لە بابەتێكی ماڵپەڕی " عصب الدولیە الاخباریە " دا باس لە چەند سوودێكی مێوژ دەكات، كە بریتین لە:
١. سەرچاوەی دەوڵەمەندی دژە ئۆكسانە، دژە ئۆكسانی بەهێزی تێدایە وەك فلاڤۆنۆید و كارۆتینۆید و ڤیتامینەكانی تر، كە ڕۆڵێكی گرنگ دەگێڕن لە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەكان بە شێوەیەكی گشتی.
٢. تەندروستی دڵ باشتر دەكات، ڕێژەیەكی بەرزی ڕیشاڵ و پۆتاسیۆمی تێدایە كە توخمێكی گرنگن بۆ تەندروستی دڵ، ڕیشاڵ بەشدارە لە كەمكردنەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە جەستەدا، لەكاتێكدا پۆتاسیۆم یارمەتی ڕێكخستنی پەستانی خوێن دەدات.
٣. كرداری هەرسكردن ئاسان دەكات، مێوژ یارمەتی ڕێكخستنی جوڵەی ڕیخۆڵە دەدات، هەروەها پێكهاتەیەكی سروشتی تێدایە كە وەك شلكەرەوەیەكی سروشتی كاردەكات بۆ نەهێشتنی قەبزی.
٤. زیادبوونی ئاستی وزە، سەرچاوەیەكی سروشتییە بۆ شەكرە سادەكانی وەك گلوكۆز و فرۆكتۆز، ئەمەش وای لێدەكات ببێتە سەرچاوەیەكی خێرا بۆ وزە.
٥. تەندروستی ئێسك باشتر دەكات، ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە باشتركردنی تەندروستی ئێسك و جومگەكاندا.