- پلانمان کۆتاییهێنانە بە سیستەمی تائیفی - نەتەوەیی و بنیاتنانی دەوڵەتی هاووڵاتیبوونه
- بڕیاری بەشداریکردنی حزب لە خولی داهاتووی پەرلەماندا دەرئەنجامی فشاری شەقام و پێویستیی خەڵکە
هاوڕێ كرێكار - رێگای كوردستان
له‌سه‌ره‌تای دیاریكردنی كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ خوولی ئێستای په‌رله‌مان، حزبی شیوعیی عێراق بڕیاری بایكۆتكردنی پرۆسه‌كه‌ی دا و نه‌چووه هه‌ڵبژاردنه‌وه. دوای چوار ساڵ به‌رپرسێكی ئه‌و حزبه ئاشكرایده‌كات، بایکۆتەکە ناڕەزایەتییەک بوو بەرامبەر بە ژینگەیەکی ساختەکاری هەڵبژاردن، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، بڕیاری بەشداریکردنی حزب لە خولی داهاتوو دەرئەنجامی فشاری شەقام و پێویستی خەڵکە و پلانمان کۆتاییهێنانە بە سیستەمی تائیفی - نەتەوەیی و بنیاتنانی دەوڵەتی هاووڵاتیبوونه.
بڕیاره له 11ی 11ی ئه‌مساڵدا، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و بۆ ئه‌مجاره حزبی شیوعیی عێراق، بڕیاری به‌شداریكردنی له هه‌ڵبژاردن داوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌شداریكردووه، له هاوپه‌یمانێتییه‌ك به‌ناوی (هاوپه‌یمانی به‌دیل) و ده‌یه‌وێت له‌م ڕێگایه‌وه ببێته نوێنه‌ری ده‌نگی خه‌ڵكی ناڕازی و شه‌قام و هه‌ر لێره‌وه كار بۆ داواكاریی جه‌ماوه‌ر بكات و قورسایی خۆی بسه‌لمێنێت . سام خه‌زعه‌لی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی حزبی شیوعی لەم دیمانەیەدا لەگەڵ ڕێگای كوردستان وەڵامی چەند پرسیارێکی پەیوەست بەم پرسە دەداتەوە.
ڕێگای كوردستان: خوێندنەوەی حزبی شیوعیی عێراق بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق چییە؟
وسام خه‌زعه‌لی: حزب پێیوایه، هه‌لبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گرنگی و تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه نا حزب خۆی به‌شداریده‌كات، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌لبژاردنی ئه‌مجاره له كه‌شێكی نادادپه‌رانه به‌ڕێوه‌چوو، كه پشكپشكێنه و وڵات به‌ڕێوه‌بردن به چه‌ك كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر وڵات هه‌بووه، ئه‌مه‌ش په‌رله‌مانێكی بەرهەمهێناوە، کە توانای نوێنەرایەتیکردنی ڕاستەقینەی بەرژەوەندیی گەلی نەبووه و نه‌یتوانیوه داكۆكیكارێكی ڕاسته‌قینه‌ی میلله‌ت بێت .
وتیشی: حزب پێیوایە هەڵبژاردن بەتەنها بەس نییە بۆ گۆڕانکاری، ئەگەر چاکسازییەکی هەمەلایەنەی سیستەمی سیاسی و گەرەنتی سەربەخۆیی کۆمسیۆن و یاسای هەڵبژاردنی دادپەروەرانەی لەگەڵدانەبێت، بۆیه ئه‌مجاره پێمانوایه ئه‌م بنه‌مایانه به‌دیده‌كرێن و كاریان بۆ ده‌كه‌ین، بۆیه خوێندنه‌وه‌مان ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنێك بێت، كه نوێنه‌رایه‌تیكردنی له ئێستا باشتر بێت .
ڕێگای كوردستان: بایکۆتی دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانتان کرد، بەڵام چۆن بڕیارتاندا ئەمجارە بەشداریبکەن؟
وسام خه‌زعه‌لی: بایکۆتەکە ناڕەزایەتییەک بوو بەرامبەر بە ژینگەیەکی ساختەکاری هەڵبژاردن، بڕیاری بەشداریکردن لەخولی داهاتوودا، دەرئەنجامی فشاری شەقام و پێویستی خەڵکە بەنوێنەرایەتی مەدەنی و دیموکراسی، حزب پێیوایە بەچۆڵی جێهێشتنی مەیدانەکە بەتەنها كارێكی باش نییه و ناكرێت شه‌قام لە دەستی هێزە پشکدارەکان به‌جێیهێڵرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هەر بۆیە حزبی شیوعیی عێراق بڕیاریدا لەچوارچێوەی هاوپەیمانی ئەڵتەرناتیڤدا خۆی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا کاندید بکات و به‌شداربێت بۆ ئەوەی دەرفەت بدرێت بە خەڵک بۆ هەڵبژاردنی بژاردەیەکی جیاواز له‌و بژارده‌یه‌ی له‌ماوه‌ی چوارسالی ڕابردوودا وه‌ك پێویست نه‌توانراوه به‌دڵی میلله‌ت بێت .
دوای ئه‌وه‌ی حزبی شیوعیی عێراق، بڕیاریدا به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكات، به‌باشیزانی بچێته نێو هاوپه‌یمانێتییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند هێز و لایه‌نێك بتوانن ببنه ده‌نگی شه‌قام و داواكاری جه‌ماوه‌ر، هه‌ر بۆیه به‌شداریكردنی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی به‌دیل به باش و گرنگزانی بۆ بەشداریكردن له كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی كورسی له خولی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا .
ڕێگای كوردستان: ئامانجی هاوپەیمانی بەدیل چییە؟ حزبی شیوعی لە ڕێگەی ئەم هاوپەیمانییەوە بەدوای چیدا دەگەڕێت؟
وسام خه‌زعه‌لی: هاوپەیمانی بەدیل چوارچێوەیەکە لە ڕێگەیەوە حزب هەوڵدەدات هێزە مەدەنی و دیموکراسی و یاسادانەرەکان کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی بەدیلێکی نیشتمانی بۆ سیستەمی پشکەکان بخاتەڕوو، ئامانج لێی بنیاتنانی دەوڵەتێکی مەدەنی و دیموکراسییە، کە دادپەروەری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنێ و مافی هاووڵاتییان دەستەبەربکات دوور لە تایفەگەری و گەندەڵی و هەژموونی حزبی.
ڕێگای كوردستان: باوەڕتوایە، حزبی شیوعی متمانەی خەڵک بەدەستدەهێنیت؟ هەروەها دۆخی ئێستای عێراق بە هەوڵەکانتان دەگۆڕێت؟
وسام خه‌زعه‌لی: حزبی شیوعی ئاگاداری گەورەیی تەحەددیاتەکان و سەختی وەرگرتنەوەی متمانەی خەڵکە دوای نائومێدی کەڵەکەبوو، بەڵام پشت بەمێژووی دوور و درێژی خەبات و هەڵوێستی ڕوونی خۆی لەسەر دەسەڵاتی ئێستا و ڕەتکردنەوەی پشكپشكێنه دەبەستێت، گۆڕانکاری لە شەوێکدا ڕوونادات، بەڵکو لە ڕێگەی کەڵەکەبوونی هەوڵی جەماوەری و بنیاتنانی بزووتنەوەیەکی مەدەنی-دیموکراسی دەکرێت، کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندی زۆرینە بکات.
ڕێگای كوردستان: ئێوە هەمیشە عێراقی ئێستا بە عێراقی پشکەکان ناودەبەن، هەمیشە باسی گەندەڵی و نادادپەروەری و شکستی ئەم سیستەمە دەکەن، پلانتان چییە بۆ داهاتووی عێراق؟
وسام خه‌زعه‌لی: پلانمان لەسەر بنەمای کۆتاییهێنان بە سیستەمی پشکی تائیفی - نەتەوەیی و بنیاتنانی دەوڵەتی هاووڵاتیبوون و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ڕێگەی دامەزراوە دادوەرییە سەربەخۆکان و یاسای توند و دووبارە دابەشکردنەوەی سامان بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و هەلی کار بۆ گەنجان.
هه‌روه‌ها گەڕاندنەوەی بڕیاردانی نیشتمانی دوور لە وابەستەیی دەرەکی و پەرەپێدانی خزمەتگوزاری و ژێرخانی و دەستەبەرکردنی پەروەردە و تەندروستی بۆ هەمووان.
ڕێگای كوردستان: ئێوه وه‌ك حزبی شیوعیی عێراق، پلانتان چییە بۆ ئەوەی عێراق ببێتە دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری خۆی، دوور له ده‌ستێوه‌ردان؟
وسام خه‌زعه‌لی: حزب پێیوایە سەروەری خاك و وڵات دوور له‌ده‌ستێوردانی ده‌ره‌كی لە ڕێگەی سنووردارکردنی هەڵگرتنی چەک بەتەنها بۆ دەوڵەت و کۆتاییهێنان بە دەستێوەردانی دەرەکی بەبێ گوێدانە سەرچاوەکەی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها بەڕێوەبردنی سامانی نیشتمانی بۆ بەرژەوەندی گەل، نەک بۆ بەرژەوەندی چینە دەسەڵاتدارەکان یان حزبە دەرەکییەکان، بنیاتنانی دامەزراوەی بەهێز لەسەر بنەمای دەستوورێکی دیموکراسی کە گەرەنتی یەکسانی بۆ هەموو عێراقییەکان بکات.
هاوپه‌یمانی به‌دیل كێیه ؟
لەسەردەمی نائومێدی و بەڵێنی پووچدا، هاوپەیمانی ئەڵتەرناتیڤ دەبێتە دەنگی ڕاستەقینەی هاووڵاتی و هەڵبژاردەی نەتەوەیی، بەرەو عێراقێکی دادپەروەرتر و ئاوەدانتر و خاوەن شوناسێکی نەتەوەیی و مەدەنیدا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ڕێگای كوردستان، هاوپه‌یمانی به‌دیل له کۆمەڵێک هێزی نیشتمانی و مەدەنی و سەربەخۆ و شۆڕشگێڕانی ئۆکتۆبەر پێكدێت و لەسەر بنەمای چاکسازی ڕاستەقینە و پشتبەستن بە لێهاتوویی ڕاستگۆ و دڵسۆز کۆبوونەتەوە، هاوپەیمانییەکە بەسەرۆکایەتی (دکتۆر عەدنان ئەلزورفی) ده‌بێت، تاکە کاندیدی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی داهاتووه و خاوەنی ئیرادەیەکی سیاسی جدییە بۆ بنیاتنانی دەوڵەت، نەک حوکمڕانی.
هاوپه‌یمانی به‌دیل چی ده‌وێت ؟
گەڕاندنەوەی دەوڵەت لە چنگی گەندەڵی و سیستەمی کۆتا، بنیاتنانی ئابوورییەکی بەرهەمدار و هەمەچەشن کە پشتبەستن بە نەوت کەمبکاتەوە، پاڵپشتی و بەهێزکردنی گەنجان لە بڕیارداندا، دابینکردنی هەلی کاری ڕاستەقینە و بەرەنگاربوونەوەی هەژاری، چاکسازی لە پەروەردە و تەندروستی و خزمەتگوزارییە گشتییەکاندا، ڕێزگرتن لە ئازادییە گشتییەکان و سەروەری یاسا.
به‌رنامه‌ی هاوپه‌یمانی به‌دیل چیه؟
هاوپەیمانی ئەڵتەرناتیڤ دروشم پێشکەش ناکات، بەڵکو بەرنامەیەکی تۆکمەی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای دەستوور و چارەسەرکردنی پێداویستییە ڕاستەقینەکانی هاووڵاتییان و کارکردن بۆ گەڕاندنەوەی متمانە لەنێوان هاووڵاتییان و دەوڵەتدا ده‌كات .
هاوپەیمانی به‌دیل، ئەم قەوارانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:
1- بزووتنەوەی وه‌فای عێراقی
2- هاوپەیمانی ئابووریی عێراق/ ئابووریناسان
3- حزبی شیوعیی عێراقی
4- بزووتنەوەی ڕۆشنبیرانی عێراق
5- ئەنجومەنی نیشتمانی
6- پارتی گردبوونەوەی کۆماری عێراقی
7- پارتی سەرکردایەتی عێراق
8- بزووتنەوەی بەسە
9- پارتی سەربەخۆیی نیشتمانی
10- بزووتنەوەی نیشتمانی
11- هاوپەیمانی سەربەخۆکان
12- ئێستای دیموکراتیک
13- دروستکەرانی عێراقی ئێستا