كامەران حاجی ئەلیاس


ئەگەر ئاوڕێك لە مێژووی هونەری شانۆ لە پیرمام بدەینەوە چەندین كاری ناوەزە  لەم شارەپێشكەش كراوەن بەهۆی بوونی كۆمەڵەی هونەر و وێژەی كوردی لقی پیرمام  بە تایبەتی لە هەشتاییەكانی سەدەی رابردوو بۆ نموونە چەندین شانۆگەری پێشكەش كراوە وەكو شانۆگەری (فەیلەسووفی ئاخر زەمان) لە نووسینی و دەرهێنانی یوسف برادۆستی ، شانۆگەری (هاورێكی تاساو) نووسینی جەلیل زەنگەنە دەرهێنانی یوسف برادۆستی ، شانۆگەری (شاری ئەوین) نووسنی تەڵعەت سامان و دەرهێنانی یوسف برادۆستی،شانۆگەری (مەلەف) نووسینی تاهیری دەرهێنانی یوسف برادۆستی..... لەگەڵ چەندین ئەكتەر و دەرهێنەری بە توانا لەم شارەدا بوونیان هەبووە ئێستاش بەردەوامن..
شانۆی شەقام ئەو شانۆگەریانە لە خۆدەگرێت كە لە دەرەوەی هۆڵەكان نمایش دەكرێن واتە لە شوێنە گشتییەكان وەكو بازار و پارك و نەخۆشخانەكان لە وێستگەكانی  میترۆ وشەمەندەفەر نمایش دەكرێن ئەم شێوازە چەندین مەرجی تایبەت بەخۆی هەیە بۆنموونە بینەران بانگشت ناكرێت بۆ بینی نمایش بەڵكو جەماوەر خۆیان ئامادە دەبن بۆ بینی نمایشەكان  زۆر جاریش دەقی ئامادەكراو نییە واتە مەرج نییە تێكستێك ئامادە كرابێت و چەند رۆژێك پرۆڤەی لەسەر كرابێت بەڵكو بەشێوەی راگوزەر (ئیرتجال) نمایش دەكرێن لە هەمان كاتدا بابەتەكان بابەتی هەنووكەیین.بە شێوەیەكی گشتی ئەكتەر دەبێتە كۆڵگەی سەرەكی شانۆگەرییەكان.. نمایشەكانیش كورت دەبن سەما و موزیك و جل وبەرەگی رەنگاو رەنگی سەیرو سەمەرەو سەرنج راكێشلەم جۆرە نمایشانە گرنگی زیاتری پێدەرێت خاڵێكی تر بەشداربوونی ئامادەبووان لە نمایشەكانە لەگەڵ ئەكتەرەكاندا ئاوێتەی یەكتری دەبن لێرەدا توانستی ئەكتەر دەردەكەوێت بەوەی تاچەند دەتوانێت ئامادەباشی هەبێت بۆئەوەی بەشێوەیەكی سەركەوتووانە هەڵسووكەوتیان لەگەڵدا بكات چ لە رووی دیالۆگ بێت یاخود هەركردارێك كاتێ بینەر بەرامبەرئەكتەر كارو كاردانەوەی دەبێت.
لە كوردستان بەشێوەیەك لە شێوەكان شانۆی شەقام لە كۆنەوە هەبووە بەڵام لە ژێر ناوی شانۆی شەقام نەبووە بۆ نموونە یاری( بووكە بەبارانێ ) بەڵام شانۆی شەقام زیاتر لە دوای راپەرینی بەرهای 1991 سەری هەڵدا واتەچەندین شانۆگەری بە ناوی شانۆی شەقام نمایش كران هەرچەندە تائێستا لە زۆرێك لەسەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە هونەرمەند(ئەسوەد فائق) یەكێك لەوەی كە ئەو یەكەم كەس بووە شانۆی شەقامی لە شاری كەركووك نمایش كردووە لە دوای راپەرنیش لە ساڵی 1991 هونەرمەند رزگار ئەمین لە شاری هەڵبجە كاری لە شانۆی شەقام كردووە لە ساڵی 1995 هونەرمەند نیهاد جامی كاری لە شانۆی شەقام كردووە لە ئێستادا لە كوردستان گرنگی زۆر بە شانۆی شەقام دەدرێت لە چەندین شاری فیستیڤاڵینێودەوڵەتی ساڵانە تایبەت بە شانۆی شەقام سازدەكرێن وەكو فیستیڤاڵینێودەوڵەتی شانۆی شەقامی كركووك ،فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیشانۆی شەقامی سنە، فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقامی مەریوان فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیشانۆی شەقامی دەربەندیخان فیستیڤاڵی شانۆی شەقامی سۆران – رواندز....
لە 16ی 2ی2026 لەلایەن بەرێوەبەرایەتی پەروەدەی پیرمام –چالاكی قوتابخانەكان بەئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆر كە هەموو چین و تێوژەكانی ناوچەكەی لە خۆ دەگرت  لەپیرمامیەكەمین فیستڤاڵی شانۆی سەر شەقام بەرێوەچوو.لە فیستیڤاڵەكەدا 11 قوتابخانە بەشداری فیستیڤاڵەكەیان كردبوو كە بریتی بوون لە:
- قوتابخانەی ئامادەیی دوینی كچان بە شانۆیی(پەنجەریەك روو لە تاریكی) ئامادەكردنی سایە حسێن ساڵح .بەرێوەبەر سیابۆ سەرباز رەشید ئەكتەرەكان (بێریڤان دڵدار موتەلیب، هەیفا تیلی فەتاح،هەژان رەوند رەشید،راز سەمیر كەرخی، نیڤیبن سیامەند تەها، ڕەیان مخسوود رەسول).
-قوتابخانەی هێدی بنەڕەتی تێكەڵاو بە شانۆیی(هێز لە یەكگرتن دایە) ئامادەكردن و سەرپەرشتی كردنی ساكار عومەر فەتاح بەرێوەبەر ئەكرەم ئەحمەد حەمد ئەكتەرەكان (ڕوومانگ سەعدی عەبدولعەزیز ، ڕووماس سەعدی عەبدولعەزیز، محەمەد سلێمان حاجی ئیبراهیم،رەنا سلێمان حاجی ئیبراهیم ،سینامەحموود گەنج خلیل،ڤارین عوسمان كاكە زیاد، سەعد ئەرسەلان حەیدەر،موبین محەمەد سەعید،سیما مەحمەد كاكە جەنگ،ڕۆمان فەرمان سەلمان،مەسرور كاهین عەبدولرەحیم).
-قوتابخانەی یارانی بنەرەتی كچان بە شانۆیی( ئێمە بووین بەرەگ) ئامادەكردنی سایەحسێن ساڵح سەرپەرشتی سەیران تەحسین حسێن بەرێوەبەر سازان فواد ئەحمەد ئەكتەرەكان( ڕۆیا بارزان هاشم ، شەرمین شێركۆ شەهاب، شادین رێباز محەمەد، زینە ئارام عوسمان، ژیما دڵشاد عودی، مهتاب خورشید محەمەد ئەمین،ڕۆنیا مەهدی حسێن، ڕەها شاخەوان عەوێز، هۆنیا هێرش رەشید).
-قوتابخانەی هەواری بنەڕەتی تێكەڵاو بە شانۆیی(كوردستان یەك پارچەیە نابێت بە چوار) ئامادەكردنی شوكریە جەوهەر سەرپەرشتی ئازاد كازم حەسن بەرێوەبەر شوكریە جەوهەر قادر ئەكتەرەكان(دێچین سەرباز حسێن،حسێن سەرباز حسێن، ئەسیل ئەیاس عوسمان،میلینا رائب خورشید،بینا نزار ساڵح ،یارا نزار ساڵح ،هەژین دلاوەر بابەكر).
-قوتابخانەی كۆمەڵگای پەروەردەی ئاگای ناحكومی بە شانۆیی (یەك بەڵێن و یەك پەیام) ئامادەكردنی دەرهێنانی ئەیوب كەمال سەرپەرشتی زیاد محەمەد بەرێوەبەر ڕێزان بەرەكات .ئەكتەرەكان (كارین ئەبدال حوسێن، تەلار زەكەریا حامید،محمەد وەلب خۆشەوی،میر نەورۆز دلێر،تانیا زەكەریا حامید، داڤین مەهدی چیچۆ،دێنیز غەریب سەدیق،مەهسا ستار تەها،كیان عەبدوڵا، سەفا زاتی تەقیەدی،شادی دلێر مەجید، تاهر ئەهیام تاهر،هەڤراس كۆڤان عەباس ،ڕەهێل فیلەر ئەحمەد، ئیلینا سەعدی زێرۆ، رامیار جەدیع باقی، پەریسا سەیدەوان عەبدوڵا).
-قوتابخانەی كۆرٍێی بنەڕەتی تێكەڵاو بە شانۆیی(ئێمە نەتەوەی كوردین) ئامادەكردنی پەرێز نەوزاد ئەحمەد .سەرپەرشتیار پەنا نەحمەدین شاكر.بەرێوەبەر رێدوان جەمال فەتحوڵا.ئەكتەرەكان ( ئیلیاس ئیسماعیل عەبدوڵا،لارا بارزان غازی ، سۆما حاتم ماهر ، سیدرا سەنگەر عوبێد، نڤار نائف محمەد، سەهەند محەمەد ئومێد، لانە فەرهاد خدر، یارا بەختیار محسن).
- قوتابخانەی هەڵانی بنەڕەتی تێكەڵاو بە شانۆیی (سۆزیك بۆ نیشتیمان) ئامادەكردنی  بنار سەعید وە ئەژین كاكل. سەرپەرشتی ناسكە عومەر ، بەرێوەبەر نەسرین یزدین سلێمان.ئەكتەرەكان (نالین هەندێن، نازێ سابیر، بیتا هەژار، لینا نزار، سەناریا شكور،تاڤگە بەرۆژ، ڕۆنیا شێروان،شەهڤین رەجەب، دڵڤین حسێن،نەورۆز سیامەند،جەننت بژار،ڕۆما سامان ن شاجوان شكور،سینا حسێن،سیدرا عوزێر،لەنیا تەحسین،شیفا سەربەست).
- قوتابخانەی ڕەهەندی ناحكومەی بەشانۆیی (تەكنەلۆژیا) ئامادەكردنی شەیما عەبدولڕەزاق.سەرپەرشتی ڕابەر ئەبوبەكر .ئەكتەرەكان ( تانیا كەریم دسكۆ، دانا مەحیەدین حاجی عومەر، سلێمان زاهیر خالد، كارین كاروان جەودەت، عامر نەزهەت محەمەد، بنامین ئازاد).
-ئامادەیی سەربەنی كچان بە شانۆیی (ئێرە كوردستانە) ئامادەكردنی ئارەزوو عەبدولقادر ساڵح.بەرێوەبەر شۆخان شەفیع ئەحمەد ئەكتەران( گوڵشین مەلك،رۆنیا ئازاد،روەیدا هادی ،زەكەریا حاتم،سەنا دلۆڤان، سەلوا یوسف، فەرەیدون حەسن).
- قوتابخانەی شەهید شیفای بنەڕەتی كچان بە شانۆیی(ئازادی)بەشادربوو ئامادەركیدنی سایە حسێن ساڵح سەرپەرشتیار و بیرۆكەی چراخان غەفور ساڵح  بەرێوەبەر دلچین محەمەد ئەمین ئاودل.
ئەكتەرەكان (رۆژین نەژادرەفیق، ڕوەیدە محمەد عەبدوڵا، نەرمین نادر).
- قوتابخانەی غاندی بنەرٍەتی تێكەڵاو بە شانۆیی 0باجدانی گەلێكی بێ تاوان).بەشداری فیستیڤاڵەكەی كردبوو لە ئامادەكردنی كویًستان حەستن حمەد و چنار حەمید مەجید
سەرپەرشتی رولێخا میرزا خورشید.بەرێوەبەر هزرت وەسمان ئەحمەد ئەكتەرەكان(ئیڤا ساڵح، دلڤان گەیلان،روهان شیمال،لاڤی بریندار، سدنا كاوە،ریڤان محەمەد،دادیار باوەری، فەرزاد فاخر، ئومێد ئیبراهیم،یارا جاسم،وارڤین برهان،بریار بەشدار،دونیا ئومێدنئەحمەد سەلام،میرزا،حەیدەر،محەمەد جەلیل ،راهیی ئەردەوان،كارین هێرش،ئیحسان،حسێن یاد جاسم،دارین غازی،كوفان،ئایلا شێروان محەمەد شوان،زانیار حەسن، هیڤی نیعمەت).
لە كۆتایی فیستیڤاڵ باشتریینەكان لەلایەن لیژنەی دادوەری دەستنیشان كران  بەڵام بەمەبستی هاندان و دەست خۆشی بۆ بەشداری كردنی قوتابخانەكان خەڵاتی بەشدار بوو بەسەر سەرجەم بەشداربوون دابەش كرا.
بەرێوەربەری فیستیڤاڵ- نعیمە زبێر محەمەد
لێژنەی هەڵسەنگاندنی شانۆییەكان بریتی بوون لە هونەرمەندان (كامەران حاجی ئەلیاس، دارا مەحمود عەبدولعەزیز،رازكەمال حسێن).
لیژنەی سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵ (بەڕوو مستەفا ڕئووف، دڵگەش عومەر تەها،مەریوان مەغدیدعەوڵا،خۆشەوی حەسن حەكیم،جوتیار ڕەفعەت عەبد،سایە حسێن ساڵك نڕێبەر عەبدوڵا).
لیژنەی هونەری فیستیڤاڵ (جوتیار ڕەفعەت عەبد،سایە حسێن ساڵح، محەمەد كەمال سەعدی).
لیژنەی پێشوازی(لیلێ عەبدولڕەحمان محەمەد،نەجلا ئەسعد میرزا، غەریبە غایب یزیدین،جریدە شینۆ سلێمان، سەیران بایزدین، جەمیل محەمەد عەلی،كەریم نوعمان).
ئەگەر ماوەی فیستیڤاڵەكە ماوەی یەك رۆژ بوو كە (11) شانۆگەری نمایش  نمایشەكان لەهەموو ئاستێكی تیا بوو نمایش هەبوو لە رووی بیرۆكەوە زۆر باش هەبوولە رووی دەرهێنان زۆر باش بوو ئەوەی زۆر گرنگ بوو بەهرەی زۆر بە توانا لە ئەكتەرەكان بەدی دەكرا هەرچەند بەشی زۆریان یەكەم جاریان بوو نواندن بكەن هەندێ لە نمایشەكان لەرووی تەكنیك زۆر باش بوو .
پیشناری دەكەم ئەگەر هاتووئەم فیستڤاڵە بەردەوام بوو واتە فیستڤاڵەك بكرێتە نەریتێكی ساڵانە دەبَ خوولێك بۆ مامۆستای پسپۆری هونەری بكرێتەوە بۆ زیاتر ئاشنا بن بە شانۆی شەقام چونكە زۆرێك لەوشانۆگەریانەی لە فیستیڤاڵەكە نمایش كرا لە نێو هۆڵی شانۆش نمایش كرابان زۆر ئاسایی...
ئەوەی زۆر دڵخۆشی كردم بوونی سپۆنسەر بوو بۆ فیستیڤاڵەك ماییەی دەست خۆشییەلەوانە دەزگاری خێرخوازی حاجی ئیدریس سورچی خاوەنی ستۆدیۆ( JSN) هونەرمەند جوتیار ڕەفعەت وە زۆر ێك لە قوتابخانە ناحكومییەكان هاوكاری باشی فیستیڤاڵ بوون.
 هەر چۆنێك سازكردنی ئەو جۆرە فیستیڤاڵانە لەلایەن بەرێوەبەرایەتیپەروەردەی پیرمام كارێكی زۆر باشە دووبارە دەست خۆشی لە هەموولایەك دەكەم.

No description available.

No description available.

No description available.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا