان ڕامان دەگرن داواکارین لەحکومەت ئەگەر هاوکاریشمان ناکات ڕێگریمان لێنەکات لەگواستنەوەی هەنگ و دابین کردنی شوێنیان بۆ وەرزی زستان.
+ دوا ووتەتان چیە گەرشتێکت مابێ باسی بکەیت؟
- دواووتەم ئەوەیە دەست خۆشی لەجەنابتان دەکەین ولەڕۆژنامەی ڕێگای کوردستان کە ئیمەی هەنگەوانان بەسەر دەکەنەوە دەمانەوێت ئیوە وەکو ڕاگەیاندن و ڕۆژنامە نووس ببنە پردێک لەبەینی هەنگەوان و حکومەت داواکاریەکانمان بگەینە لایانی پەیوەندی دار وە زووزووش کۆنتاکتان هەبێت لەگەڵ هەنگەوان بۆ ئەوەی بەروو بومەکەی ساغ بێتەوەو ڕێگریش بکرێت لەهەنگوینی ساختەو هەنگی نەخۆش کەئەوانیش بەزۆری لەسنوری وڵاتی ئێرانەوە بەواستە لەگومرگ یان بەشێوەی قاچاغ داخیلی هەرێم دەبن ئەوە کێشەی زۆری بۆ ئیمەی هەنگەوان درووست کردیە.
وەهەوڵی بەبازاڕکردنیش بدرێت وساڵانەچەند جارێک پیشانگا بۆ ساغکردنەوەی بەروبوومە ناوەخۆیەکان بکرێتەوە.هەرچەندە،من کڕیاری تایبەتیم هەیەلەزۆربەی شارەکانی کوردستان بۆکڕینی هەنگوینەکەم بەڵام خەڵکی ترهەیەبەرهەمەکانیان بۆنافرۆشرێت ونەناسراینە وەک پێویست.مەبەستم لەئەوانەزیاتر .