بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر/ بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەكاری هەولێر، پێشانگایەكی تایبەتی بۆ هونەرمەندی شێوەكار (ساكار سلێمان) بە ناونیشانی (من جەنگاوەرم) لە گەلەریی میدیا لە شاری هەولێر كردەوە..
نمایشەكە بریتی بوو لە نیشاندانی چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی و پەیكەرتاشی و تابڵۆی ڕەش و سپی، كە بە قەبارەی گەورە و بچووك وێنە كێشرابوون و گوزارشتیان لە ئازادییەكانی ئافرەت و هەڵبژاردنی ژیان دەكرد، بەپێی ویست و حەزەكانی ئافرەت، نەك بڕیاردانی كۆمەڵگە لەسەر ژیان.