لە سەردەمی یەكێـی سۆڤیەتدا شاری چێرنیڤتسی ئۆكرانیا ژووری بەرزی كۆنترۆڵكردنی هاتوچۆی بەكاردەهێنا بۆ رێكخستن و بەڕێوەبردنی سیستەمی هاتوچۆ، هەر ژوورێك كارمەندێكی هاتوچۆی تێدابوو كە ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی كاركردنی سیگناڵەكانی دەكرد و جوڵەی ئۆتۆمبێلەكانی ئاراستە دەكرد، بەتایبەتی لە چوارڕێیانە قەرەباڵغەكاندا، نزیكەی پێنج ژووری لەو جۆرە لە شارەكەدا هەبوون و سیستەمەكە پێویستی بە ئامادەبوونی مرۆڤی ٢٤ كاتژمێری كاركردن هەبوو، لە كۆتایی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا، ئەم سیستەمە وردە وردە جێگەیان بە سیستەمی ئۆتۆماتیكی و بنەمادار بە كۆمپیوتەر گرتەوە، كە كارایی هاتوچۆی بە ڕێژەی زیاتر لە ٤٠% لە هەندێك شاردا باشتر كرد.