به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی حزبی شیوعیی كوردستان: داگیركردنی موڵكی گشتی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حزبی ده‌سه‌ڵاته‌وه له‌پەرەسەندنێکی نائاساییدایە
داهاتی مه‌رزی په‌روێزخان، ئه‌وه‌نده‌ی بۆ حزب و به‌رپرسان و حكومه‌ته، بۆ هاوڵاتی ئاسایی و خزمه‌تكردن نییه
هاوڕێ كرێكار ـ گه‌رمیان
به‌رپرسێكی حزبی شیوعی له گه‌رمیان، ئاشكرایده‌كات، داگیركردنی موڵكی گشتی له پەرەسەندنێکی نائاساییدایە له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حزبی ده‌سه‌ڵاته‌وه و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات حزب و حكومه‌ت وه‌ك پێویست خزمه‌ت به گه‌رمیانییه‌كان ناكه‌ن و هه‌ر له هەوڵی گیرفانپڕكردن و به‌هێزكردنی ئابووری خۆیاندان .
هاوڕێ پێشڕه‌و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی حزبی شیوعیی كوردستان ، له‌دیدارێكی كورتی هه‌فته‌نامه‌ی ڕێگای كوردستاندا تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به گه‌رمیان، كه په‌یوه‌سته به ژیانی خه‌ڵكه‌وه .
ڕێگای كوردستان: گەرمیان لەڕووی خزمەتگوزارییەوە لە چ ئاستێکدایە؟ ئایە خزمەت کراوە؟ ئەگەر کێشە و گرفت هەیە، گرفتەکان چین و لەچ بواریکدا هەیە؟
هاوڕێ پێشڕه‌و: گەرمیان بەپێی ئەو قوربانیدانەی لەشۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان داویەتی بەتایبەت لە قۆناغی سێی تاوانی ئەنفالدا، خزمەتگوزارییەکان لە ئاستی قوربانیدانەکەدا نییه، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی لەڕووی ڕێگاوبان و ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبا و قوتابحانە و نەخۆشخانە چ لە شارەکان و چ لە گونده‌کاندا، دەتوانین بڵێین هەنگاوی باش نراوە، به‌ڵام هێشتا وه‌ك پێویست نییه، له به‌شێكی زۆری ناوچه جیاجیاكان گرفتی خزمه‌تگوزاری هه‌یه، چونكه گه‌رمیان له‌چاو ساڵانی ڕابردوودا له‌به‌ره‌وپێشچوونێكی خێرادایه له‌ڕووی ژماره‌یی دانیشتووانه‌وه، وتیشی: ئەگەرچی زیادکردنی بەردەوامی باج و خەراج لەسەر هاووڵاتییان و دروستکردنی نائومێدی و بەبارمتەگرتنی مووچەی مووچەخۆران و تێکەڵکردنی بە کێشمەکێشە سیاسییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان تاموچێژی ئەو خزمەتگوزارییانەی لای هاووڵاتییان نەهێشتووە، ده‌مه‌وێ تیشك بخه‌مه سه‌رئه‌وه‌ش به‌ناوی قه‌یرانی دارایی دروستكراوه و ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕاوه‌ستاون، هه‌روه‌ها به‌رپرسانی گه‌رمیانیش وه‌ك پێویست له‌ئاست حكومه‌تدا نابینرێن خزمه‌ت به دانیشتووان بكه‌ن .
ڕێگای كوردستان: گەرمیان لەنزیک یەکێک ڵەقەرەباڵغترین مەرزەکانی کوردستانە کە پەروێزخانە، ئایا ئەم مەرزە بووەتە سەرچاوەی خزمەت بۆ خەڵک و گەرمیان، یان تەنها بۆ بەرپرسانە؟
هاوڕێ پێشڕه‌و: هاووڵاتییانی گەرمیان بەشێک بە کرێکاری و بەشێکیش ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری هەیە یان شۆفێریی بارهەڵگر دەکات، سوودیان لە مەرزی پەروێزخان وەرگرتووه، بەڵام بەرپرسانی حزبی دەسەڵات و لەناو حکومەتیشدا زیاتر سوود لە مەرزەکە دەبینن لەڕێگای تانکەر و بارهەڵگرەکانی خۆیانەوە و جگه له‌وه‌ش داهاتی ئه‌م مه‌رزه نابینرێت خزمه‌تی گه‌رمیانی پێ بكرێت، ئه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه له‌مه‌رزی حزبێكی ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌كه ده‌چێت، شاراوه‌ش نییه داهاتی ئه‌م مه‌رزه ده‌گوترێت بۆ به‌رپرسانی حكومی و حزبییه و زیاتر ئه‌وان سوودی لێ ده‌بینن.
به‌رپرسه‌كه‌ی حزبی شیوعی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌ڵگه‌ی زیندووش ئەوەیە كە ڕێگای نێوده‌وڵه‌تی مه‌رزی په‌روێزخان بۆ قه‌زای كه‌لار خراپترین ڕێگای هاتووچۆی ناوچه‌كه‌یه و ڕۆژانه رووداوی هاتوچۆی تێدا ڕووده‌دات و تا ئێستا نه‌توانراوه له داهاتی ئه‌و مه‌رزه خزمه‌ت به ڕێگاكه‌شی بكرێت كه هاتوچۆی زۆری له‌سه‌ره .
ڕێگای كوردستان: لەگەرمیان پرۆژەی زۆر کراوە، بەڵام کرێنیشین وەک خۆی زۆرە و کرێش هەروا زیاددەكات، بەبروای ئێوە هۆکاری ئەم گرفتە چییە ؟
هاوڕێ پێشڕه‌و: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گەرمیان كه ناوه‌نده‌كه‌ی قه‌زای كه‌لاره، هەڵکەوتە جوگرافییەکەیە کەوتووەتە سەر ڕێگای بەغداد سلێمانی و هاوسنوورە لەگەڵ ئێران و مەرزی پشتە و پەروێزخانی لەسەرە و کۆمەڵە کارگەیەکی بەرهەمهێنی لێ دامەزراوە و جووڵەی بازرگانی و کارکردنی تێدا بەرفراوانە، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا هێشتا كرێخانوو و ڕێژه‌ی كرێچی له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه، ئه‌مه‌ش گرفتی زۆری دروستكردووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌ئێستادا قه‌زای كه‌لار به‌ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون ته‌نراوه، كەچی سەرەڕای دروستکردنی ئەو هەموو پرۆژەی نیشته‌جێبوونه، هێشتا کرێخانوو و فرۆشتنی زیەوی و خانوو له ئاستێکی بەرزدایه و له كڕین نایه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا هێشتا هاووڵاتییان هه‌ژار و كه‌مدرامه‌ت نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست سوودی لێببینن بۆ ده‌ربازبوون له‌و دۆخه‌ی تێكه‌وتوون و ڕزگاریان بێت له كرێنشینی یان پاره‌دان به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌م ده‌رهه‌ق به كرێی مانگانه‌ی خانوو یان یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون .
ڕێگای كوردستان: دەوترێت زەوی گەرمیان تاڵانکراوه، ئێوە وەک حزبی شیوعی قسەتان چییە؟ ئایا ڕاستە زەوییەکانی گەرمیان تالاندەکرێن؟
هاوڕێ پێشڕه‌و: دیاردەی داگیرکردنی موڵکی گشتی بەناوی پرۆژەی وەبەرهێنان و خانوبەرە لەلایەن کۆمپانیاکانی حزبی دەسەڵاتەوە بەتایبەت لە شاری کەلار لەم ساڵانەی ڕابردوودا بەئێستاشەوە لە پەرەسەندنێکی نائاساییدایە، ئەو شێوازە مامەڵەکردنە بە موڵکی گشتییەوە ئەگەر بۆ بەرژەوەندی گشتی بێت و خزمەت بە داهاتووی شار و هاووڵاتییان بکات بە بابەتێکی ئاسایی وەردەگیرێت، بەڵام پێچەوانەکەی ڕاستە کە داهات و قازانجەکەی ناچێتە سەر خەزێنەی حکومەت، بەڵکو دەچێتە خزمەتی بەرپرسانی خاوەن کۆمپانیا و حزبەوە و هاووڵاتییانیش دەبنە کرێچی و کرێکار لای ئەو کۆمپانیا چاوچنۆکانە.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیشیدا وتی: به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و موڵكانه‌ی گه‌رمیان له‌خزمه‌تی حزب و به‌رپرسه‌كانیدایه و قۆرخكراوه بۆ به‌رپرسی باڵا، ئه‌وه‌یه گه‌رمیان تا دێت بچووكده‌كرێته‌وه له‌ڕووی زه‌وییەوە و هه‌مووی ده‌كرێته پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون به‌ڵام وه‌ك پێویست بووژانه‌وه‌ی گه‌رمیان نابینرێت و كه‌سیش نازانێت ئه‌و زه‌وییانه‌ی داگیرده‌كرێن، ده‌فرۆشرینه‌وه به‌خه‌ڵك یان چیانلێدێت و ئه‌مه‌ش ڕای گشتی گه‌رمیانی نیگه‌رانكردووه .
ڕێگای كوردستان: بەبروای ئێوە حکومەت یان حزب هۆکارە بۆ ئەم هەموو گرفتەی هەیە لەگەرمیان، بۆ چی وادەکەن؟
هاوڕێ پێشڕه‌و: حکومەت و حزبەکانی پێکهێنەری حکومەت لەتوانایاندایە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان باشتربکەن، بەڵام کە نایکەن هۆکاری سەرەکی ئەو نادادپەروەرییەیە، کە بووەتە هۆکاری ئەوەی کەمینەیەک لە دەسەڵات ڕۆژ دوای ڕۆژ دەوڵەمەندتربن و زۆرینەیەکی زۆر لەچین و توێژەکانی کۆمەڵگە هەژار و هەژارتربن، هۆكاره‌كه‌شی ئەوەیە حزبەکانی دەسەڵات و حکومەت پیادەی سیاسەتی ئابووری بەرخۆر دەکەن و پشت بە سستەمی بازاڕی ئازاد دەبەستن.
هه‌روه‌ها وتیشی: لەسستەمی بازاڕی ئازاد‌دا کە وابەستەی ڕەچەتەی بانکی نێودەوڵەتییە، هەموو به‌ها مرۆڤایەتی و کلتووری و سیاسی و یاساییەکان نامێنن، هەڵپەی قازانجی زیاتر دەبێتە شوێنگرەوەی هەموو به‌ها جوانەکانی کۆمەڵگە و خەڵکی ڕەش و ڕووت و بەشمەینەت باجی ئەو سیستەم و سیاسەتە چەپەڵەی دەسەڵات دەدەن، لە کاتێکدا گەلەکەمان شایستەی باشترین ژیانی پڕ لەکەرامەتە. ئەرکی حزبەکانی پێکهێنەری ئەم دەسەڵاتەیە ژێانێکی شەرەفمەندانەی پڕ لەکەرامەت بۆ هاووڵاتییان دابینبکەن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت حزبه‌كان زیاتر هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت وه‌ك پێویست خزمه‌تی خه‌ڵك نه‌كات.