رۆژی شەممە ٢٢ی ٦ی ٢٠٢٤، لە هەولێر، لە گەلەریی هونەریی (كەونارا) پیشانگایەكی شێوەكاری بۆ هونەرمەند ماشەڵڵا محەمەدی (ئارێز) لەژێر ناونیشانی (ژیلەمۆ) كرایەوە و، ئەمە جۆرە پیشانگایە بۆ یەكەمجارە بەو شێوەیە لە نێو كافێیەكدا بە شێوازێكی نوێ بكرێتەوە، مەبەستی هونەرمەند لەو كارەیدا زیاتر ئاشناكردنی بینەری كورد بە تابلۆو كارە هونەرییەكانی.