رێگای كوردستان - قه‌ڵادزێ
له‌م دیمانه‌یه‌ی هه‌فته‌نامه‌ی ڕێگای كوردستاندا، له‌گه‌ڵ موقه‌ده‌می هاتوچۆ (له‌شكر مه‌حموود سه‌لیم)، لێپرسراوی بنكه‌ی هاتوچۆی قه‌ڵادزێ، باس لە كێشه و گرفته‌كانی هاتوچۆ له سنووری قه‌ڵادزێ و ده‌ڤه‌ری پشده‌ر بەتایبەتی رووداوەكانی هاتوچۆ ده‌كرێت، كە ئەو پێیوایە تیژڕه‌وی هۆكاری سەرەكییە نەك خراپی ڕێگه‌وبانه‌كان.
ڕێگای كوردستان: لە سنووری دەڤەری پشدەر ئاستی هۆشیاریی شۆفێران چۆنە و تا چەند پابەندی یاسا و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ دەبن؟
له‌شكر مه‌حموود: له‌سنووری ده‌ڤه‌ری پشده‌ر به‌داخه‌وه ده‌یڵێم، ئاستی هۆشیاری له‌لایه‌ن شۆفێرانه‌وه زۆر لاوازه، به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م گرنگی به یاسا و ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی له‌ناو شاردا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناڕێك و سیمایه‌كی زۆر ناشیرین ئۆتۆمبێله‌كانیان پاڕكده‌كه‌ن، له ڕێگه‌وبانه‌كاندا یاسا و ڕێنماییه‌كان پێشێلده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه بۆ خۆیان و بۆ هاووڵاتییانیش. هه‌روه‌ها زیانی ماددی و گیانیش به‌دوای خۆیدادێنێت.
ئێمه وه‌كوو هاتوچۆ له‌ڕێگه‌ی سۆسیال میدیا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانه‌وه، به‌رده‌وام له‌ڕێگه‌ی چالاكی هه‌مه‌جۆره‌وه هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ده‌ده‌ین، به‌ڵام به‌شێكی زۆری شۆفێران پابه‌ندنابن و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی ئه‌فسه‌ر و كارمه‌نده‌كانی بواری هاتوچۆی به‌دوای خۆیداهێناوه. ئه‌وه گرنگ نییه ته‌نها ئۆتۆمبێل لێبخوڕیت، ئه‌وه گرنگه چه‌نده زانیاری و هۆشیاریت هه‌یه له‌و بواره‌دا.
ڕێگای كوردستان: ڕێژەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لەو دەڤەرەدا چۆنە، زۆرە یان لەسەرووی نۆرماڵەوەیە، سەبارەت بە ڕووداوەکانی هاتوچۆ، ئایا ئەمساڵ زیاترە یان ساڵی ڕابردوو؟
له‌شكر مه‌حموود: به‌داخه‌وه ڕێژه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له ده‌ڤه‌ری پشده‌ردا ڕوو له زیادبوونه، فاكته‌ری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ندنه‌بوونی شۆفێران به یاسا و ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ و پابه‌ندنه‌بوون به خێرایی دیاریكراو له شه‌قامه‌كاندا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامار و داتایانه‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه، ڕێژه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2025 به‌راورد به شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو تا ڕاده‌یه‌ك زیاتره.
ڕێگای كوردستان: دیارترین هۆکاری ڕووداوەکانی هاتوچۆ لەم دەڤەرەدا چین؟ چەندی پەیوەندی بە ڕێگەوبان و چەندیش پەیوەندیی بە پابەندنەبوون بە یاسا و ڕێنماییەکانەوە هەیە؟
له‌شكر مه‌حممود: هۆكاره‌كان هه‌مه‌جۆرن، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین، له ده‌ڤه‌ری پشده‌ردا، سه‌ره‌كیترین هۆكاری ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ بریتییه له خێرایی و تیژڕه‌وی و به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا، به‌ڵام به‌پله‌ی یه‌كه‌م تیژڕه‌وییه.
ڕێگای كوردستان: بۆچی ته‌نها تیژڕه‌وی؟ ئه‌ی خراپی ڕێگه‌كانی هاتوچۆ؟
له‌شكر مه‌حموود: ده‌توانین بڵێین له ده‌ڤه‌ری ئێمه‌دا، خراپی ڕێگه‌كانی هاتوچۆ هۆكاری لاوه‌كین نه‌ك سه‌ره‌كی، هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه تیژڕه‌وی و پابه‌ندنه‌بوونه به یاسا و ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ.
رێژه‌یه‌كی ستاندارمان هه‌یه كه ستاندارێكی جیهانییه له‌ڕووی هاتوچۆوه، ده‌كرێ بڵێین هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ر ڕووداوێكی هاتوچۆ، شۆفێره‌كه خۆی به‌رپرسه. 94%ی هه‌ر ڕووداوێكی هاتوچۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شۆفێره‌كه خۆی. به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌كاندا به‌خێرایی دیاریكراو شۆفێری ناكات، به‌شێوازێكی زۆر لاواز و كه‌م گرنگی به تابلۆ، كه‌ره‌سته و هێماكانی هاتوچۆ ده‌دات، گرنگی به هێڵكاری شه‌قامه‌كان نادات، هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌بنه هۆكاری سه‌ره‌كی هاتنه‌پێشه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ.
ئه‌وه‌ی كارمه‌ند و ئه‌فسه‌ره‌كانی ئێمه تێبینیمانكردووه، ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له‌و شه‌قامانه‌ی دووئاراسته‌ن، ڕێژه‌ی ڕووداوه‌كانیان زیاتره. بۆ نموونه، شه‌قامی ده‌ربه‌ند له‌نێوان قه‌ڵادزێ- ڕانیه كه شه‌قامێكی دووسایده، به‌ڵام ڕێژه‌یه‌كی زۆری ڕووداوه‌كان له‌وێ ڕوویانداوه. یان شه‌قامی 60 مه‌تری قه‌ڵادزێ، ئه‌و شه‌قامه‌یش شه‌قامێكی جوان و دووساید و پڕ له هێماكانی هاتوچۆیه، به‌ڵام ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له‌و شه‌قامه‌دا زۆرن به‌راورد به شوێنه‌كانی دیكه. له‌و شه‌قامه‌دا زۆر كاره‌ساتی دڵته‌زێنیشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. كه‌واته خراپی شه‌قامه‌كان له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا هۆكاری لاوه‌كین و بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كه تیژڕه‌وی و پابه‌ندنه‌بوونه به ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ.
ڕێگای كوردستان: لە بەڕێوەبەرێتییەکەتاندا چ کێشە و گرفتێکتان هەیە، داواکاریتان چییە؟
له‌شكر مه‌حموود: كێشه و گرفته‌كانمان هه‌مه‌جۆرن، میلاكی پێویستمان نییه، له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی داعشه‌وه له 2014 و ته‌نانه‌ت پێشتریش، هیچ كارمه‌ندێكی تازه بۆ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان له سنووری پشده‌ر دانه‌مه‌زراوه.
له سنووره‌كه‌دا ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا زۆره و لێمان بووه‌ته مۆته‌كه و بارێكی قورسی له‌سه‌رشانمان دروستكردووه. فراواننه‌بوونی شه‌قامه‌كانی ناو شاری قه‌ڵادزێ و نه‌بوونی گه‌راجی مۆدێرن بۆ پاڕككردنی ئۆتۆمبێل، نه‌بوونی پارێزه‌ر بۆ پاراستنی كارمه‌نده‌كانی بواری هاتوچۆ له‌كاتی ئه‌رك و فه‌رماندا، ئه‌وانه هه‌موو كێشه و گرفتن بۆ بواری هاتوچۆ. داواكارین ئاوڕێكی جددیتر له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌مان بدرێته‌وه.
داوا ده‌كه‌ین له‌ناو شاردا كامێراكانی چاودێری زیادبكرێن بۆ چاودێریكردنی بواری هاتوچۆ، ئه‌وه‌یش وه‌كوو ئاسانكارییه‌ك بۆ كارمه‌نده‌كانمان له‌كاتی ئه‌رك و فه‌رماندا.
وه‌كوو داواكاریش، ڕووی ده‌ممان ده‌كه‌ینه سه‌رجه‌م شۆفێران كه پابه‌ندی یاسا و ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ بن. خۆیان به‌دووربگرن له به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا. داواكارین بێ مۆڵه‌تی شۆفێری ئۆتۆمبێل لێنه‌خوڕن، له‌كاتی شۆفێریدا سه‌ركێشی نه‌كه‌ن كه ئێمه له‌و بواره‌دا چه‌ندین نموونه و چیرۆكی تراژیدیامان هه‌یه. پابه‌ند بن به خێرایی دیاریكراو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا.
به‌هیواین ڕۆژنامه‌نووسان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن هاوكارمان بن له په‌ره‌پێدان و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی هاتوچۆ. ئێمه به‌داخه‌وه، بووینه قووربانیی نه‌بوونی هۆشیاری به‌شێكی زۆر له شۆفێران و هاووڵاتییانیش له‌و نێوه‌دا.