هونەرمەندی پەیكەرساز سامان هیدایەت كە لە ئێستا لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژی، لەو ماوەیەی لەو وڵاتەیە چەندین كاری ناوازەی ئەنجامداوەو توانیویەتی سەرنجی دەوربەری بۆ كارە هونەرییەكانی خۆی راكێشێ‌، لە نوێترین كاریدا پەیكەرێكی دروستكردووە ‌و ناوی لێناوە (كەزی) وەك خۆی دەڵێ‌ كەزی (پەلك)ی ژنانی شۆڕشگێڕە، كە لە ماددەی داری مازوو ‌و بە پێوانە 45× 200  دروستكراوە، وەك سامان هیدایەت دەڵێ‌ بیرۆكەی كارەكەی لە هاوڕێیەكی وەرگرتووە بەناوی هۆگر ئەكرەم، نیازی هونەرمەند ئەوەیە لە ماوەیەكی كورتداو لە شوێنێكی شیاو كارەكەی جێگیربكات و پەردەی لەسەر لابدات.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە