رۆژی یەكشەممە ٢٨ی ٥ی ٢٠٢٣، لەسەر قەڵای هەولێر، بەڕێز (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولیر ، دووەم پیشانگای تایبەتی خاتوونی دەستڕەنگین (بێرۆ عەبدوڵا رواندزی)ی كردەوە، كە لەژێر ناونیشانی (بۆنی فیشەك و مێخەك) بوو.
لە پیشانگاكەدا، خاتوونی هونەرمەند و دەستڕەنگین، بە وەرگرتنی ئیلهام لە سروشت و كولتووری كوردی، چووەتە ناو بابەتی جەنگ و خۆشەویستی و هەوڵی داوە ساتەكانی شەڕ و ژیان بنووسێتەوە و ئاوێتەی رەنگ و روئیای هونەرییان بكات.