فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان‌و بەنێوەندگیرییەکی نێودەوڵەتی، گەیشتوینەتە ڕێککەوتنێک بۆ ئاگربەست‌و گواستنەوەی شەڕڤانان، برینداران‌و مەدەنییە گەمارۆدراوەکانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیەی حەلەب بۆ ناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا".

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی (هەسەدە) لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) له‌په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، "دوای هەوڵێکی زۆرو بەنێوەندگیری لایەنە نێودەوڵەتییەکان، بەمەبەستی ڕاگرتنی هێرشەکان بۆسەر خەڵکی حەلەب، گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنێک".

عه‌بدى ده‌شڵێت، "ڕێککەوتنەکە دەبێتە هۆی ئاگربەست‌و دەرفەت دەدات بۆ گواستنەوەی شەهیدان، برینداران، هاوڵاتییانی مەدەنی گەمارۆدراوو هەروەها شەڕڤانان لەهەردوو گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفییەی شاری حەلەبەوە بۆ ناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا".

هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا مەزڵوم عەبدی، داوای لەلایەنە نێوەندگیرەکان کردوە، پابەندی بەڵێنەکانیان بن لەڕاگرتنی پێشێلکارییەکان‌و زەمینە خۆشبکەن بۆ گەڕانەوەی ئارامی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ‌و حاڵی خۆیان.

لەکۆتاییدا په‌یامه‌كه‌یدا مه‌زڵوم عەبدی ستایشی بەرخۆدانی شەڕڤانان‌و دانیشتوانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیەی کردوەو سەرەخۆشی لەکەسوکاری شەهیدان کردوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا