تویژینەوەكە لە زانكۆی ڤییەننا كراوە و 78 هەزار كەس تیایدا بەشدارییان كرد و دەركەوت، كەمیی ئاستی ڤیتامین D لە خوێندا، مەترسیی گیانلەدەستدان یاخود مردنی پێشوەختە زیاددەكات.
سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە دەڵێت: كەمیی ڤیتامین D هۆكارێكی لاوازبوونی فەرمانەكانی مێشكە و ئەوانەشی كە جەڵتەی دڵ لێیان دەدات، ئەگەر ڤیتامین Dـیان كەمبێت، ئەوا مەترسیی گیانلەدەستدانیان زۆرە، هاوكات هۆكاری زیادبوونی مەترسییەكەی لە وەرزی زستاندا بۆ ئەوەش گەڕاندەوە كە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ لە وەرزە ساردەكاندا زۆردەبێت.
كۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ خۆراك پێشنیاری ئەوە دەكات، رۆژانە لە نێوان كاژێر 12:00 تاوەكو 15:00 بۆ ماوەی پێنج بۆ 25 خولەك دەموچاو، دەست، قۆڵ و قاچەكان بخرێنە بەرخۆر، بەڵام بەپێی جۆری پێست و كاتەكانی ساڵ ماوەی بەركەوتن بە تیشكی خۆر دەگۆڕێت.
تەنانەت كۆمەڵەكە دەڵێت: سوود لە تەواوكەرە خۆراكییەكانی ڤیتامینەكەش وەربگیرێت و لەژێر راوێژی پزیشكدا دەنكۆڵەی تەواوكەرە خۆراكییەكان بەكاربێن.
بە گوێرەی مایۆكلینیك، خۆر، شیر، زەردێنەی هێلكە، قارچك، ماسی و دانەوێڵە سەرچاوەی سەرەكین بۆ بەدەستهێنانی ڤیتامین D.