دیمانە/ دهۆك بەڕۆژی - سۆران

(شەیدا سامی محەمەد) كچێكی گەنجی تەمەن 22 ساڵ و دەرچووی قۆناغی ئامادەییە و لە قەزای سۆران نیشتەجێیە.

شەیدا ماوەی ساڵێكە دەست و پەنجە لەگەڵ فلچە و بۆیاغ نەرمدەكات و لەرێگەی خەیاڵەكانییەوە رەنگەكان دەخاتە سەر تابلۆیە بێگیانەكان و روحیان بەبەردا دێنێت.

شەیدا بۆ ڕێگای كوردستان باس لەوە دەكات كە بوێری و متمانە بەخۆبوونی وایكردووە زیاتر بەرەو هونەری وێنەكێشان بچێت و پەرەی پێبدات. ئەو دەڵێت: هەر لە منداڵییەوە حەزم بە دروستكردنی وێنە بوو، بەڵام هەندێك جار گاڵتەیان بەكارەكانم دەكرد. ئیدی تەمەن و قۆناغی منداڵیمان تێپەڕأند و گەیشتم بەوەی ئێستا كە زۆرجار دەوروبەرم سەرسامدەبن بەكارەكانم و لیمدەپرسن چۆن وەك تۆ فێری وێنەكێشان بین. 

شەیدا باس لەوە دەكات كە ئێستا هونەرەكەی تێكەڵ بەڕۆحی بووە و نیگارەكانی ئارامی پێدەبەخشن. "بەلای منەوە ژیانكردن بەبێ وێنەكێشان جەستەیەكە بەبێ رۆح، بۆیە زیندوێتی خۆم لە هونەرەكەمدا دەبینمەوە". ئەم هونەرمەندە گەنجە لە كۆتایی قسەكانیدا سوپاسی ڕۆژنامەی ڕێگای كوردستان دەكات بۆ بەسەركردنەوەكە و باس لەوە دەكات كە زۆر گرنگە پەرە  بە توانا و كاری خانمان بدرێت، تا بتوانن زیاتر بناسرێن و لەسەرپێی خۆیان بوەستن. هاوكات سوپاسی خێزانەكەی و هەموو ئەو كەسانە دەكات كە هاوكاری بوون بۆ بەرەوپێشبردن و ناساندنی هونەرەكەی.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا