پێشانگای "تایپۆگرافی شەقام" بۆ هونەر و كولتووری هاوچەرخ لە گەلەریی میدیا كرایەوە
لە پێشانگاكەدا ١٦ دیزاینی نوێ وەك گەشتێك بەنێو داهێنان و بەهرەمەندی و سەلیقەی هونەرمەندان و پۆستەرەكانی سەر شەقام خرایە روو، كە هەریەكێك لە دیزاینەكان گوزارشت بوون لە سەردەم و قۆناغێكی جیاواز لە هونەردا بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەكاری هەولێر گەشتە هونەرییەكانی دیزاین لە شەقامەوە هێنراوەتە نێو هۆڵێكی داخراو، كە ساڵانێك بوون وەك تابلۆیەكی بازرگانی دەبینران، ئێستا بەهرەمەند و هونەرمەندانمان بەشێوەیەكی میوزیكاڵی هونەرەكانیان نمایش دەكەنەوە، كە پڕن لە داهێنان لە هونەری هاوچەرخدا.