توێژینەوەیەكی نوێی زانكۆی لۆفبۆرۆ دەریخستووە كە تەنها سەیركردنی رووداوە وەرزشییەكان لە تەلەفزیۆندا یارمەتیت دەدات چەوری بسوتێنیت و كێشت دابەزێنیت.
بەپێی توێژینەوەكە، بینەران دەتوانن لە ماوەی ٩٠ خولەكدا تا ٥٤٠ كالۆری بسوتێنن، كە هاوتایە لەگەڵ راكردن بۆ ماوەی ٤٥ خولەك.
بەپێی توێژینەوەكە،هاندەری تێنسی سەر زەوی ئەگەر بە هەمان گڕوتینەوە سەیری یارییەكی سێ كاتژمێری بكات لەكاتی دانیشتن و قسەكردندا و ئاهەنگ بگێڕێت، دەتوانێت تا ٤٣٢ كالۆری بسوتێنێت، كە دەتوانێت هاوتای مەلەكردن بێت بۆ ماوەی ٦٠ خولەك.
توێژینەوەیەك كە لەلایەن كۆمپانیای ستاكێستەرەوە ئەنجامدراوە دەركەوتووە كە هاندەرانی پیاو دەتوانن لە ماوەی دوو كاتژمێری یاریكردندا ٤٢٠ كالۆری بسوتێنن، لەكاتێكدا هاندەرە مێینەكان دەتوانن تا ٤٧٢ كالۆری بسوتێنن.