دیمانە/ دهۆک بەڕۆژی -سۆران
خانمێکی گەنج و بەسەلیقە و دڵسۆز بەناوی (خەندە محمد قوتابی قۆناغی سێیەمی ئەندازیاری سیستەمی زانیارییەکان ،بەڕێوەبەر لە بەشی پلان و پەیوەندییەکان لە رێکخراوی فێرسان ، چالاکوان لەبواری کاری خۆبەخشی و سوودی گشتی .)ماوەیەکە لە شار و شارۆچکەکان کاروچاڵاکی پەروەردەیی و هۆشیارییان دەستپێکردووە. ڕێگای کوردستان وەک پێزانینێک بۆ ماندووبوونەکەیان ئەم چاوپێکەوتنەی لەگەڵ ئەنجامدا:
+ پڕۆژەکەتان چییە وچۆنە گەر باسی بکەیت؟
- پڕۆژەکەمان بریتییە لە ئەنجامدانی چەندین سیمینار و دیدار و پانێڵ لەسەر پەروەردەکردن و گەشەپێدانی گەنجان لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان ، هەر لەم چوارچێوەیەدا چەندین چالاکیمان ئەنجامداوە لە شاری هەولێر و دوا چالاکیمان کە لە شاری سۆران بوو پانێڵێک بوو لەسەر (بنەماکانی پێکهێنانی هاوسەرگیری سەرکەوتوو).
+ کێشە و گیروگرفتەکانی هاوسەران چین لەئێستادا، بۆچی ڕێژەی جیابوونەوە زۆرە؟
- ئامادەنەبوون (کامل نەبوون ) لەرووی دەروونی و هزری بۆ لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارەتی هاوسەریەتی ،
* لێکتێنەگەیشتن …
* ڕێزنەگرتن ..
* نەبوونی متمانە
* خۆویستی (selfish )نەبوونی روحیەتی قوربانیدان
* نەبوونی خۆشەویستی راستەقینە .
+ ئیستیجابەی خەڵک چۆنە، بۆچی ڕێژەی بەشداربوون لە پانێڵەکانتان کەمە؟
- بەشێوەیەکی گشتی باشە بەلام لە ئاستی پێشبینیکردنی ئێمەوە نیە. سڵکردنەوە لە ئامادەبوون ،کەمی هۆشیاری گشتی لەسەر گرنگی ئەو چالاکییانە ،رێگری خێزانی .
+ڕێنماییتان چییە بۆ کچ و کوڕان پێش چوونە ناو پڕۆسەی هاوسەرگیری؟
- خۆناسین کە ئایا لەگشت ڕوویەکەوە کەسەکە ئامادەیە بۆ چوونە ناو پرۆسەی هاوسەرگیری .
تێگەیشتن لە گرنگی بەرپرسیاریەتییەکانی پرۆسەی هاوسەرگیری .
+لایەنی ماددی بەتەنیا بەسە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکەیان ،هۆشیاری و زانیاریش گرنگن؟
- لە بنەڕەتدا لایەنی ماددی دوا خاڵە لە پرۆسەی هاوسەرگیریدا کە پێش ئەو بابەتە چەندین خاڵی گرنگ و کاریگەر پێویستن کە لە سەرووی هەموویانەوە هۆشیارییە دەربارەی گرنگی پرۆسەکە.
+ لەکۆتاییدا گەر شتێکت مابێ باسی بکەیت؟
- لە کۆتاییدا هیوادارم بە بڕوا بەخۆبوون و متمانەوە بچنە ناو ئەو پرۆسە گرنگ و هەستیارە وە لەپێشدا بەشدار بن لەم جۆرە چالاکییانە تا بتوانن رۆشنبیری زیاتر بەدەستبهێنن لەسەر پرۆسەکە .زۆرسوپاس بۆ ڕۆژنامەی ڕێگا و گرنگیدانی بەو باسە و هۆشیاری تاک بەتایبەتی و خێران بەگشی.. تۆش سەرکەوتووبیت وەک خاتوونێکی خۆبەخش لەکاری میدیاییدا.