دوێنێ سێ شەممە 1/10/2024 لە زانكۆی جیهان لە شاری هەولێر، پیشانگایەكی تایبەتی بۆ خاتوونی هونەرمەند (ئاڵا كەمال سەعیدی) لە ژێر ناوی (لە سفڕەوە بۆ یەك) كرایەوە، لەو پیشانگایەدا هونەرمەند بەشێوەیەكی تایبەتی كۆمەڵێك بەرهەمی هونەری نمایش كردبوو كە هەریەكێك لە بەرهەمەكان ماناو مەغزایەكی تایبەت بەخۆی هەبوو، كە بینەر بە دیتنی كارەكان سارسام دەكرد.