مەزن هێمن یەكێكە لە یاریزانانی تێنسی سەرزەویو تەمەنی چواردە ساڵە، هەر لە منداڵییەوە خەونی بوون بە یاریزانی هەبووە، لە تەمەنی شەش ساڵییەوە بەشداری چەندین پاڵەوانێتی ناوخۆییو دەرەوەی وڵاتی كردووە، یەكێكە لە هەشت یاریزانەكانی هەڵبژاردەی عێراقو یەكەم یاریزانی كوردە لە تەمەنی چواردە ساڵیدا بەشداری پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ATFی كردووە لە وڵاتی ئێران، جگە لەمەش یاریزانێكی باشی تۆپی پێیەو لەسەر ئاستی قوتابخانەكان چەندین دەستكەوتی هەیە.
ماڵپەڕی رێگای كوردستان بە باشی زانی دیمانەیەكی كورت لەگەڵ ئەو ئەستێرەیە تازەیە بكات و چەند پرسیارێك ئاراستەی بكات.
-ناوی تەواو تەمەنت چەندە؟
+ناوم مەزن هێمن عەلی-ە لە ساڵی 2010 لە هەولێر لەدایك بووم.
- لە چ قۆناغێكی خوێندنی ؟
+قوتابیم لە پۆلی نۆیەم لە قوتابخانەی بانی بنەڕەتی
-یاری بۆ كام یانە دەكەیت؟
+یاریزانی یەكێتی تێنسی هەولێرو هەڵبژاردەی عێراقم
-تا ئێستا بەشداری چەند پاڵەوانێتیت كردووە؟
+ لە ساڵی 2018 ماوەی دە رۆژ لە تارانی پایتەختی ئێرانو، بیستو دوو رۆژ لەگەڵ یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق لە وڵاتی قاهیرە مەشق و راهێنانم كردووە، لە شاری بەغداش بەشداری دوو پاڵەوانێتی ATFم كردووە.
-كێ پشتگیرت دەكات ؟
+یەكێتی تێنسی هەولێرو، لەژێر سەرپەرشتی راهێنەری بە ئەزموون ئالان زەكی بەردەوامم لە مەشقكردن، وە باوكی ئازیزم بە ماددیو مەعنەوی بەردەوامە لە پشتگیری كردنم.
-خەونی تۆ چییە؟
خەونم ئەوەیە ببمە یاریزانێكی نێودەوڵەتیو بەشداری لە پاڵەوانێتییە جیهانییەكان بكەم