دهۆک بەڕۆژی/ سۆران

یە‌كێك لە‌ دە‌رچووە سە‌ركە‌وتووە‌كانی زانكۆی سۆران زیبا نایف، دە‌رچووی خاوە‌ن پێداویستی تایبە‌ت ئە‌و هۆكارانە‌ زۆرن كە‌ هیوات پێ دە‌بە‌خشن. ئە‌وە‌ی لە‌ هە‌موو شتێك گرنگترە‌ بڕوابە‌خۆبوونی خودی خۆتە‌، دە‌بێت بڕیار بدەيت و لە‌ بڕیارە‌كە‌ت پاشگە‌ز نە‌بیتە‌وە‌، ئە‌مە‌ سە‌رە‌تای قسە‌كانی دە‌رچوویە‌كی خاوە‌ن پێداویستی تایبە‌تە‌ لە‌ زانكۆی سۆران. ( زیبا نایف)،ئە‌و كچە‌ خۆڕاگرە‌یە‌ خۆی نە‌داوە‌تە‌ دە‌ست قە‌دە‌ر و نائومێد نە‌بووە‌، بە‌ڵكو لە‌ پێناو بە‌دە‌ستهێنانی خواستە‌كانی لە‌ بواری خوێندن تێكۆشاوە‌ و دە‌رچووی زانكۆیە‌ و یە‌كێك لە‌ قوتابییە‌ بە‌ توانا و چالاكە‌كانی بە‌شە‌كە‌ی بوو. ئە‌و سە‌رە‌ڕای بوونی ئاستە‌نگ و گرفت لە‌ بە‌ردە‌میدا، بە‌ڵام كۆڵی نە‌داوە‌ لە‌بە‌ردە‌م ژیان، بۆ رێگای كوردستان دە‌ڵێت: هە‌ر چە‌ندە‌ ڕۆژانە‌ تووشی زۆر گرفت دە‌بوومە‌وە‌، بە‌ڵام ئە‌مە‌ واتای ئە‌وە‌ نییە‌ خۆمان بە‌دە‌ستە‌وە‌ بدەين، بە‌ڵكو دە‌بێت بە‌پاڵ‌پشتی خودی خۆت و كە‌سانی دە‌وروبە‌رت تێبكۆشی و هە‌وڵی بە‌دە‌ستهێنانی سە‌ركە‌تن بدە‌یت. لە‌ دیمانە‌یە‌كی تابیە‌تی بە‌ رۆژنامە‌ی رێگای كوردستان ئە‌و دە‌رچووەی زانكۆی سۆران باس لە‌ ژیانی ڕۆژانە‌ی خۆی دە‌كات و گوتی ئە‌و كێشە‌ و گرفتانە‌ ئاسایی نین‌ لە‌ ژیانی ڕۆژانەی كە‌سانی خاوە‌ن پێداویستی تابیە‌ت رووبە‌روویان دە‌بنە‌وە‌ هە‌ندێكیان دە‌روونی هە‌ندێكیان كۆمە‌ڵایە‌تین، لە‌ كە‌سێكە‌وە‌ بۆ كە‌سێكی تر دە‌گۆڕێت، بە‌ڵام ئە‌وە‌ی كە‌ لای ئێمە‌ سە‌رنجە بە‌تایبە‌ت لە‌ زانكۆ و شوێنە‌ گشتییە‌كاندا كێشە‌ی هاتوچۆی باڵە‌خانە‌یە‌، وە‌ك دە‌زانین بەهیچ جۆرێك رە‌چاوی كە‌سانی خاوە‌ن پێداویستی تایبە‌ت نە‌كراوە‌، ڕۆژانە‌ كە‌ لە‌ ماڵ دێمە‌ دە‌رە‌وە‌ تووشی كێشە‌ی هاتووچۆ دە‌بنە‌وە‌ لە‌ شوێنە‌ گشتییە‌كانی وە‌ك بازاڕ، كافێ، كتێبخانە و شوێنە‌كانی تر. ئە‌و قوتابییە‌ گلە‌یی لە‌وە‌ش هە‌یە‌ كە‌وا لە‌ دروستكردنی باڵە‌خانە‌ی كولێژە‌كان وە‌ك پێویست رە‌چاوی ئە‌وە‌ نە‌كراوە‌ كە ‌شوێنی تایبە‌ت یا رێڕە‌وی مرۆڤی خاوە‌ن پێداویستی تایبە‌ت دروست بكرێت، زیبا خان گوتیشی زۆرن ئە‌و هۆكارانە‌ی كە‌ هیوای پێ دە‌بە‌خشێ لە‌ نێو كۆمە‌ڵگە‌دا، ئە‌مە‌ش دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ سە‌ر خودی كە‌سە‌كان لە‌رووی بڕوا بە‌خۆبوون و دنیا بینینە‌وە‌، بە‌ڵام ئە‌وە‌ی هیوا بە‌من دە‌بە‌خشێت پاڵپشتیكردنی كە‌سانی نێو خێزان و كۆمە‌لگە‌یە‌، تا لە‌گە‌لت هاوكاربن و رێگە‌ خۆشكە‌ر بن بۆ گە‌یشتن بە‌ ئامانجەكانت، بە‌ڵام ئە‌وە‌ی لە‌ هە‌موو شتێك گرنگترە‌ بڕوا بە‌خۆبوونی خودی خۆتە‌، دە‌بێت بڕیار بدە‌یت و لە‌ بڕیارە‌كە‌ت پاشگە‌ز نە‌بیتە‌وە‌. تا دە‌كە‌ی بە‌ ئامانج وە‌ك هە‌ر مرۆڤێكی تر.

سە‌بارە‌ت بە‌ رۆڵی راگە‌یاندن، دیاركرد راگە‌یاندن لە‌ كۆندا رۆڵێكی یە‌كجار لاوازی هە‌بوو بە‌رامبە‌ر كە‌سانی خاوە‌ن پێداویستی تایبە‌ت، بە‌ڵام لە‌ ئێستادا گۆڕانكاری روویداوە‌ و تا رادە‌یە‌ك رۆلیان هە‌یە‌ لە‌و گۆڕانە‌ی بە‌سە‌ر كۆمە‌ڵگە‌دا هاتووە‌، بە‌ڵام ناتوانین بڵێين لە‌ ئاستێكی باشدایە‌، چونكە‌ ڕاگە‌یاندن رۆڵێكی سە‌رە‌كی هە‌یە‌ لە‌ وشیاركردنە‌وە‌ی تاكە‌كانی كۆمە‌ڵگە‌، پێموایە‌ ئە‌و كێشانە‌ی لە‌ناو كۆمە‌ڵگە‌ رووبە‌روومان دە‌بنە‌وە‌، كە‌ بە‌چاوێكی نامۆ سە‌یر دە‌كرێن، یاخود رووبە‌رووی چە‌ندین پرسیاری نە‌شیاو و دوور لە‌ مرۆڤایە‌تی دە‌بینە‌وە‌، ئە‌م گرفتانە‌ لاوازی رۆڵی راگە‌یاندن و پە‌روە‌ردە‌یە‌ لە‌ وشیاركردنە‌وە‌ی تاكە‌كانی كۆمە‌ڵگە‌، لە‌ بە‌رامبە‌ر كە‌سانی خاوە‌ن پێداویستی تایبە‌ت، وە‌ك دە‌زانین ئە‌م دوو سێكتە‌رەدا ڕۆڵێكی باڵایان هە‌یە‌ لە‌ ئاراستە‌كردنی تاكە‌كانی كۆمە‌ڵگە‌، بۆیە‌ پێویستە‌ بە‌ ئە‌ركی راستە‌قینە‌ی خۆیان هە‌ڵبستن و گرنگی زیاتر بە‌ كە‌ساتی خاوە‌ن پێداویستی تایبە‌ت بدە‌ن.

لە‌ كۆتایی ئە‌م دیدارە‌دا (زیبا نایف)،دە‌رچووی خاوە‌ن پێداویستییە‌ تایبە‌تە‌كە‌ی زانكۆی سۆران قسە‌ی لە‌سە‌ر سیستە‌می خوێندن كرد و رایگە‌یاند، بە‌پێویستی دە‌زانم لە‌ ناو سیستە‌می خوێندنیشدا باسی لە‌ كە‌سانی خاوە‌ن پێداویستی تایبە‌ت بكرێت، بۆ ئە‌وە‌ی منداڵە‌كانمان وا پە‌روە‌ردە‌ بكرێن بە‌ چاوێكی نامۆ سە‌یری خە‌ڵكی خاوە‌ن پێداویستی تایبە‌ت ئە‌كە‌ن و رێزیان لێ بگرن وە‌ك كە‌سێكی ئاسایی لە‌ ناو كۆمە‌ڵگە‌دا. وە سوپاسی تایبەتیشم بۆڕۆژنامەی ڕێگای کوردستان هەیە، بۆ ئەو بەسەرکردنەوەیە، دەستتان خۆشبێت و سەرکەوتووبن.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە