لە هاوینی ساڵی ١٩٥٢دا، پۆڵ ئەلێكساندەر، ئەوكات كوڕێكی شەش ساڵان بوو، لە شەقامەكانی شاری دالاس لە ویلایەتی تەكساس خەریكی ڕاكردن و یاریكردن بوو، نەیدەزانی ئەوە دوا ساتانەی منداڵیتی دوای ئەوەی چەند ڕۆژێك نەخۆش دەكەوێت توانای هەناسەدانی نامێنێت و هیچ چارەسەرێكیشی نابێت. تووشی ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵان دەبێت ودەستە بچووكەی وێران دەبێت.
پزیشكەكان ناچار دەبن لەناو "سییەكی ئاسنین"دا دایبنێن، كە ئامێرێكی كانزایی گەورەیە وەك تابوتێكی زەبەلاح دەبێت، كە یارمەتی هەناسەدانی دەدا بە ڕێگەی فشاری نەرێنی، لەو ساتەوەختەوە ئەم ئامێرە بوو بە جێگرەوەی سییەكانی ئەو منداڵە، كە بەهیچ شێوەیەك نەیدەتوانی بۆ ساتێك لێی دووركەوێتەوە
دكتۆرەكان بە ماڵباتەكەیان گوتبوو لە چەند ڕۆژێك زیاتر ناژیت. بەڵام ئەو ژیاوە... حەفتا ساڵی تەواو لەناو ئەو ئامێرەدا ژیا، پۆل ئامادە نەبوو دیلی نەخۆشی یان بەزەیی بێت، بە ئیرادەیەكی باوەڕپێنەكراوەوە لە ماڵەوە دەستی بە فێربوون كرد، بە بەكارهێنانی دارێك كە لە دەمیدا گرتبوو بۆ نووسین لەسەر كاغەز و قۆناغەكانی خوێندنی بەشی یاسای تەواو كردوو، لە تاقیكردنەوەی پارێزەرایەتی دەرچوو و بوو بە پارێزەر، بەرگری لە كەسانی دیكەی دەكرد- لە كاتێكدا خۆی تەنانەت نەیتوانیوە لە تەختە كانزاییەكەی دەربچێت.
پۆل ژیاننامەی خۆی دەنووسێتەوە و لە كۆنفرانسەكاندا قسەی خۆی دەكردو، هەمیشە دووبارەی دەكردەوە: ڕەنگە سیی ئاسن جەستەم زیندانی بكات، بەڵام بیركردنەوەكانم زیندانی ناكات".
لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٤ دواجار پەردەكە كەوتە سەر ژیانی پۆڵ ئەلێكساندەر كە لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، دوای ئەوەی زیاتر لە حەوت دەیە لەناو ئامێری هەناسەدانی بەسەر برد، نەیتوانی جێی بهێڵێت، بەڵام ڕۆحی بە ئیلهام و هیواوە بە جیهاندا دەسوڕایەوە.