لە چەند هەفتەی رابردوودا چەند رۆژنامەیەك باسیان لەوە دەكرد كە نێوانی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و جۆرجینا رۆدریگێزی خۆشەویستی باش نییە و ئەگەری جیابونەیان هەیە.

دوای وروژاندنی ئەو بابەتە، گۆڤاری گویای پورتوگالی بڵاویكردەوە، رۆناڵدۆ و جۆرجینا رێككەوتنیكی نهێنی لە نێوانیاندا هەیە كە لە ئەگەری جیابونەوەیاندا جێبەجێ دەكرێت.

ئەو گۆڤارە ئاشكرایكردووە، رۆناڵدۆ دەبێت بۆ هەتا هەتایە مانگانە بڕی 100 هەزار دۆلار بدات بە جۆرجینا لە كاتێكدا لە یەكتر جیابونەوە و پەیوەندیان پێكەوە نەما.

جگە لەوەش دەبێت ئەستێرە پورتوگالیەكە كۆشكێك كە رووبەڕەكەی 950 مەتر چوارگۆشەیە بدات بە جۆرجینا كە لە نێو موڵكەكانیدایە لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا لە ساڵی 2010 بەرامبەر بڕی پێنج ملیۆن یۆرۆ كڕیویەتی.

سەرەڕای هەموو ئەمانە، رۆناڵدۆ هیچ نیگەران نییە لەو رێككەوتنە چونكە متمانەی بە جۆرجینا هەیە  كە بۆ هەمیشە لەگەڵیدا دەمێنێتەوە و بەردەوام پشتگیری یەكتر دەكەن.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە