هاوڕێ كرێكار
سه‌ره‌ڕای په‌راوێزخستنی گه‌رمیان و گه‌رمیانیه‌كان له‌هه‌ندێ سێكته‌ری جیاوازدا و ئاوڕلێنه‌دانه‌وه له پرسه‌كانیان و گرنگی پێنه‌دانیان ، ڕێكخراوی هاوكاری ئه‌ڵمانی، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له گه‌رمیان ده‌ستی داوه‌ته خزمه‌تكردن و له جیاتی حكومه‌ت ڕۆڵ ده‌بینێت و پرۆژه وكاری جۆراوجۆی بۆ گه‌رمیانه‌كان هه‌یه و گرنگترینیان پرۆژه‌ی مۆنۆمێنتی ئه‌نفاله،كه سه‌ره‌ڕای گرتنه ئه‌ستۆی تێچووه‌كه‌ی ، حكومه‌ت ڕێگا نادات دروستی بكات.
ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی، كه باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له وڵاتی ئه‌ڵمانیایه و له‌هه‌رێمی كوردستان باره‌گای سه‌ره‌كی له‌شاری سلێمانیه و كه‌سێكی ئه‌ڵمانی به‌ناوی كارین و هاوڵاتیه‌كی گه‌رمیانی به‌ناوی مام پۆڵا سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن و له‌گه‌رمیان به‌گشتی و له شارۆچكه‌ی كفری به‌تایبه‌تی كارده‌كه‌ن .
ڕێگای كوردستان: ڕێكخراوی هاوكاری ئه‌ڵمانی كێیه؟
زیاد فایق، به‌رپرسی پرۆژه‌كانی ڕێكخراوی هاوكاری ئه‌ڵمانی له‌گه‌رمیان ، له لێدوانی‌دا بۆ ڕێگای كوردستان وتی : ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی قازانج نەویستە، لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە سەپۆرت دەکرێت، لە ساڵی ۱۹۹٦ دامەزراوە و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هاتووه‌ته سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕێکخراوەکە سەرەتا بەکارکردن لە کەیسی ئەنفال دەستی بەچالاکییەکان کردووە، دواتر دەستی بردووە بۆ پرسە گرنگەکانی تر بەتایبەت لە دەڤەری گرمیان و له ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو وبه‌رده‌وام كار بۆ خزمه‌تكردنی گه‌رمیانیه‌كان ده‌كات .
ڕێگای كوردستان: ڕێكخراوی هاوكاری ئه‌ڵمانی، له چ بوارێكدا زۆرترین كار ده‌كات؟
زیاد فایق: لە ئێستادا ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی لەچەند بوارێک‌دا کار دەکات لەوانە: پرسی ژنان، میدیا، ژینگە، هەلی کار، پرسی ئەنفال، ژیانەوەی گوندەکان و هەروەها پرۆژەی لاوان کە خۆی لە پشتگیری لاوان دەبیتێتەوە چ پرۆژە تاکە کەسییەکان بێت یان بەشێوەی گروپ و ڕێکخراو،كه ئه‌وانیش ئامانجیان خزمه‌تكردن بێت به‌چینی خۆیان و ئێمه‌ش كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.
ڕێگای كوردستان: پلانی ڕێكخراوه‌كه‌تان بۆ خزمه‌تكردنی گه‌رمیانیه‌كان چیه؟
زیاد فایق: پلان‌و ئامانجی ڕێکخراوەکە ئەوەیە گەنجانی گەرمیان زیاتر باوەڕیان بەتوانای خۆیان هەبێت، ئێمە لەڕووی مادییەوە سەپۆرتی پرۆژەکانیان دەکەین، زۆرجار خۆمان خولمان بۆیان کردۆتەوەو لەچوارچێوەی گروپێکدا پشگیرییان کردووین لەئێستادا ئەو گروپانە بوون بەڕێکخراوی سەربەخۆ، بۆیە پلانی هاوکاری ئەڵمانی ئەوەیە گروپ و ڕێکخراوەکانی گەرمیان بتوانن بەشێوەیەک خۆیان بەهێز بکەن بێ سەپۆرتی ئێمەش بتوانن چالاکی خۆیان ئەنجام بدەن، ئەمە لەچوارچێوەی پرۆژەی گەنجاندا. یان پلانمان ئەوەیە لەڕێگەی کردنەوەی خولی پیشەییەوە بتوانین زۆرترین گەنج بخەینە سەر کار.
ڕێگای كوردستان، وه‌ك سه‌ره‌تای قسه‌كردنتان ،وتان له‌بواری ئه‌نفالدا كارده‌كه‌ین، چیتان كردووه؟
زیاد فایق: ئێمە کە لەبواری ئەنفال نزیکەی ۳٥ ساڵە کاردەکەین توانیومانە ئەم پرسە ببەینە وڵاتانی تر، بۆ نمونە سەرۆکی ڕێخکراوەکەمان تێزی دکتۆراکەی لەسەر باری دەروونی ژنانی ئەنفالە کە پێشکەش بەزانکۆیەکی ئەوروپا کراوە، هه‌روه‌ها ماڵێكمان كردوه‌ته‌وه به‌ناوی ماڵی مریه‌م له‌ناحیه‌ی ڕزگارییه و ئه‌م ماڵه كه‌ل و په‌لی به‌جیماوانی ئه‌نفال كۆده‌كاته‌وه و به دیكۆمێنتیان ده‌كات و له شێوه‌ی مۆنۆمێنتێكه، هه‌روه‌ها ساڵانه له یادی ئه‌نفالدا،چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ین و ڕێكخراوه‌كه‌مان خه‌ڵاتی ئاڵتوونی هه‌یه بۆ 5 ئافره‌تی ئه‌نفال كه له دوای تاوانی ئه‌نفاله‌وه توانیویانه خزمه‌تی نه‌وه‌كانی ئه‌نفال بكه‌ن و پێیان بگه‌یه‌نن.
ڕێگای كوردستان، له‌گونده‌كان پرۆژه‌ی چیتان هه‌یه؟
زیاد فایق: لەپرۆژەی ژیانەوەی گوندەکان پلانمان ئەوەیە بتوانین دوای چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی ئەو گوندانەی کە کێشەی کەم ئاوییان هەیە خەڵکی زیاتر بگەڕێتەوە سەر ماڵ‌و حاڵی خۆیان.
ڕێگای كوردستان، پرسی دروستكردنی مۆنۆمێنتی ئه‌نفال،له‌ناحیه‌ی ڕزگاری به‌كوی گه‌یشت ،كه پرۆژه‌یه‌كی ئێوه‌یه و وه‌ك ده‌زانرێت زه‌وی و بودجه‌ی بۆ ته‌رخان كراوه؟
زیاد فایق: مۆنۆمێنتی ئەنفال، پرۆژەیەکی ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانییە لەساڵی ۲۰۰٨ــەوە هەوڵ بۆ دروستکردنی دەدەین، ئەمەش دوای ئەوی چەند جارێک نوێنەری ژنانی سەربەرزی ئەنفالکراوان سەردانی ئەڵمانیان کرد‌و لەپەرلەمانی ئەو وڵاتە قسەیانکرد.
وتیشی: مۆنۆمێنتەکە هەموو شتێکی ئامادەیە لە دیزاینەوە تا تاپۆی زەوییەکە بەڵام حکومەتی هەرێم لەئێستادا بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانێت ئەو بڕە پارەیە سەرف بکات کە بەپێی ڕێککەوتنی ئێمەو حکومەت لەسەری ڕێککەوتووین، بۆیە پرۆژەکە تا ئێستا کاری لەسەر نەکراوە.
ڕێگای كوردستان، فه‌ندی ڕێكخراوه‌كه‌تان كێ ده‌یكات؟
زیاد فایق: فەندی ڕێکخراوەکەی ئێمە لەلایەن حکومەتی ئەڵمانییەوەیە، هەروەها هەندێ ڕێکخراوی تر لەو وڵاتە لەچەند پرۆژەیەکدا هاوکارمانن.