رۆژی چوارشەممە 12/7/2023 كاتژمێر 6ی ئێوارە ناوەندی حەوت رەنگە پیشانگەی (دەنگە پڕ رەنگەكان)ی لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەكە كردەوە كە تیایدا بۆ یەكەمینجار پیشانگەیەكی هاوبەش لەنێوان ژنانی شێوەكاری باشورو رۆژئاوای كوردستان بكرێتەوە.

لەم پیشانگەیەدا كە بەرهەمی 13 ژنە شێوەكاری رۆژئاوای كوردستان و 5 ژنە شێوەكاری باشوری كوردستان بەشداریان كردووەو بە گشتی 42 تابلۆی ئەندازە جیاواز نیشان درابوو.

ئەوەی گرنگە لەم پیشانگەیەدا درووستكردنی پردێكی پەیوەندی هونەرییە لەنێوان شاری سلێمانی وەكو پایتەخی رۆشنبیریی هەرێمی كوردستان، هەروەها بەستنەوەی بە بەشەكانی تری كوردستان و ئاشنابوونی ئەو هونەرمەندانەیە بە یەكتری.

No description available.

No description available.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە