فڕۆكەی Tupolev Tu-144 دەستكەوتێكی سەرنجڕاكێشی ئەندازیاری سۆڤیەت بوو، یەكەم فڕۆكەی نەفەر هەڵگری بازرگانی بوو كە خێرایی دەنگی تێپەڕاند، چەند مانگێك پێش یەكەم فڕینی فڕۆكەی كۆنكۆرد بوو، بۆ یەكەمجار لە ٣١ی كانوونی دووەمی ١٩٦٨ بەرزبووەوە و دواتر دوو هێندەی خێرایی دەنگ خۆی نمایش كرد.
فڕۆكەكە بە شێوەیەك دیزاینكراوە كە ببێتە هێمای باڵادەستی تەكنەلۆژیای سۆڤیەت لە پێشبڕكێی فڕۆكەوانی مەدەنیدا، ڕووبەڕووی ئاستەنگی بەرچاو بووەوە، لەوانە بەكارهێنانی زۆری سووتەمەنی، ژاوەژاوی بزوێنەر و كێشەی كاركردن، بەڵام تا ئێستاش وەك هێمایەكی گرنگ لە مێژووی فڕۆكەوانیدا دەمێنێتەوە.