ڕێناس گەرمیانی


لەقەزای داقوقی سەر بەشاری کەرکوک عەرەبی هاوردە دەستی بەسەر دەهەزار  دۆنم زەوی وزاری جوتیارانی کورددا گرتووە وڕێگا نادەن جوتیارە کوردەکان بچنە سەری وبیکێڵن.
مەلا حەسەن گەرمیانی نوێنەری جوتیارانی خورماتوو بە ڕێگای کوردستانی  ڕاگەیاند:- هاوردە عەرەبەکان تەنها لە سنوری شاری خورماتوو گێچەڵ بە جوتیارانی کورددا ناکەن بگرە لەشاری داقوقیش گێچەڵ بە جوتیاراندا دەکەن وڕێگە نادەن بچنە سەر زەوی وزارەکانیان ودەست بە کشتوکاڵ کردن بکەن.
وتیشی:- لەلایەن ئەو عەرەبانەوە دەهەزار دۆنم زەوی وزاری کورد داگیرکراوە وبۆ خۆیان بەکاری دەهێنن وکاری کشتوکاڵی لەسەر دەکەن.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا