فۆتۆگرافەر ئەلفڕێد ئایزنستاد ئەم وێنە ئایكۆنییەی لە ساڵی ١٩٣٩ گرتووە، كە دوو پیشەوەر نیشان دەدات كە كار لەسەر مۆدێلی گەورەی "فوتوراما" دەكەن كە لەلایەن نۆرمان بێل گێدێسەوە بۆ پێشانگای جیهانی نیویۆرك دیزاین كراوە، ئەم شاكارە ئەندازیارییە كە لەلایەن كۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆرزەوە پێشكەشكرا، دیدێكی بوێرانەی داهاتووی بەرجەستە كرد، پڕۆژەكە مۆدێلێكی قەبارەیی "شاری داهاتوو" بوو وەك ئەوەی دیزاینەر نۆرمان بێل گێدێس پێشبینی كردبوو،مەبەست لێی خستنەڕووی دیدگایەكی بوێرانەی ژیان بوو لە ئەمریكا .