دیمانە: ڤاریا

فۆتۆ: ئیبراهیم نامۆ

لە شاری  مۆنهایم لە وڵاتی ئەڵمانیا هونەرمەندی پەیكەرسازی كورد سامان هیدایەت كە خەڵكی باشووری كوردستانە و ماوەیەكە لەو وڵاتە ژیان بەسەردەبات، بۆ سێیەم جار پڕۆژە هونەرییەكەی لەو شارە نمایش دەكات، لە دیمانەیەكی كورتی رێگای كوردستاندا لە سامانمان پرسی، ئەگەر بكرێت لەسەر دوایین پڕۆژەت قسەمان بۆ بكەیت، ئەو كارە ناوی چیت لێناوەو مەبەستت تیایدا چییەو ئەو كەرەستانەی بەكارت هێناون چین‌و كێن ئەوانەی بەردەوام پاڵپشتیت دەكەن. 

لە وەڵامی ئەو پرسیارانەدا سامان هیدایەت وتی: ناوی پڕۆژەكەم ناوە (ریلێف خۆراكی رۆح)

ئەم كارە هونەرییە باس لە گرنگی خوێندن و خوێندنەوەو كاركردنی تاكی مرۆڤ دەكات، هەروەكو چۆن رۆژانە خۆراك دابین دەكەین بۆ جەستەمان، هەروەها ئاواز و رۆحیشمان پێویستی بە خۆراكە،ئەمەش لە رێگەی ئەو شتانە دەبێت كە لە سەرەوە ئاماژەم پێدا، ئەگەر ئێمە ئەو پێداویستیانە بۆ رۆحمان دابین نەكەین بێگومان نەخۆش دەكەوین، بە نەخۆشكەوتنی تاكیش كۆمەڵگایەك نە خۆش دەكەوێت، هەژاری‌و نەخوێندەواری و شەڕو شۆر بەرۆكمان دەگرێت. 

بە كورتیەكەی پەیامی من ئەوەیە، بە خوێندن و خوێندنەوە، هەموو رەفتارە نەرێنیەكان لە كۆمەڵگاو مرۆڤایەتی دوورخەینەوە. 

كارەكەم لە بەردەم پەرتووكخانەی شار و سەنتەری كتلوری  هەڵواسراوە بە قور دروستم كردوەو دواتر بە بڕۆنز داڕێژراوە لە كارگەیەكی تایبەت بە هونەری پەیكەرسازی. 

بودجەی ئەم كارە هونەرییە شارەوانی مۆنهایم دابینی كردووە، كە ئێمە هەر لەوێ نیشتەجێین، ئەمە سێیەم پڕۆژەی هونەری منە لەو شارە دادەنرێت. 

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

 

No description available.

No description available.

 

 

 

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

     

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە