كۆمەڵەی خۆراك لە سوێد ئاشكرای دەكات، لەكاتی خواردنی یەك پەرداخ شەربەتی پرتەقاڵ چەند گۆڕانێك بەسەر جەستەدا دێن كە وادەكەن كەسەكە هەمیشە لەسەر ئەو كارە بەردەوامبێت.
كۆمەڵەی خۆراك لە سوێد ئاشكرای دەكات، پرتەقاڵ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی كە ئەمەش یارمەتیی بەهێزكردنی بەرگریی جەستە دەدات و وادەكات جەستە دژی نەخۆشییە ڤایرۆسییەكان بەتایبەتیش لەم وەرزە بجەنگێت.
بەپێی كۆمەڵەكە، شەربەتی پرتەقاڵ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە كەمدەكاتەوە، چونكە بڕێكی زۆر لە دژەئۆكسانەكانی تێدایە، هەروەها پووك، ئێسك و ددانەكانیش پتەوتر دەكات.
یەكێك لە سوودەكانیش ئەوەبوو كە ئەگەری تووشبوون بە هەڵامەت و پەسیو كەمدەكاتەوە، هەروەها یارمەتیی هاوسەنگكردنی لێدانی دڵ دەدات.
بەڵام پسپۆڕان هۆشداری دەدەن كە شەربەتی پرتەقاڵ پێویستە بە ریشاڵەكەیەوە بخورێتەوە و نابێت بپاڵێورێت، چونكە زۆرینەی سوودەكانی بەهۆی بوونی ئەو ریشاڵەی نێویەتی.