پسپۆڕێکی تەندروستیی گشتی رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی خۆپارێزی لە گەرما ئاسانن و منداڵان و بەساڵاچووان پێویستە بایەخی زیاتر بە رێنوێنییەکان بدەن.

د. سەنگەر محەممەد، پسپۆڕی تەندروستیی گشتی لەبارەی کاریگەریی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە دەڵێت: منداڵان پێویستە زیاتر لە تیشکی زیانبەخشی خۆر پارێزراوتربن.

هەروەها وتی: گیانلەدەستدان بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما چەند هۆکارێکی هەیە وەکو 'زۆربەرکەوتن بە تیشکی خۆر، ناهاوسەنگبوونی پلەی گەرمیی ناوەوە و دەرەوەی جەستە و وشکبوونەوەی جەستە'.

پسپۆڕەکە ئاماژە بەوەشدەکات کە کاژێر 11 تاوەکو 16 ئەو کاتانەن کە تینی خۆر بەهێزە و رێژەی تیشکی سەروو وەنەوشەیی رێژەکەی زۆرە، بۆیە، پێویستە 'دژەخۆر، چاویلکە و جلوبەرگی قۆڵدرێژ' بەکاربهێنرێن یاخود مانەوە لە ماڵەوە هەڵبژێردرێت.

لە بارەی ئەو کەسانەی تووشبووی نەخۆشیی شەکرەن پسپۆڕەکە گوتی، ''بەرگەگرتن بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما کەمتردەبێت و واباشترە لە کاتە گەرمەکاندا لە ژوورەوە بمێننەوە و رۆژانە ئاوی پێویست بخۆنەوە، بۆ ئەوەی گورچیلەکانیان پارێزراوتر بن و زیانیان پێنەگات''.

بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، خۆر سەرچاوەی تیشکی سەروو وەنەوشەییە کە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست زیاددەکات، هەروەها 'بەکارهێنانی دژەخۆر، مانەوە لە شوێنی سارد و بەکارهێنانی چاویلکە و کڵاو' رێکارە سەرەکییەکانی خۆپاراستنن لە تیشکی زیانبەخشی خۆر.

عێراق بڕیاریدا هێڵى ئینتەرنێت لە رێگەى مانگە دەستکردەکانەوە دابین بکات

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، بۆ یەکەمین جار دەست دەکەن بە دابین کردنی ئینتەرنێت لە رێگای بۆشایی ئاسمانەوە بۆ هاوڵاتیان، ئەوەش بۆ باشتر کردنی کوالێتی هێڵەکانی ئینتەرنێت و پێشکەش کردنی ئۆفەری جیاواز بە هاوڵاتیان.

کەشناسی: پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا دێت

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئێستا لە پەیوەندیدان لەگەڵ کۆمپانیاکانی (وەن وێب و ئەمازۆن و سپەیس ئێکس) بۆ دابین کردنی ئینتەرنێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، خزمەتگوزارییەکە لە پێناو کەم کردنەوەی نرخی ئینتەرنێت و زیاد کردنی خزمەتگوزارییەکانى ئینتەرنێتە بۆ هاوڵاتیان لە سەرانسەرى عێراق.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە