هه‌ڤپه‌یڤین- كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
نووسه‌ری بواری منداڵان ئه‌مین محه‌مه‌د رایدهگهێنێت، خوێندنه‌وه‌ی چیرۆك وهۆنراوه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌رهه‌ست و ده‌رونی منداڵ هه‌یه، ده‌شڵێ ئه‌ده‌بی منداڵان ژانرێكی ته‌واو جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆیه و مه‌رج و بنه‌ما و یاسا و ڕێسای تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه.
نووسه‌ری بواری ئه‌ده‌بی منداڵان حه‌مه ئه‌مین محه‌مه‌د ئیسماعیل ناسراو به(ئه‌مین محه‌مه‌د) له‌ساڵی 1962 له‌سلێمانی له‌دایك بووه، له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه ده‌ستی به‌شیعر نوسین كردووه، یه‌كه‌م شیعرم له‌ساڵی 1986 له گۆڤاری كاروان بڵاوكردوه‌ته‌وه، به‌شداری زۆربه‌ی كۆڕه شیعرییه‌كانی ساڵی هه‌شتاكانی كردووه له سلێمانی و هه‌ولێر و قه‌ڵادزێ و هه‌ڵه‌بجه.
ئه‌مین محه‌مه‌د،یه‌كه‌م كتێبی شیعریم به‌ناوی (هه‌ڵوێست )له‌ساڵی 1991 چاپكردوه، كه بریتییه له شیعری به‌رگریی له‌ساڵی 1991 ده‌بێته به ئه‌ندامی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد-لقی سلێمانی. له‌ساڵی 2008 ڕووی كردوه‌ته بواری ئه‌ده‌بی منداڵان، شیعر‌و چیرۆك و ڕۆمان بۆمنداڵان ده‌نووسێت.هه‌روه‌ها له‌بواری ڕه‌خنه‌دا كاری كردوه‌و دوو بابه‌تی له‌و بواره‌دا به چاپگه‌یاندوه كه هه‌ر یهكهیهن له كتێبێكدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك نوسه‌ری تری بواره‌كه. تائێستا زیاتر له‌سه‌د شیعری لهتیڤییهكاندا له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانه‌وه ئاوازیان بۆ دانراوهوكراون به‌گۆرانی.ئێستا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی هه‌ردوو گۆڤاری كورد جینیه‌سی تایبه‌ت به‌منداڵان و كوردجینیهسی په‌روه‌رده‌و ڕۆشنبیرییه.. شیعرێكی به‌ناوی( ژینگه‌ی كوردستان) له پڕۆگرامی خوێندن له پۆلی سێیه‌می بنه‌ڕه‌تییدا دانراوه.وهكوماڵپهری كوردستان تیڤی به چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌رمان كرده‌وه .
*سه‌ره‌تا باسی سه‌رده‌می منداڵیی خۆت بۆخوێنهرانمان بكه چی وای لهتۆكرد، ڕوبكهیته نووسین له‌بواری منداڵان؟
- من به‌منداڵیی كه‌سێكی شه‌رمنی خه‌یاڵاوی بووم ،هه‌میشه له‌گه‌ڵ خۆمدا ده‌دوام،زۆرجار به‌خه‌یاڵ لهسهربهرزایی گۆیژه‌وه بازم ده‌دا بۆسهرشاخی به‌رانان و گڵه‌زه‌رده، هه‌ندێ جار دوای مانگ ده‌كه‌وتم وبهژێر پهڵهههورهكاندا ،ڕامده‌كرد،هه‌ندێ جار كههاوینان له‌سه‌ربان ده‌خه‌وتم یه‌ك یه‌ك ئه‌ستێره‌كانم ده‌ژمارد تاخهودهیبردمهوه.
له‌باره‌ی نووسینه‌وه ،سه‌ره‌تا شیعرم بۆگهورهساڵ ده‌نووسی ،شیعره‌كانم به‌ره‌نگاری بوون ،له‌ساڵی هه‌شتاكان لهكۆڕهشیعرییهكان به‌شداریم ده‌كرد له‌گۆڤارو ڕۆژنامه‌كانی ئهوئهوسادا بڵاوم ده‌كردنه‌وه،له‌ساڵی 1991 له‌دووتوێی كتێبێكدا به‌ناوی (هه‌ڵوێست )چاپمكرد.دواتر به‌هۆی خۆشه‌ویستیی زۆرم بۆمنداڵ و هه‌ستكردنم بهكهمو كووڕی زۆر و كه‌می ده‌قی پێویست به‌منداڵ ڕووم كردهئهوبوارهو ده‌ستم كرد به‌شیعرنووسین بۆ منداڵ وپاشان چیرۆك نووسین و وه‌رگێڕان له‌بواری چیرۆك و له‌م ساڵانه‌ی دوایدا نووسینی دوو ڕۆمانی تایبه‌ت به‌مێرمنداڵ.
*كه‌ی ده‌نووسیت كاتێكی دیاریكراوت هه‌یه بۆنووسین؟
- من هیچ كاتێكی دیاری كراوم نییه بۆنووسین،زۆرجار به‌ده‌م ڕێگاوه، یان له ناوپاسدا،هه‌ندێ جار لهكۆڕوكۆبوولنهودا ،هه‌ندێ جار كه شهوخهبهرم ده‌بێته‌وه،شتێك دێت به‌خه‌یاڵمدا و ده‌ست ده‌كه‌م به‌نووسین، هه‌میشه قه‌ڵه‌م وكاغهزم پێیه.به‌ڵام بۆ نووسینی لێكۆڵینه‌وه‌و وه‌رگێڕان كاتی بۆدیاری ده‌كه‌م.چوونكه كاتی دیاری كراوی پێویسته.
*چۆن ڕێنمایی پێشكه‌ش به‌منداڵ بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی بخوێنێته‌وه،به‌تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیاو زۆری كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كاندا؟
- ڕێنمایی وئاراسته‌كردنی منداڵ بۆئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه بكات به‌به‌شێك له‌ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆی پێویستمان به‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی وفراوان هه‌مه‌لایه‌نه ده‌ست بكه‌ین به بهكهلتووركردنی خوێندنه‌وه لای تاك به‌تاكی كۆمه‌ڵگه،ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین كتێب وگۆڤار به‌رده‌ستبن ،بۆمنداڵ له‌ماڵ وقوتابخانه‌كاندا ،مامۆستا‌و خێزان و نووسه‌رانی بواری په‌روه‌رده‌و ئه‌ده‌بی منداڵان باسی گرنگی خوێندنه‌وه بۆمنداڵ بكه‌ن، به‌پێی قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نی كتێب و گۆڤاریان بۆفه‌راهه‌م بكه‌ن، باشتروایه دایك وباوك بزان منداڵه‌كانیان حه‌زیان له‌چ بوارێكه ،بۆئه‌وه‌ی له‌وبواره‌دا كتێب و گۆڤاری بۆدابین بكه‌ن، باشتروایه كاتێك بۆمنداڵ دیاری بكرێت بۆخوێندنه‌وه،هه‌روه‌ها كات دابنرێت بۆ یاری و سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن و مۆبایل و یارییهئهلهكترۆنییهكان. واتا به‌پێی به‌رنامه یاری بكات ، وهبخوێننهوه.
*ئه‌ده‌بی منداڵان له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بی گه‌وره‌ساڵان جیاوازی هه‌یه؟ زه‌حمه‌تی نووسین له‌بواری منداڵان له‌چیدایه؟
- ئه‌ده‌بی منداڵان ژانرێكی ته‌واو جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆیه‌و مه‌رج وبنه‌ماو یاساوڕێسای تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌ده‌بی گه‌وره‌ساڵانه‌وه ،زۆرگرنگ وهه‌ستیاره هه‌مووكه‌س پێی ناوێرێ و كاركردن وسه‌ركه‌وتن تێیدا زه‌حمه‌ته، چوونكه پێویسته نووسه‌ر شاره‌زایی ته‌واوی له لایه‌نی ده‌رونیی وپه‌روه‌رده‌یی و بنه‌ماكانی ئه‌ده‌بی منداڵدا هه‌بێت، ده‌بێت مه‌رجه‌كانی شیعروچیرۆك و ئۆپه‌رێت و ڕۆمان بزانێت وبه‌باشی لێیان تێگه‌یشتبێت و توانای ئاراسته‌كردنی منداڵی هه‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون و دروست.
*بنهماسهرهكییهكانی هۆنراوه نووسین له‌بواری منداڵاندا چین؟
- شیعری تایبه‌ت به‌منداڵ چه‌ندین مه‌رج وبنه‌مای تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، وه‌ك ساده‌یی،یه‌كێتی بابه‌ت، بڕگه‌ی كورت، كه‌می دێڕه‌كانی، بونی قافیه‌ی نوێ و به‌هێزو ئاوازدار، وشه‌كانی سهربهفهرههنگی منداڵبن، ناوه‌ركی په‌روه‌رده‌یی بێت،په‌یامی تێدابێت، وشه‌ی نه‌شیاوی تێدانه‌بێت ،دووربێت له‌وشه‌ی سواو و دووباره ،ڕه‌چاوكردنی لایه‌نی سایكۆلۆژی و بواری په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رچ و چه‌ندان مه‌رجی تر.
*تاچه‌ند بوونی كتێبخانه له‌ماڵ وقوتابخانهدا به‌گرنگ ده‌زانیت بۆمنداڵان؟
- بوونی كتێبخانه له‌ماڵ و قوتابخانه وهه‌ندێ شوێنی گشتیی و هه‌ندێ جاركتێبخانهی گه‌ڕۆك زۆر گرنگ وپێویستن بۆ خوێنه‌ران به‌گشتیی ومنداڵان به‌تایبه‌تی، ده‌بێت هه‌وڵبدرێت خوێندنه‌وه بكرێت به‌كه‌لتوور لای منداڵ ،زۆرگرنگه وا له‌منداڵ بكرێت هۆگرو ئالووده‌ی كتێب ببێت و چێژی لێوه‌ربگرن، ئهگهرلهههموو ماڵ وقوتابخانه‌كاندا كتێبخانهههبێت كتێب وگۆڤاری تایبه‌ت به‌منداڵی تێدابێت به‌دڵنیایی زۆربه‌ی زۆری منداڵان ده‌بن به‌خوێنه‌رو سوودی لێده‌بینن،ئهگهردایك وباوك ومامۆستا ونووسه‌رانی تایبه‌ت به‌منداڵان هانی منداڵ بده‌ن وئاراستهیان بكه‌ن سوودی زۆرده‌بێت،ئهوهئهركی سه‌رجه‌م ده‌زگا ڕۆشنبیرییهكانیشه گرنگی به‌كتێب وكتێبخانهبدهن.
*تاچه‌ند خوێندنه‌وه‌ی چیرۆك وهۆنراوه بۆمنداڵ پێش خه‌وتن به‌گرنگ ده‌زانیت؟
- خوێندنه‌وه‌ی چیرۆك وهۆنراوه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌رهه‌ست و ده‌روونی منداڵ هه‌یه وله‌زۆر ڕووه‌وه ئارامییان پێده‌به‌خشێت،به‌تایبه‌ت پێش خه‌وتن ،ئه‌گه‌ر دایك وباوك به‌رده‌وام منداڵه‌كانیان به‌خوێندنه‌وه‌ی چیرۆك وهۆنراوه بخه‌وێنن ،ئه‌وه‌كارێكی زۆرباش وگرنگ وشارستانی وپه‌روه‌رده‌ییه وله دواڕۆژدا كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌رژیانی منداڵ ده‌بێت.
*بڵاوبوونه‌وه‌ی یارییهئاگرینییهكانی منداڵان، له‌بازاڕه‌كاندا به‌نرخێكی هه‌رزان پێت وانییه هۆكارێك بێت بۆ تووندوتیژیی؟
- یارییهئاگرینییهكان دیارده‌یه‌كی نامۆی ناپه‌روه‌رده‌یی وناشارستانییه، به‌تایبه‌ت له‌هه‌ندێ بۆنه‌دا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌فرۆشرێت له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت ،به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ش زیان به‌خۆیان وبههێمنی و ئارامیی گه‌ڕه‌ك وكۆڵانهكهیان ده‌گه‌یه‌نێت ،ده‌شبێته هۆی بێزاری خه‌ڵكی ،بۆیه باشتروایه دامودهزگابهرپرسهكان ڕێگا له‌و دیارده ناشیرین ناپه‌روه‌رده‌ییه بگرن وڕێگای پێنه‌ده‌ن وسه‌رپێچی كاران سزابده‌ن به‌تایبه‌ت فرۆشیاری ئه‌و جۆره یارییانه.
*وه‌كوو كه‌سێكی تایبه‌ت مه‌ندی بواری ئه‌ده‌ب وپه‌روه‌رده‌ی منداڵان میتۆدی خوێندن له باخچهوقوتابخانهكان له‌چی ئاستێكدایه؟
- به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا میتۆدی خوێندن سواو و چه‌قبه‌ستووه و خه‌یاڵ وفهنتازیاو داهێنان ونوێگه‌ری لهخوێندكاراندا ده‌كوژن، چوونكهجیاوازی و دابڕانێكی زۆروفراوان له‌نێوان تیۆر‌و پراكتیكداههیه، قوتابییان وخوێندكاران له‌باخچه‌ی منداڵانه‌وه تاده‌گه‌نه قۆناغی زانكۆ هیچ له‌واتای ئه‌وزانسته نازانن كهبهرچاویان كهوتووهوفێركراون ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له گرفتهگهورهكانی ناوسیسته‌می په‌روه‌رده‌ی وڵاتی ئێمه، چوونكه ئاشكرایه په‌یوه‌ندی زانیاریی تیۆری به‌پراكتیكی ڕاسته‌قینه‌وه ڕه‌هه‌ندێكی سه‌ره‌كیی په‌روه‌رده‌ی نوێ وهاوچهرخه،زۆرجار مامۆستای وانه‌یه‌ك نه له‌ڕووی زانستیی ونه له‌ڕووی ئایدۆلۆژییه‌وه باوه‌ڕی به‌و وانه‌یه نییه كه ده‌یڵێته‌وه ئه‌وه كاره‌ساته‌و گرفتێكی گه‌وره‌یه له‌بواری په‌روه‌رده‌ی ئێستادا.
*به گشتی له ئێستادا بواری ئه‌ده‌بی منداڵان چۆن ده‌بینی؟
- له ڕاستیدا ئه‌ده‌بی منداڵان له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه له كوردستان گرنگییه‌كی زیاتری پێده‌ده‌رێت و كۆمه‌ڵێك نووسه‌رو شاعیری خه‌مخۆر و دڵسۆز خزمه‌ت به‌و بواره ده‌كه‌ن و بهرههمهكجانیان بۆ منداڵان له شیعر‌و چیرۆك و ئۆپه‌رێت و شانۆیی و ڕۆمانی تایبه‌ت بۆ منداڵان خستۆته به‌رده‌ست منداڵان و كتێبخانه‌ی منداڵانه‌وه.هه‌روه‌ها هه‌ردوای ڕاپه‌ڕین كۆمه‌ڵێك گۆڤاری تایبه‌ت به منداڵانیش له شاره‌كانی كوردستان ده‌رچوون ،به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ئێستادا چه‌ند دانه‌یه‌كیان ماون كهدهربچن ئه‌وانی تر زۆریان به‌هۆی باری داراییه‌وه وه‌ستاون،كه بوونی ئه‌مانه خۆی له‌خۆیدا خزمه‌تێكی باش و به‌رچاو بوون به ئه‌ده‌بی منداڵان و ده‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵێك شاعیر و نووسه‌ری لاو كه بۆ ئه‌و بواره گرنگه بنووسن
نووسه‌ر (ئه‌مین محمه‌د) چه‌ندین به‌رهه‌می به‌چاپ گه‌یاندوه‌و چه‌ند به‌رهه‌مێكی تریشی ئاماده‌ن بۆچاپ ناوی هه‌ندێ له بهرههمهچاپكراوهكانی نووسه‌ر:
1- هه‌ڵوێست ...شیعر ساڵی 1991
2- ماڵی باران ...شیعربۆمنداڵان ساڵی 2010
3- هاوڕێی نوێ... شیعربۆمنداڵان ساڵی 2011
4- خه‌ونی چۆله‌كه...شیعربۆمنداڵان ساڵی 2011
5- ههنگهوردیله...شیعربۆمنداڵان ساڵی 2011
6- خه‌یاڵی منداڵانه...شیعربۆمنداڵان ساڵی 2012
7- گۆرانیی هه‌وره‌كان ...شیعربۆمنداڵان ساڵی 2012
8-دیوانی جریوهكان ع ع شه‌ونم ...كۆكردنه‌وه‌و ئاماده‌كردن ساڵی 2012
9- به‌رسیله...شیعربۆمنداڵان ساڵی 2016
10- زمان ڕه‌وانی وجۆره‌كانی كێشی بڕگه له‌شیعری منداڵا ندا ...توێژینه‌وه ساڵی 2013 كتێبی هاوبه‌شی پێنج نووسه‌ر.
11- چه‌ند سه‌رنج و ووردزونهوهیهك له‌مێژوی ئه‌ده‌بی منداڵانی كورد...توێژینه‌وه ساڵی 2022كتێبی هاوبه‌شی دهنووسهر.
12- كچی دورگهبچكۆلهكه....ڕۆمان بۆمێر منداڵ ساڵی 2022
13- ملوانكه‌ی ئه‌فسوناوی رۆمان بۆ مێرمنداڵ 2023.