دهۆک بەڕۆژی/ڕێگای کوردستان
له میانی سه‌ردانمان بۆ بازاڕی سۆران دوور به‌دوور كاركردنی ئافره‌تێك له وێ سه‌رنجی راكیشاین، بەناوی ( مینا میرزان نبی شێروانی) وه‌ك خاوه‌نی دوكانی بۆن(عه‌تر)به پێویستمان زانی وه‌ك رێگای كوردستان له دیمانه‌یه‌یه‌كدا به‌سه‌ری بكه‌ینه‌وه و باس له كاره‌كانی بكات.
رێگای كوردستان:رۆژانه شێوازی كاركردێت لێره چۆنە،ئایا هیلاك بوونی زۆرتێدایه؟
مینا: رۆژانه كاتژمێر(9)به‌یانی ده‌ست ده‌كه‌م به‌كاركردن ودوكان رێك ده‌خه‌م، بۆنه‌كان تێكه‌ڵ ده‌كه‌م تێ‌یان ده‌كه‌مه‌وه بۆنه‌كانمان گیراوه‌ن هه‌ربۆنه‌و كۆدی تایبه‌تم بۆ داناوه‌بۆئه‌وه كه كریار گه‌رایه‌وه بتوانی هه‌مان بۆنی بۆ دابنێم بۆناكان له كه‌سێكه‌وه بۆكه‌سێكی ترده‌گۆرێت. سه‌ره‌تای كاركردنم قورس بوو، به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ كاره‌كه‌م تێكه‌ڵ بوومه و حه‌زی كاركردنم بۆ زیاد بووه، به‌ڵام كاتێ خۆم ده‌بینم وه‌ك تاكه ئافره‌تێك لێره‌دا كارده‌كه‌م خۆم زۆر به‌خۆشحاڵ ده‌زانم ئه‌و كات هیلاكییه‌كه‌م بیر ده‌چێته‌وه‌و هه‌ستی پێناكه‌م. رۆژانه لێره‌دا كات و كاركردنت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك به‌چ شێوازی خۆگونجاندم تێده‌په‌رینم، چونكه بازارهه‌مووجۆره كه‌سێكی تێدایه، خۆمیان له‌گه‌ڵ ده‌گونجێنم به‌رێزه‌وه مامەله‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م. توانیومه بێجگه له بازاركردن رێز‌و خۆشه‌ویستی له ناو بازار په‌یدابكه‌م.
رێگای كوردستان:هیچ كات لێره‌دا دووچاری بارودۆخی ناخۆشه بوویته‌وه كه پێیه‌وه كه نیگه‌ران بووبیت؟
مینا: زۆرجار توشی بارودۆخی ناخۆشی بووم له ناو بازاڕ، به‌ڵام وه‌ك ئافره‌تێكی به‌هێز ره‌فتارم كردووه توانیمه به‌سه‌ر دۆخه ناخۆشه كان زاڵبم.
رێگای كوردستان: ئایا هیچ كات به‌خه‌یاڵتدا هاتووه بیر له‌وه بكه‌یته‌وه له‌م كاره دووربكه‌وتیه‌وه؟
مینا:هه‌رگیز بیرم له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه، چونكه وه‌ك باسمكرد زۆر له كاره‌كه‌م رازیم، باوه‌ڕم به‌سه‌ركه‌وتن وهێزوتوانی خۆم هه‌یه، بۆیه هه‌ر بیرم له به‌رده‌وامبوون و درێژه‌پێدان كردووه‌ته‌وه نه‌وه‌ك دووكه‌وتنه‌وه.
رێگای كوردستان: له كۆتایدا تۆ وه‌ك ئافره‌تێكی كورد كه لێره كارده‌كه‌یت تا چه‌ند به داهاتووی خۆت گه‌شبینی،ئه‌گه‌ر به‌راوردی ئافره‌تاتی كورد بكه‌یت له‌گه‌ڵ ئافره‌تی وڵاتانی دیكه؟
مینا: تاڕاده‌یه‌ك زۆر گه‌شبینم، چونكه زۆر له ره‌فتار و كرده‌وه‌كانی خۆم وکارەکەشم رازیم،هه‌وڵم داوه رێز له ده‌وروبه‌ره‌كه‌م بگرم رێزی تایبه‌ت بۆ خۆم دیاری بكه‌م و هیوام وایه هه‌موو ئافره‌تانی كورد سه‌ركه‌توو بن له گشت ژیانیاندا. ئه‌وانیش هه‌موویان بتوانن رۆژێك له ڕۆژان له‌و بواره‌دا كار بكه‌ن كه خۆیان حه‌زیان لێیه‌تی وهەڵی کاربۆهەمووان دەستەبەربێت وپشت بەتواناولێهاتوویی خۆیان ببەستن ببنەخاوەن ئابووریەکی سەربەخۆ.
له كۆتاییدا زۆر سوپاسی ئێوه‌ده‌كه‌م و ده‌ستخۆشی بۆ رێگای كوردستان، کەهەمووکات پاڵپشتی هێزوتواناوکاری خانمان دەکات.ئەمەخاڵێکی گرنگ وگەشی ڕۆژنامەکەیە و بەهیوام بەردەوام وسەرکەوتووبن.